بەیاننامەی: کۆمیتەی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق لەبارەی رووداوەکانی سدنی یەوە
Thursday, 20/09/2012, 12:00
لە دریژەی ئەو خۆپیشاندان و توندو تیژیانەی کە لە چەند وولاتی عەرەبی و رۆژهەلاتی ناوەراست روویاندا کە بووە هۆی کوشتنی چەندین خۆپیشاندەر تا دەگاتە کوشتنی کۆنسلی ئەمریکا لە لیبیا بەهۆی نیشاندانی فلمیکی ئەمریکی لەسەر محمد رۆژی شەممەش لە شاری سدنی خۆپیشندانیکی پر توندو تیژی کە لە شەقامەکانەوە بەرەو کۆنسلگەری ئەمریکا دەرۆیشت لەگەل پۆلیس بەرەو روو بون و بوە هۆی بریندار بونی چەند کەس لە خۆپیشاندەران و پۆلیس و دەسگیر کردنی ٦ کەس لە خۆپیشاندەران ئەمەش بە پیی سەرچاوە راگەیاندنە میدیایی یەکان.
بیگومان ئەو فلیمە کە لە ئەمریکا بەرهەم هینراوە لە لایەن ژمارەیەک کەسانی مەسیحی و یەهودی یە سەرەرۆکان و لەسەرو بەندی کارەساتی ١١ سیپتەمبەری خویناویدا نیشان دراوە خۆی لە خۆیدا شەرم ئاوەرەو هیچ پەیامیکی رەخنەگرانەی شارستانیانەی لە خۆیدا هەلنەگرتوەو تەنها مەبەستیان وروژاندنی هەستی کەسانی باوەرداری موسلمان و خراپەکاری یە. جگە لەوەی کە بەرهەمی عەقلیەتیکی رەگەز پەرستانەی دینی سەرەرۆیی یە.
ئەو رووداوانەی کە ئیستا بە دوای نیشاندانی فلیمەکەدا هات دەرخەری دەسپیشکەری هیزە ئیسلامی یەکانە لە وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ کۆکردنەوەی هیزە کۆنەپەرستەکانیان و سازدانی چەندین کاری توندو تیژی و خویناوی لە وولاتانی ناوچەکەو جهان لە چواچیوەی کیشمەکیشیان لەگەل جەمسەری تیرۆری تر بۆ کۆنترۆل کردنی وولاتانی ناوچەکە. ئەم کیشمەکیشەی نیوان ئەم دوو جەمسەرەی تیرۆری نیو دەولەتی و ئیسلامی سیاسی کە لە سەروبەندی راپەرین و شۆرشەکانی ناوچەکەدا ،کە ناوەرۆکیکی چینایەتی رۆشنی هەیە بە تایبەتی لە میسر، هیچ نی یە جگە لە هەولیک لە لایەن هەردو جەمسەرەوە بۆ پیدانی شەقلیکی دینی کۆنەپەرستانە بەو کیشەیەی کە لەم وولاتانەدا لە نیوان جەماوەرو هیزە دەسەڵاتدارە کۆنو نوی کۆنەپەرستەکاندا روودەدات.
ئیمە لە حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق بانگەوازی هەمو رەوەندی کورد و عیراقی و رۆژهەلاتی ناوەراست دەکەین کە بەشداری ئەم خۆپیشاندانە زیانبارانە نەکەن لەبەر ئەوەی بەشیکە لە ململانی یەکی کۆنەپرستانەی دینی سەرەرۆ وە هیچ بەهایەکی شارستانی و مەدەنیانە لە خۆی ناگری.
حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
سدنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست