کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەردەوامى خۆپیشاندانەكاندا، سڵاو لە هەڵوێستى جوامێرانەى مامۆستایانی زانكۆى سلێمانى

Tuesday, 22/02/2011, 12:00




مامۆستا دلێرەكانى زانكۆى سلێمانى سەلماندیان كە مامۆستا پێشەنگى جەماوەرو ڕەوڕەوەى گۆڕینى كۆمەڵگەن، ئەمڕۆ كە ئەبینرێ مامۆستاكان لە ڕیزى خوێندكاران و قوتابیاندا هاوخەمى جەماوەر و داكۆكیكەرى مافەكانى گەلن، ئەمە وێراى ئەوەى نمونەى شارستانى و رەوشتى جوانى مرۆڤانە نیشان ئەدا لەهەمان كاتیشدا نیشانیانداوە كە ژیان تەنیا ئەوە نیە بڕواننە بەرژەوەندیە تایبەكان بەڵكو بەشداریكردن لە پرسە گرنگەكان و دەستەبەركردنى داخوازییەكانى میللەت ئەركى هەموو هاونیشتمانیەكە، وەك روون و ئاشكرایە سەرۆكى زانكۆى سلێمانى بەبێ لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى و لەدەستدانى پۆستەكەى كەچى زۆر جوامێرانە ئازایانە لەپاڵ خۆپیشاندەران داكۆكیكەرى سەرسەختى مافەكانى گەلەكەیەتى، بۆیە سەرۆكى زانكۆو مامۆستاو فەرمانبەران و خوێندكاران و قۆتابیەكانى شیایەنى ئەو ڕێزەن كە هەمیشە ناویان بەرز ڕاگیرێ ، وەك ئەستێرەیەكى درەوشاوە نمونەى بوێرى و بەرخودانن، هەڵوێستەكانیان پەیامێكە بۆ گشت مامۆستاو رۆشنبیرانى ناوچەكانى دیكەى كوردستان كە كاتى ئەوە هاتووە دیوارى ترس بڕوخێنن وەك مامۆستاو فەرمانبەران و قوتابیانى سلێمانى ڕاپەڕن، ئاسۆى گەشیش بەڕێوەیە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە