کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەراوردێك لە نێوان مەلا ئیدریسی بەدلیسی و مەسعود بارزانیدا

Sunday, 17/11/2013, 12:00










دووبارەبوونەوەی مێژووی کورد، دوای (٥٠١) ساڵ

نزیكبوونەوەکەی ئێستای سەرانی پارتی و ئاکەپە زۆر لە یەك نزیك بوونەوەکەی مەلا ئیدریسی بەدلیسی و سوڵتان سەلیمی عوسمانی دەچێت ، مەلا ئیدریسی بەدلیسی(٥٠١) ساڵ پێش ئێستا لە ڕقی شیعەکان و دەسەڵاتی سەفەوی بەشێکی گەورەی کوردی خزانە بەرەی عوسمانییەوە ، دواجار کە عوسمانییەکان پەیوەندییەکانیان ئاسایی کردەوە لەگەڵ سەفەوییەکاندا پشتیان لە هەموو بەڵێنێك کرد و ئەو بەڵێنانەی دابوویان بە مەلا ئیدریسی بەدلیس لێی پەشیمان بوونەوە.

بەڵێنەکان دوانیان بۆ مەلا ئیدریس گرنگ بوو کە ئەمانەبون :

١/ سەرداری میرنشینەکان پشتاوپشت بێ.

٢/ پارێزگاری لەو میرنشینانە بکرێت کە ئەو کات هەبوون .

لە بەرامبەریشدا مەلا ئیدریس گەرەنتی ئەوەی دایە سوڵتان سەلیم کە

١/ لە شەڕو جەنگ یارمەتی بدات .

٢/ خەراج و باج بدات بە بابی عالی سوڵتاننشینی عوسمانی .

ئەوەی ئێستاش هەروەهایە، بەڵام ئەمجارە مەلا ئیدریس بووە بە مەلا مەسعود بارزانی و سوڵتان سەلیم بووە بە ڕەجەب تەیب .

١/ ڕەجەب بەڵێن دەدات میرنشینی بارزان و پارتی بپارێزێت .

٢/ میرایەتی لە میرنشینی بارزاندا و لەناو پارتیدا پشتاوپشت بێت.

لەبەرامبەردا بارزانی بڕیار دەدات کە:

١/ نەوت و گاز سێ جار کەمتر لە نرخی خۆی بدات بە تورکیا.

٢/ دژی نەیارەکانی کۆماری تورکیا، شان بەشانی برا تورکەکانی بوەستێ ئەگەر ئەو نەیارانە کوردی ڕۆژئاواش بن ، بەڵام (سوڵتان ڕەجەبی ئاکەپە) هەرکاتێ ئیشی پێی نەما ئەمماسێیەکی دیکە لە گەڵ (ڕۆحانی)دا دەخوڵقێنێ!

خوایە بۆ دەبێت مێژوی کورد خۆی دوبارە بکاتەوە ، بۆ دەبێت سەرکردەکانی ئەم گەلە وا بکەونە داوی جادوی دوژمنانەوە؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە