کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌رێ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ کێ کارده‌کات

Saturday, 22/10/2011, 12:00






لێره‌ نامه‌وێت مه‌له‌فه‌ کۆن و ره‌شه‌کانی تاڵه‌بانی جارێکیتر بکه‌مه‌وه‌، ئه‌م پیاوه‌
مه‌له‌فێکی که‌وره‌ وبه‌دناو وشه‌رمه‌زاری هه‌یه‌، درۆ ودووڕوویی وکوشتن، به‌خراپ
کارکردن له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌ی، ته‌نها بۆئه‌وه‌ی ناوی بێته‌ناوان و باس
بکرێت. له‌و کاته‌ی ئه‌مکابرایه‌ وه‌کو سه‌رۆکی عیراق ناسراوه‌ ڕۆژبه‌ڕۆژ لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌ش وڕسوایی له‌سه‌ر مێژووه‌ کۆنه‌که‌ی زیادده‌کات وکه‌ڵه‌که‌ده‌بێت.
له‌و کاته‌ی تاڵه‌بانی بۆته‌ سه‌رۆک بێجگه‌ له‌ کورد بۆ هه‌مولایه‌ک خزمه‌تکاری و پۆڵش
کردن وجاشایه‌تی ده‌کات. هه‌رسه‌رۆکێکی تری عه‌ره‌ب بوایه‌ نیوئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و
خزمه‌تی عیراقی عه‌ره‌بی ویه‌کخستنی ڕیزی عه‌ره‌به‌کانی نه‌ده‌کرد. له‌ که‌رکوک
کورد زۆرینه‌ بوو به‌ڵام ئه‌و عه‌ره‌ب وتورکمانی به‌کورد یه‌کسانکرد.
 له‌زه‌ره‌ری کورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان کارده‌کات. بائه‌وان زیز وتوڕه‌نه‌بن جه‌هه‌نه‌م له‌کورد.
تیرۆرسته‌کانی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌مو ده‌زانین تاڵه‌بانی له‌ گه‌ڵ ئێرانا که‌ره‌
ودۆشاون به‌ڵام هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رانبه‌ر ڕۆژانه‌ تۆپبا‌رانکردنی قه‌ندیل ولادێ
وناوچه‌سنووریه‌کان نه‌بوو. وادیاره‌ ئه‌و سه‌رۆکی عیراقه‌ حه‌قی به‌کوردستانه‌وه‌ نییه‌. ئه‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا ، ئه‌م کابرایه ‌که‌ده‌چێته‌ ئه‌وێ ده‌ڵێی ترسی دنیای لێده‌نیشێت، ده‌ڵێی نانی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌. سه‌ره‌ڕای ئیهانه‌کردن و که‌مبایه‌خییان، هیچ کاتێ له‌وێ وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی کورد قسه‌ناکات، ده‌ترسێت تورک توڕه‌بێت.
بێجگه‌ له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌، له‌سه‌ر پرسیاری ڕۆژنامه‌نوسێک ده‌ڵێت خوێندنی کوردی بۆ کوردستانی باکور هێشتا زووه‌.
 ئه‌رێ ئه‌مه‌ قسه‌یه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا بکرێت؟ په‌نجا ملیۆن کورد ئیهانه‌ ده‌کات و
ده‌ڕه‌نجێنێت ته‌نها تورک توڕه‌ نه‌بێت.
ڕژیمی به‌عس له‌ سوریا هه‌ربه‌عسه‌که‌ی عیراقه‌ وئه‌سه‌ده‌که‌شیان هه‌ر سه‌دامه‌که‌مانه‌، ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ تاڵه‌بانی دژی بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی سوریا ده‌وه‌ستێت که‌
ته‌نها ئازادییان ده‌وێت، وپشتگیری دکتاتۆرێکی وه‌کو ئه‌سه‌د ده‌کات که‌ ئه‌مرۆ نه‌ سبه‌ی ده‌ڕووخێت، هه‌ر وه‌ها داوا له‌کوردی سوریا ده‌کات له‌ دژی ئه‌و زاڵمه‌ پیسه‌ بێده‌نگبن. بێده‌نگی کورد له‌ سوریای نوێدا بێبه‌شیان ده‌کات و ڕووی قسه‌کردنیان نابێت. ئه‌م داوایه‌ی تاڵه‌بانی خزمه‌تی هه‌مو دوژمنانی کورده‌، سودی بۆ ڕژیمی سوری وتورکی وئێرانییه‌.
له‌دوای به‌شداریکردنی تاڵه‌بانی له‌کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و گه‌ڕانه‌وه‌ی، مه‌سعوود به‌رزانی ناڕازیبوونی خۆی ده‌ربڕی چونکه‌ ئه‌بوایه‌ ، وه‌کو فه‌له‌ستینیه‌کان داوای به‌ده‌وڵه‌تکردنی کوردستانی بکردایه‌. ئایا تاڵه‌بانی دریغیکردووه‌ یان به‌رزانی درۆده‌کات و ئه‌و باسه‌ هه‌ر نه‌کراوه‌ وته‌نها بۆ چه‌واشه‌و موزایه‌ده‌ قسه‌ده‌کات. تاڵه‌بانی قه‌ت ناوێرێت قسه‌ی به‌رزانی بشکێنێت، که‌واته‌ باسه‌که‌ له‌ ئه‌ساسه‌وه‌ درۆیه‌ ....
له‌ دوا چوونی وه‌فدی کوردی بۆ به‌غدا، مالکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق ده‌رباره‌ی ماده‌ی سه‌دوچل وتوویه‌تی من هه‌مووم جێبه‌جێکردوه‌ ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ لای تاڵه‌بانییه‌، ده‌بێت ئه‌و ئیمزا وجێبه‌جێی بکات. ئایا مالکی ده‌توانێت له‌ باسێکی وادا، به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێکی گه‌وره‌ له‌یه‌کێتی خۆی، درۆبکات؟باوه‌ڕ ناکه‌م. من نازانم کورد چۆن ئه‌مه‌ به‌نوێنه‌ری خۆی ده‌زانێت؟
تاڵه‌بانی ده‌بێت بانگهێشتی په‌رله‌مان بکرێت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ندێ پرسیاری
گرنگ، تاکو بزانین بۆ کێ کارده‌کات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە