کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


کورد و فەلسەفە لە لایەن بەختیار عەلی

Wednesday, 27/02/2013, 12:00


ڕەنجۆ ئیمڕۆ گێژاو و بۆشاییە کی سیاسی وا لە کوردستان درووست بووە کە گشت بوارەکانی ژیانی ئەم کۆمەڵگا نەگبەتەی گرتۆتەوە.گشت ئۆپەرتینوستێك دەتوانێت ئەم هەلە بقۆزێتەوە خۆی فەرزبکات بەسەرکۆمەڵگای کوردە واری دا، ئەم نەهامەیتە گشت بوارەکانی ژیانی کوردوکۆمەڵگای کوردەواری گرتۆتەوە ئێمە لێرەدا باسی سیاسەت ناکەین وەزیاتر هەوڵ دەدەین کە باسی لایەنی ئەدەبی و پەروەردە و فێرکردن بکە ین لەم ماوەی ڕابردوودا لە زانکۆی سه‌لاحه‌دین* کۆمەڵێك کێشە سەری هەڵدا لە کۆلێژی ئاداب بە شی فەلسەفە، ئەمەش هەرایەکی نایەوە بە جۆرێک هەرچی هەڵدە ستێ خۆی دەکاتە فەیلەسوف لێمان و بە کۆمەڵێك نووسینی هیچ و پووچ و کۆمەڵێك ڕستەی هەڵگەڕاوەی نابەچێ هەوڵ دەدات سووکایەتی بە ئاستی ڕۆشەنبیری کورد و خوێندکاری کوردی بکات، یەکێك یش لە وانە کە جێ داخە بەختیار عەلی کە ووتارێکی فڵقاندووە لەسەر کورد و فەلسەفە، لە سەرەتای ووتارەکەیدا دەڵێت (ئێمەی کورد لە حەوزێکی کلتوریدا دەژین کە بەرهەم هێنانی فەلسەفە تێیدا ئامادە نیە) لێرەدا هەڵەیەکی گەورەی کردووە دە بوایە بینوسیایە منی کورد لە حەوزێكی کلتوریدا دەژیم کە ناتوانم باسی فەلسەفەبکەم و چوونکە لە شارستانیەت تێ ناگەم و ووتارەکەی کۆتایی پێ بهێنایە. بەڵام وەك زۆر لە ئێمە ئاگادارین لای بەختیار عەلی ڕێزمان و ڕەسەنیەتی زمانی کوردی کێشە یەکی ئەوتۆ نیە ، واتە دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی هەرچی ووشەیەك لە هەر ڕستە یەکدا بیەوێت دای نێت و ماناکەی لای ئەو چی بێت ئیدی ئەوە پرسی بنەڕەتیە، هیچ ڕێزێك بۆ خوێنەری کورد دانانێت لای ئەو خوێنەر کێشەیەکی ئەوتۆ نیە ، بیرکردنەوی ئەم برادەرە وەك شاعیرەکۆنەکانی سەرەتاکانی سەردەمی فیوداڵی کورد دێتە بەرچاووم کە دەیان ووت ئێمە تەنها بۆ ڕۆشەنبیر دەنووسین نەك ڕەشوڕووت!!! تەنها جیاوازیەك لە نێوانیاندا ئەوەیە ئەوا ئاستی ڕۆشەنبیری و خوێندنیان زۆر لەم بەڕیزە زیاتر بوو هەرچەندە زووربەشیان خوێندنیان لە حوجرەکاندابووە.
بەڵام من لێرەدا مە بەستم ڕەخنەگرتن نیە لە نووسینە ئەدەبیەکانی بەختیار عەلی، تەنها مە بەستم لەم ووتارەیەتی کە لە خۆیەوە بەیێ ئەوەی بزانێت فەلسەفە چی یە؟ دێت پرسی ئایا ئێمەی کورد پێویستیمان بە فەلسەفە هەیە دێنێتە ئاراوە، دواتریش زۆر بە بێ نرخانە و بەکورتی باسێکی مێژووی دێنێتە ئاراوە کە مێژووی ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەندی تێدا زۆر بە کەم هەڵدەسەنگێنی و دەڵێت(هیچ کەسمان ناتوانین بڵێین فەیلەسوف کەی لە خۆرهەڵاتدا ژیاوە) من لێرەدا پرسیارێک دەکەم گەر بەدرێژایی مێژوو ، مرۆڤایەتی خاوەنی ٢١ شارستانیەت بێت و زووربەی ئەو شارستانیەتانە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەندا سەری هەڵدابێت، ئایا ئەمە دەبێ پرسی کەسێکی بە ناو ڕۆشەنبیر بێت؟!. من لێرەدا وەك وانەی یەکەم لە فەلسەفە باپێناسەیەکی فەلسەفەبکەم بۆ ئەوەی ئێمە لە بنەما یۆنانیەکەی فەلسەفە دوورکەوینەوە دەبێ پێناسەی فەلسەفە بە شیوەیەك بکەین کە گشت خوێنەرێک بتوانێت لێی تێبگات فەلسەفە وەك بوارێکی توێژینەوە پشت بە دوو بنەمای سەرەکی دەبەستێت:
یەکەم تیۆلۆژی کە بریتی یە لە باوەڕە ئاینی یەکان و گەڕاننەوەی گشت درووستکراوێک بۆ
درووست کەرەکەی واتا هێنانە کایەی یەزدان.
دووهەمیش زانست بەگشتی و فیزیا بەتایبەتی. زانست هەوڵ دەدات بۆ دۆزینەوە و درەکاندنی و نهێنیە ڕاستی یەکانی درووست بوونی ژیان و گشت تەوە نێك . بە واتایەکی دی هەڵدانەوەی دەمامکەی خوا و پێناسە کردنی خوودی خوا خۆی.
فەلسەفە رەهەندێکە دە کەوێتە نێوان ئەم دوو تەوەرەوە، لە هەردوولا دە کۆڵێتەوە وگریمانەکانی هەردوولا دەخاتە ژێر پرسیار.
شارستانیەتیش وەك شوێن پێ یەکی مرۆڤ لەسەر هەرگۆشە یەك لەم گۆی زەویە پشت بەکۆمەڵێك بنەما دەبەستێت لەوانەش جوگرافیای سیاسی و ئادۆلۆژیا و زانست . ئێستا کە دەزانین هەریەك لە فەلسەفە و شارستانیەت چی یە.ئایا ؟ دەکرێت کەسێك گوومانی لەوە هە بێت کە لە ڕۆژهەڵات فەلسەفە نەبووە. سەرەڕای ١٦ شارستانیەتی لە دوای یەك.
بێ گوومان وەڵام نەخێرە ،چوونکە هەرچەندە فەلسەفە وەك ووشە یەکی یۆنانی بەکار نەهاتووە بەڵام وەك ڕەهەندێك کە پرسی خواو بوون ی گرتۆتە خۆی زۆر لەوە کۆنترە کە زووربەی مێژوونووس و ڕۆژهەلات ناسەکان دانی پێدادەنێن.
بەڕیز بەختیار عەلی تۆ ناتوانیت باسی فەلسەفە بکەیت، چوونکە نازانیت چییە؟، لەو ئاستەش دانیت، جا بۆیە تکایە سوکایەتی بەکەسایەتی کورد و کلتوری کوردی مەکە خۆشت هێندە لێ بایی نەبێت وابزانیت دەتوانیت گشت بۆشاییەك لە دۆزی ئەمڕۆی کورد پڕکەیتەوە.
ئاستی بەڕێزیشت لە ڕووی مێژووە وە جێ ی گوومانە ، جا گەر ئارەزووی فێربوونی فەلسەفەو مێژووت هەیە یڕۆ بەلایەنی کەمەوە چوار ساڵ لە زانکۆ یەکدا بخوێنە ئەوکات لە وانەیە مستەوای ئەوەت هەبێت من چەند وانەیەکی فەلسەفیت فێربکەم.

کۆمەڵێك ڕێز.



* زانکۆی سه‌لاحه‌دین: ئەم زانکۆیە. زانکۆیەکی حیزبگەرییە هیچ رێزێک لە خوێندن و ئەکادیمیەتی خوێندن ناگرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە