کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سیستەمێكی ئابڕوبەر

Monday, 05/08/2013, 12:00

1382 بینراوە






ئێمە لەكەناری ئەم لماویەداین وەك وایە لە بەهەشتەوە خۆمان رادەستی دۆزەخ بكەین، نەرێیانە خۆمان لەسەر سیستەمێكی دكتاتۆری رادێنن ئەمەش خۆبەدەستەوەدانی بێ مانایانەیە، ئەگەر چی ئەو سیستەمەش ئابروبەرانە بێ لە ئیستای سەردەمی دیموكراسی جیهانیدا، بێدەنگ بونی كۆمەڵگا رێگە خۆشكەرە بەو تاك مێشكە خۆش كرد كە بەسەر هەموو تاكەكانی كۆمەڵگا پەنگ بخواتەوە، ئەم بێدەنگیەی كۆمەڵگا لە پێناوی پارەیەكی تاكی هیچی تر نیە، ئێستا كاتی یاخیبونە لەو بریارە تاك رەوانەی سەرۆك لە پێناو سیستەمێكی ئابروبەرانە كە دەیدات، پرسی ئەمجارەی كوردستان پرسی خۆكوژی فكری و كوردكوژییە بەدەستی سەرۆك، پێویستمان بەلاساری سەرتاسەری هەیە لە پێناو دیموكراسی و رێگەگرتن لەو كاراەی سەرۆك دەستی داوەتێ، سەرۆك چل ساڵە تەپڵی دیموكراسی لێدەدات، خێرە لە ئێستادا تەقلە بۆ دواوە لێدەدات و پاشقول لە میللەت دەگرێت لە پێناو مانەوەی خۆیی لەسەر كورسی سەرۆكایەتی، كوا بەڵێن و دروشمە زلەكانی چەند ساڵەت؟ جەناب بۆچی چاوێك بە پرۆگرامی حزبەكەتدا ناخشێنیتەوە بزانیت چەند جار ووشەی دیموكراسی هەلبژادن لەكاتی دیاری كراو مافی تاكەكەسی تێدایە، لە ئێستادا چی وایی لێكردیت دكتاتۆرانە بریار بەسەر گەلدا بدەیت لەرێگەی چەند دامەزراوێك كە ناویان ئەندام پەرلەمانە، یا راستی رووی جەنابت ئەوەی ئێستایە.
ئەم دەسەڵاتە بەو سیستەمە بی مانایەوە ناتوانێ دروشمی پێشكەوتن و ئازادی و دادپەروەری كۆمەڵایەتی بهێنێتە دی، بەڵكو هەنگاو دەنێت بۆ خراپتر كردنی هەلومەرجی باوی دیكتاتۆرەكان دەهێنێتەوەكار، كاردەكا بۆ گۆرینی ئەو دیموكراتیە راڵەتیە بۆ شانشینی، سوپاناتەواوەكەی دەگۆرێت لە ژێر ناوی پاسەوانی شۆرشگێریەوە بۆ میلیشیا، پۆلیسی مەدەنی دەگۆرێت بۆ دامودەزگای هەواڵگری بۆ مەبەستی سیخوری كردن بەسەرخەڵكەوە لە پێناو دەسەڵاتی تاك رەویدا، سەرای ئەوانە سوپایەكی بێكاری بێ بروانامەی هێناوەتە كایەوە بۆ بە فیرۆدانی سامانی گشتی و هێرشكردنەسە گردبونەوەكانی خەڵكی لە پێناوی داوای مافەكانیان، ئەمەش وای كردوە ئەم سیستەمە ناو بنیرێت سیستەمی ئابرو بەر، خەڵكی لەسایەیی ئەم سیستەمەدا خۆزگە دەخوازێت بە پاشایەتی و كۆلۆنیالیزم.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)