کۆسره‌ت و گیڤارا هیچ به‌راوردێك نابینرێ...
Wednesday, 10/11/2010, 12:00
به‌ڕای من گیڤارا مانای (خۆنه‌ویستی و یاخی بوون وخه‌باتی به‌رده‌وامه)
مه‌لا مسته‌فا سه‌رتاپای ژیانی جگه له‌نه‌هامه‌تی و کوردکوشتن و جاشایه‌تی بۆ ئه‌م و ئه‌و، هیچ که‌ڵك و سوودێکی به کورد نه‌گه‌یاند. که‌چی ئه‌وڕۆ بنه‌ماڵه‌و جاشقهڵهمهکانی پارتی به‌رگی باوکی ڕوحی کوردیان پێ پۆشیوه. تاڵه‌بانی جگه له‌داهێنانی جاشایه‌تی و خۆده‌رخستن و خۆبه‌که‌م زانینی له‌ئاست دوژمنانی کورد‌و گریانی درۆ له‌سه‌ر گۆڕی کورد کوژان و چواندنی مافی کورد له ووڵاتی خۆی به‌خه‌ونی شاعیران و مه‌حاڵ ، هیچی تری لێ سه‌وز نه‌بوه، که‌چی ئه‌وڕۆ جه‌لالیه‌کان و چڵکاوخۆره به‌ناو ڕۆشنفکرهکانیان کردویانه به ماندێلا‌و ڕزگارکه‌ری کورد . مه‌سعود بارزانی که‌وه‌ك میکرۆب سه‌رۆکایه‌تی پارتی له‌باوکه‌وه بۆ گواسترایه‌وه و به‌زۆرینه‌ی ته‌زوویر خۆی کرد به‌سه‌رۆکی هه‌رێم، جگه له‌وه‌ی دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازادی و بکوژی هه‌موو ڕۆشنبیرێکی خاوه‌ن ویژانه، که‌چی پیاوه باڵا کورت و هزر پیسه‌کان لێیان کردوین به‌سه‌رۆکی هه‌موو کورد و لهمیدیان زهرههڵگهڕاوهکانیان له‌م زیاتر حساب بۆ که‌سی تر ناکه‌ن.
به‌هه‌مان شێوه ، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ک دیکتاتۆرێك ئه‌یه‌وی هه‌رچیه‌ك بێ وه‌ك ئه‌م سێ زاته ناله‌باره‌ی سه‌ره‌وه خۆی به‌خه‌ڵکی بناسێنێ و له‌ڕێگای ئه‌و سایته نوێیه‌ی بۆیان به کرداوه خۆیمان لێ بکات به(گیڤارا)ی کورد، ئاخر ناهه‌قی مه‌گرن، هیچ نازناوێکی لۆکاڵ و محه‌لی نه‌ماوه ئه‌م هه‌ڵی بگرێ، بۆیه په‌نا بۆ شتی ده‌ره‌کی و ئه‌فسوناوی ئه‌با، هه‌وه‌ك چۆن دیارده‌ی له‌شفۆرشی هاورده ئه‌کرێ ، ئاوهاش نازناو و ناوگهورهو شتی له‌م جۆره وا خه‌ریه‌که لهخاونه ڕه‌سه‌نه‌کانی ئهسێنرێتهوهو ئه‌مان به‌سه‌ر خۆیاندا تاپۆی ئه‌که‌ن.
کاری ئێمه وه‌ك نووسه‌رو ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌یه، که‌له‌ڕێگای کوردستان پۆسته‌وه ئه‌و په‌یامه به‌گه‌له‌که‌مان بگه‌یه‌نین که تا بتوانین ئه‌و لێڵی و تاریکاییانه که ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشوور ئه‌یانه‌وێ به‌ئاره‌زووی خۆیان مێژوو بۆ خۆیان بنووسنه‌وه‌و داوای په‌یکه‌رمان لێ ئه‌که‌ن بۆیان دروست بکه‌ین ، پاکی بکه‌ینه‌وه وئه‌و ده‌مامکانه له‌سه‌ریان لابده‌ین و ڕوه‌و ڕاسته‌قینه‌که‌ی خۆیانیان بۆ ئاشکرا بکه‌ین و نه‌یه‌ڵین نه‌وه‌کانی داهاتوو خۆراکی به‌سه‌رچوی ده‌ستی ئه‌م به‌ناو سه‌رکردانه نووش بکه‌ن. ته‌نها مه‌به‌ستی ئێمه ده‌ست خستنه سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه که به‌درۆ ئه‌م سه‌رکردانه خۆیانی پێوه بائه‌ده‌ن و وای ده‌رئه‌خه‌ن ئه‌مانه نه‌بن کورد گورگ ئه‌یخوا.
پێشه‌کی گه‌ر سه‌ریری سایته‌که‌ی کۆسره‌ت بکه‌یت ، که‌پێم وایه دوای ئه‌و هه‌موو نووسینانه‌ی له‌کوردستان پۆست له‌سه‌ری نووسرا، ئێدی کۆسره‌تیان له گیڤاراوه کرد به‌هه‌ڤاڵ کوسره‌ت، دیاره بۆیان نه‌چوه سه‌رو ئێستا نازانن چۆن خۆیان له‌و گێژاوه ڕزگارکه‌ن له به‌ده‌ستی خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی تر کوسرهتیان ڕسواتر کرد. گه‌ر سه‌یری ئه‌و وێنانه‌ی کۆسره‌ت بکه‌ین ، کۆسره‌ت وا ده‌رئه‌که‌وێ که وه‌ك بازرگانێك بێ نه‌وه‌ك شۆڕشگێڕێکی وه‌ك گیڤارا، ئه‌م به‌قات و ڕیبات و ڕیش و ڕدێن تاشراو ده‌م چاو بهپێکهینن، هه‌ست ناکه‌ی سه‌یری وێنه‌ی کابرایه‌کی شۆڕشگێر ئه‌که‌ی ، وا ئه‌زانی به‌رپرسی کۆمپانیایه‌ك وه‌یان بازرگانێکی گه‌وره. ئاخر هه‌موو وێنه‌کانی گیڤارا به جل و به‌رگی سه‌ربازی و ڕیش چڵکن و ته‌پوتۆزاوی بینراوه، گیڤارا ئه‌و کاته‌ی که‌چوو بۆ نێۆرك له‌ساڵی 1964 و له‌به‌رده‌م سه‌رانی هه‌موو جیهاندا ئه‌یشیڕاند دژی ئیمپریالیزمی جیهانی په‌یامی خه‌ڵکی ئازادیخوازانی ئه‌دا به‌گوێی خه‌ڵکدا ، به‌قات و ڕیباته‌وه ده‌رنه‌که‌وت، چونکه ئه‌و بڕوای وا بوو که‌هه‌میشه له‌خه‌باتی به‌رده‌وامدایه‌و پاڵی لێنه‌داوه‌ته‌وه.
که‌چی ئه‌بینی کۆسره‌ت له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆوه مه‌گه‌ر بۆ هه‌ڵپه‌رکێ و مناسه‌بات جل و به‌رگی کوردی شاڵ و به کڵاشی دۆمیهوه بینرابێ. گیڤارا دوای ڕزگارکردنی کوبا ، ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی کوشتوکاڵ و پیشه‌سازی وه‌رگرت و له‌و ماوه کورته‌دا گه‌لێ به‌سه‌رکه‌وتوانه توانی ته‌نها به بهربوبومی شه‌کر بره‌و به‌داهات و سه‌ربه‌خۆیی ئابووری کوبا بدات، که‌چی کۆسره‌ت که کرا به‌سه‌رۆکی به‌ناو حکومه‌تی یه‌کێتی ، نه‌ك هه‌ر کشتوکاك و پیشه‌سازی به‌ر ئینفلۆزای گه‌نده‌ڵی که‌وت، بگره نه‌خۆشی ته‌که‌تول و ئه‌زره دابه‌شکردن له‌سلێمانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و باشترین داهێنانی به‌خۆوه بینی .
گیڤارا دوای ڕزگارکردنی کوبا، ووڵات به‌ووڵات ئه‌گه‌ڕا تا خه‌بات دژی نایه‌کسانی و گه‌نده‌ڵی و ئمپریالزمی جیهانی بکات، که‌م شوێن هه‌یه به‌و ته‌مه‌نه کورته‌ی خۆی که ته‌نها 39 به‌هاره، که‌چی لهکوباوه ڕۆیشت بۆ ئه‌فریقیا و خه‌باتی تیا کرد، دواتر ڕووی کرد ئه‌وروپا و مه‌شقی به رزگاریخوازانی کرد، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ کوباو به‌ره‌و بۆلیڤیا به‌ڕێ که‌وت و خه‌باتی درێژه پێدا. هه‌ر له‌و کاته‌دا (کاسترۆ) وویستی ڕێگری بکات و نه‌یه‌ڵێت بچێ بۆ شه‌ڕی ئه‌مریکای لاتین، که‌چی ئه‌م ڕازی نه‌بوو به ژیانی بێ خه‌بات ، پێی وابوو تا ئیمپریالزم هه‌بێ، ئه‌وا خه‌بات به‌رده‌وام ئه‌بێ. که‌چی کۆسره‌ت له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆوه نه‌ك هه‌ر خه‌باتی نه‌کردوه، به‌ڵکه زیاتر زه‌ره‌ی له‌کورد و به‌یه‌کێتی گه‌یاندوه.
گیڤارا بۆ ساتێکیش له‌به‌رده‌م ناهه‌قی وزۆڵم و زۆردا بێده‌نگ نه‌بوه، که‌چی کۆسره‌ت نه‌مان بیست ڕۆژێ نقه‌یه‌کی له‌ئاست مه‌سعودی ته‌زوویر به‌رزو نزم بێته‌وه، وه‌یان ڕۆژێ یاخی بونێکی نیشانی ده‌سه‌ڵاته چه‌وته‌که‌ی مه‌سعود دابی، خه‌ڵکینه کێ بیستویه‌تی ڕۆژێ کۆسره‌ت که جێگری سه‌رۆکی هه‌رێم بوو، شه‌ڕێکی له‌گه‌ك مه‌سعود کردبێ؟؟ ئه‌م نه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌کردوه، به‌ڵکه له‌دواجاردا که مه‌سعود به‌و ڕازی نه‌ئه‌بوو، ئه‌م زیاتر پێداگری له‌وه ئه‌کرد کهبیکهنهوه به‌جێگری مه‌سعود.
گیڤارا دوای ڕزگارکردنی کوبا، به‌ده‌ستی خۆی هه‌موو ئه‌و جاش و چڵکاوخۆرانه‌ی دژی شۆڕش ئه‌جه‌نگان، گوله باران کرد، که‌چی کۆسره‌ت هه‌موو ژیانی خۆی و پاره‌و سامانی ئه‌م گه‌له هه‌ژاره‌یه بۆ گه‌رم کردنی دیوه‌خان و شیرنکردنی گفتۆگۆیه له‌گه‌ك جاش و موسهتهشارو برا عه‌ره‌به چاو ڕه‌شه‌کانی ئال و جبور.
گیڤارا وێنه‌و په‌یکه‌ری له‌هه‌موو شوێنکی ئه‌م گه‌ردونه هه‌یه‌و خه‌ڵکی له‌خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوی گیڤارا له مناڵه‌کانیان ئه‌نێن، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش هه‌ر بۆ نمونه له‌نیۆرك (پاختهختی سه‌رمایه‌داری جیهانی)گه‌وره‌ترین خه‌سته‌خانه به‌ناوی ئه‌مه‌وه ناونراوه، که‌چی کۆسره‌ت جگه له‌وه‌ی ناوی چه‌ندین به‌نزینخانه‌و ڕیستورانت و ئوتوێلی چه‌ند نهمومێ لێره‌و له‌وێ چی تری به‌ناوه‌وه نیه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست