کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئه‌نجامی كێشه‌ی نێوان كوتله‌كانی پاراستن له‌ سلێمانی كاری سيخوری و گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌بێت

Sunday, 20/11/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سليمانی
ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستنی لقی 4، هۆبه‌ی راپۆرته‌ نهينيیه‌كان كه‌ مامۆستا محه‌مه‌د ماوەی زياتر له‌ چه‌ند ساڵێكه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و دوای ئه‌وه‌ی شه‌مال عه‌لی وه‌ك به‌رپرسيارێتی پاراستنی ئه‌و لقه‌ خرايه‌ شوينی ئاكۆ عومه‌ر (ناسراو به‌ ئاكۆ چاوشين)، دواتريش كيشه‌ و دووبه‌ره‌كايه‌تی و ته‌كه‌تول كه‌وته‌ نيوانيان، به‌ جۆرێك ئه‌وه‌نده‌ زه‌ق بوو، كه‌ وێرای تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ يه‌كتریی، چه‌ندين كاری سيخوڕی و نهێنی پاراستنيان ئاشكرا كرد، كه‌ له ‌ماوه‌كانی رابردوودا ئه‌نجاميان داوه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ ئاشكرا كران:
يه‌كه‌م - راپۆرتيك له ‌سه‌ر سيناريۆی زيندانیكردن و ده‌ستگيركردنی شێخ سه‌باح عه‌بابه‌يلی له‌لايه‌ن شيرزاد نه‌ورۆڵی و ئاكۆ چاوشينه‌وه‌ به‌ناوی ئه‌وه‌ی مه‌ودای تلياكيان له‌ ماڵه‌كه‌ياندا گرتووه‌، به‌لام راستيه‌كه‌ی ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ نه‌يانتوانی له‌ هه‌ولێر ئه‌وه‌ بسه‌لمێنن، كه‌ شێخ سه‌باح دووباره‌ په‌يوه‌ندی به‌ رژێمی به‌عسه‌وه‌ كردووه‌، هەروەکو سەرچاوەکە دانی پێدانا، بۆ چه‌واشه‌كردن و شاردنەوەی راستییەکان ئه‌و تۆمه‌ته‌يان بۆ شێخ سه‌باح دروستکرد.

دووه‌م - زياتر له‌ 20 كادير و به‌رپرسی يه‌كێتی له‌ ئاستی فه‌رمانده‌يی و ڕێكخستنه‌كانی يه‌كێتی به‌ نهێنی بوونه‌ سيخوڕی پاراستن. ئاكۆ چاوشين هاوكاری مادی ئه‌وانی زياتر له‌ 6 مانگ بۆ خۆی بردووه‌.

سێه‌م - ئه‌و راپۆرته‌شيان ئاشكراكرد، كه‌ ئاكۆ چاوشين له‌گه‌ل چه‌ندين ئافره‌تی سنوری لقی 4 كاری ديارده‌ی كۆمه‌لايه‌تی ئه‌نجامداوه‌ و هه‌موويان ئيستيغلال كردووه‌ به‌ پاره ‌و دامه‌زراندن و پۆسته‌وه‌.

چواره‌م - له‌ راپۆرتيكيی ديكه‌دا باس له‌ سامانی ئاكۆ چاوشين كراوه،‌ كه‌ به‌ هۆی خواردنی بودجه‌ی پاراستن زياتر له‌ 8 سال بۆته‌ خاوه‌نی 4 كۆمپانيا و 50 دۆنم زه‌وی له‌ سيته‌ك و 5 خانوو له‌ هه‌ولێر و شاری خه‌ونه‌كان و دۆلارئاوا و گرده‌كه‌ی سه‌رچنار، كه‌ له‌ رابردوودا راديۆی نه‌وا تيابوو، ئيستا قۆنسۆلگه‌ری ئيرانی تيايه‌ به‌كرێ و چه‌ندين پرۆژه‌ی نێهنی دیکەشی هەیە، ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ ئەم ئاكۆ چاوشينە زياتر له‌ 100 پارچه‌ زه‌وی له‌ ئاواره‌كانی پارتی له‌ هه‌ولێر بە نرخێکی هەرزان كڕيوەته‌وه‌، کە دایناوە بە گرانتر بیانفرۆشێتەوە.
سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نووسينگه‌ی به‌رپرسی لقی 21 وه‌ ئه‌مرۆ خۆی له‌ كاتی ئاشكراكردنی ئه‌و راپۆرتان ئاماده‌بوو، كه‌ له‌ دوای 17ی شوباته‌وه‌ باره‌گای پاراستنی لقی 4 له‌ ناو باره‌گای سه‌ركردايه‌تی پارێزگای سليمانی يه‌وه‌ له‌ نهۆمی دووه‌م ده‌وام ده‌كه‌ن..هه‌موو ئه‌و راپۆرتانه‌ی پشت راست كردۆته‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە