کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵه‌بانی کوڕه‌ شه‌هیدێک له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کات..تاڵه‌بانی له‌ عۆجه‌ش دۆڕاندنی..

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


به‌ته‌له‌فۆنێکی تاڵه‌بانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌ نێردرایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، که‌ برازای مام جه‌لاله‌و کوڕی شێخ حه‌مه‌ساڵحه‌
شێخ حه‌مه‌ ساڵح یه‌کێکه‌ له‌ قوربانیه‌کانی ده‌ستی عه‌باس بایز باڵووی کۆنه‌ جاشی به‌عس و تازه‌ جاشی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی، یاخود ده‌توانین بڵێن کوڕێکی تری بارزانی له‌وێنه‌ی ‌ ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه‌خانی حاجی داراو هتد.
دوابه‌دوای ئه‌و شکسته‌ گه‌وره‌یه‌ی یه‌کێتی له‌ پارێزگای سلێمانی و ده‌ورو به‌ری که‌ له‌کۆی 15 قه‌زا ، 11ی به‌ر گۆڕان که‌وتوه‌
له‌یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ی تاڵه‌بانی برازا‌یه‌کی خۆی له‌مه‌ڵبه‌ند ده‌رکرد. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئه‌م بڕیاره‌ بێت ده‌بێ هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه‌ مه‌ڵبه‌ندانه‌ی یه‌کیه‌تی ده‌ربکرێن که‌ لیستی گۆڕان تیایدا سه‌رکه‌وتوه‌.. جا کار وا بڕوا یه‌کیه‌تی ئه‌وه‌نده ی تریش لاواز ده‌بێت.بۆیه‌ من پێشنیار ده‌که‌م که‌ واز له‌ده‌رکردن بهێنن، چونکه‌ له‌سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ خه‌ڵکتان زۆر ده‌رکردو نان بڕاوتان کردن و یان لانی که‌م گواستاننه‌وه‌ بۆ شوێنه‌ دووره‌کان، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ خراپ شکایه‌وه‌ به‌سه‌رتانا
به‌ڕای من له‌جیاتی عه‌لی برازات عومه‌ر فه‌تاح ت ده‌ربکردا یه‌ یان خۆت وازت له‌ سکرتێریه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسه‌تیش بهێنایه‌ ، ئه‌و ته‌مه‌نه‌ کورته‌ی ماوته‌ که‌هیوادارم هه‌ر ته‌مه‌ن درێژ بیت، بۆخۆت کونجی قه‌ناعه‌ت بگری و خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانت بیت..
عه‌لی شێخ حه‌مه‌ ساڵح به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌، ئه‌و کۆیه ‌یه‌ که‌ به‌ مه‌ڵبه‌ندی جه‌لالی و یه‌کێ‌تیه‌کان ناسراو بوو ئه‌و شکسته‌ گه‌وره ‌یه‌ ی تۆمار کرد..
بیره‌وریه‌کی تێل له‌گه‌ڵ کاک عه‌لی دا..
2سال له‌مه‌وبه‌ر کاتێ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی عه‌باس بایزی بکوژی باوکی کاک عه‌لی و سه‌دانی تر که‌ زیاتر له‌سه‌د پێشمه‌ر‌گه‌ ‌و کادێری یه‌کێتی شه‌هید کردوه‌، وه‌ک که‌سوکاری قوربانیان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زۆرترین زانیاری و ژماره‌ی که‌سووکاریان په‌یوه‌ندیم کرد به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی کۆیه‌وه‌..
که‌سێک واته‌ سکرتێره‌که‌ی کاک عه‌لی ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵگرت، به‌لامه‌وه‌ سه‌یر بوو ، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند بۆچی خۆی ته‌له‌فۆن هه‌ڵناگرێت!!
ووتم کاک عه‌لی خۆتی ووتی نه‌خه‌یر ووتم من ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ کاک عه‌لی قسه‌بکه‌م..
ووتی تۆ کێت ، به‌کورتی من فڵانه‌ که‌سم بۆ دادگای فڵانه‌ سه‌رۆک جاش هاتومه‌ته‌وه‌ کوردستان کاکی سکرتێر زۆر ڕاشکاوانه‌ ووتی کاکه‌ ئه‌وان وه‌ک خانه‌وادی شێخ حه‌مه‌ساڵح له‌و سه‌رۆک جاشه‌، خۆش بوون له‌سه‌ر قسه‌ی مام جه‌لال
ووتم کاکه‌ من پێوستیم به‌وه‌ نیه‌ ئه‌وان داوای یاسایی تۆمار بکه‌ن، به‌ڵکو پێوستم به‌چه‌ند زانیارییه‌ که‌و هیچی تر..
زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئه‌م په‌یامه‌م بگه‌یه‌نه‌ به‌کاک عه‌لی پاش تۆزێ تر ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌مه‌وه‌..
پاش که‌مێ تر دیسان ته‌له‌فۆنم بۆکرد چاوه‌ڕێم ده‌کرد ئه‌مجاره‌ کاک عه‌لی خۆی بێت که‌چی دیسان سکرتێره‌که‌ی بوو
ووتی کاکه‌ په‌یامه‌که‌م گه‌یاندی... کاک عه‌لی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر حه‌ز بکه‌ی ده‌توانی بێته‌ کۆیه‌و کاک عه‌لی ببینیت..
منیش لای خۆمه‌وه‌ کاک عه‌لی نه‌ک هه‌ر ئامه‌ده‌ نه‌بێت داوای یاسایی له‌سه‌ر بکوژه‌که‌ی باوکی تۆمار بکات بێزی نه‌یه‌ت ته‌له‌فۆنه‌که‌ی هه‌ڵبگرێت.. ده‌بێ چه‌ند به‌که‌ڵکی ئه‌م که‌یسه‌ی من بێت..
دوای ساڵێک له‌م دیداره‌م بۆ یه‌که‌مجار یادی شه‌هید کردنی شێخ حه‌مه‌ساڵح یان کرده‌وه‌ که‌چی جارێکی تر هیچ کام له‌بنه‌ماڵه‌که‌ی تاڵه‌بانی زاتی ئه‌ویان نه‌کرد که‌ناوی بکوژه‌که‌ی شێخ حه‌مه‌ساڵح بهێنن ، نه‌با  مه‌سعود دڵی بڕه‌نجێ
به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ مسته‌فا چاوڕه‌ش ڕاشکاوانه‌ له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستان وه‌ک شایه‌د حاڵێک له‌م یاده‌ ووتی جاشه‌کانی عه‌باس بایز شێخ حه‌مه‌ساڵحیان شه‌هید کردووه‌، که‌من ناوی بکوژه‌کانیشم لایه‌..
نوکته‌یه‌کی تاڵه‌بانی و عه‌باس بایز..
عه‌باس بایز له‌کاتی سه‌ردانی بۆلای تاڵه‌بانی.،له‌کاتی چونه‌ ژووره‌ودا تاڵه‌بانی ده‌ڵی فه‌رموو پێشکه‌وه‌ ، عه‌باس بایزیش ده‌ڵی نابێت تاڵه‌بانی زۆلانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیری بخاته‌وه‌ که‌ شێخ حه‌مه‌ ساڵی برای کووشتوه‌ ده‌ڵی به‌ گۆڕی شێخ حه‌مه‌ ساڵحی برام تۆ پێش ده‌که‌وی.. عه‌باس بایزیش ده‌ڵی به‌گۆڕی کانه‌بی برازام تۆ پێش ده‌که‌وی..
کانه‌بی برازای عه‌باس بایز له‌کاتی گفتۆگۆی یه‌کێ‌تی و به‌عس له‌ساڵی 1984 کاتێ کانه‌بی له‌گه‌ڵ جاشێکی تردا ده‌گاته‌ بازگه‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتی له‌ گوندی گردجانی سه‌ر به‌ ڕانیه‌ پێش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کان داوای چه‌ک دانانی لێ بکه‌ن ئه‌و لای خۆیه‌وه‌ هه‌وڵ ده‌دات ته‌قه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌کان بکات..
ئه‌وانیش نایکه‌نه‌ نامه‌ردی و ده‌یده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕیژی گوله‌و به‌سزای گه‌ل شۆڕشی ئه‌وسای ده‌گه‌یه‌نن..
دوا وته‌ ئایا تاڵه‌بانی له‌ عه‌باس بایز خۆش بووه‌..
له‌دیدارێکی بزوتنه‌وی جوتیارانی کوردستان له‌قه‌ڵاچوالان بۆ لای تاڵه‌بانی..
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ هه‌ر که ‌گه‌ڕانه‌وه‌ نه‌خشه‌ی تیرۆر کردنی عه‌باس بایز داده ‌ڕێژن، ئه‌م سه‌گبابه‌ له‌ناو ده‌به‌ن
و‌رده‌کاری ئه‌م پلانه‌ بۆ ڕۆژانی داهاتوو.. بابه‌تی داهاتومان بێت.
29.7.2009
msto123hotmail.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە