کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرنجێك بۆ ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمانى كوردستان

Monday, 01/11/2010, 12:00



وا ساڵێك و زیاتر لە چەند مانگێك تێپەرى بەسەر هەڵبژاردنى 25/7/2009دا قسەو هەڵوێستەكانى ئۆپۆزسیۆن بەتایبەتى فراكسیۆنى گۆڕان داخوازى و هەڵوێستى ناخى زۆربەى خەڵكى كوردستان بووە بەوانەشى كە زۆر نەرجسیەتن و تەنها باڵا جوانەكەى خۆیان دەبینن كە لەڕاستیدا باڵایەكى زۆر بڵح و نەخوازراوە. بەڵام ئۆپۆزسیۆنیش بە دەر نەبوون لە كەمووكوڕى ئەتوانین وەڵامەكەشى بۆ ئەوە بگێڕینەوە كە ئەوانیش هەر لەم كۆمەڵگاو لەناو ئەم وڵاتە پڕ لە بێسەرو بەرییەوە گەشاونەتەوە، هەروەها لە هەندێك مەسەلەى زۆر گرنگى وەك بە قاچاخبردنى نەوتدا كە نەیانتوانیوە تاكو ئێستا پەستانێكى وەها لەسەر حكومەت دروست بكەن تاكو ڕوونكردنەوەیەك بدەن لەسەر ئەم مەسەلە. شتێكى دیكە ئەوەبوو كە ئۆپۆزسیۆن تاڕادەیەك ساردكرایەوە لەسەر هەڵوێستە توندەكانیانەوە ئەویش بە ڕەخنەى هەندێك ڕۆژنامەنوس و خەڵكى ناو دەسەڵات بۆ نمونە لە دواى هەڵوێستى (ف. گۆڕان) لەسەر بودجەو بە مێزدا كێشان لەپەرلەمان و ناچاركردنى ئەرسەلان بایز بە فرسەت هێنان و كەمال كەركوكى بە پێشنیاركردن بۆ ئەوەى بودجە دوور لە چاوى پۆپۆزسیۆن تێپەڕێنن. وە لە ئاكامدا ئەم هەڵوێستە بووە هۆى دەرخستنى ڕووى ڕاستەقینەى سەرۆك و جێگرەكەى و دەركەوتنى كۆمەڵێك دزى زۆر گەورە كە ئاخرابوونەوە ناو بودجەوەو كرابوون بە دزى یاسایى. بەهەر حاڵ وە بەڕاى من پێموایە دەبوایە گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بەگشتى تائیستا چەندین هەڵوێستى لەو جۆرەیان دەربڕیایە و نەچونایەتە ژێر كاریگەرى كەسانێك كە پەرلەمانێكى مردوو بە پیرۆز دەزانن. بۆ نمونە لەكاتى ئەو هەڵوێستەى گۆڕاندا سۆزانى خاڵۆ شەهاب وتى: (ڕازیمان نیە پیرۆزى پەرلەمان پێشێل بكرێت و وەك پەرلەمانى عێراقى لێبكرێت) بەڵام توخوا با پبرسین پەرلەمان وەكو ماڵى هەموومان لە دیوارو دارو بەردو كورسى و مێز پێكهاتوە ئاخر پیرۆزى ئەم ماددانە لە كوێدایە ئەگەر پەرلەمان نەتوانێت چەند یاسایەك دەربكات ئینسانیەتى مرۆڤى كورد بپارێزێت، ئاخر پەرلەمانێك كە دزى و وازى بكات بە یاسا پیرۆزى لە كوێدابێت، ئاخر پەرلەمانى ئاوا چۆن ئەتوانێت هەستى نیشتمانى لاى خەڵك زیندووبكاتەوە كە پارتى و یەكێتى كردیان بە ناو ئاشى خۆپەرستیانا. لێرەدا مەسەلەیەكى گرنگ هاتۆتە پێش ئەویش سەفەرى ئاشتى هەورامى وەزیرى سامانە سروشتیەكانە لەگەڵ نێچیرڤاندا كە دەبێت ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمانەوە داواى بكەن و بێتە بەردەم پەرلەمان بۆ ڕوونكردنەوەى ئەم سەفەرەى كە لەگەڵ نێچیرڤان كردوویەتى بۆ توركیا كە هیچ سیفەتێكى حكومى نیە چونكە ئەم سەفەرانەن كە گرێبەستى فرۆشتن و بەتاڵانبردنى كوردستانى تێدا دەكرێت. ئەبێت ئەم جارە ئۆپۆزسیۆن هەنگاوێك زیاتر بچنە پێش ئەویش داوابكەن لەم وەزیرەى كە قسەدەكات (ئازارى زیندوو شەهیدى كوردستان ئەدات و ڕێزى مرۆڤى كورد لەلاى مسقاڵێكیش نیە) كە ئیستقالە بنوسێت و ماڵئاواى لەم حكومەتە بكات چونكە سوكایەتیە بۆ حكومەت و پەرلەمانى كوردستان وەزیرەكانى لەگەڵ خەڵكانى تردا سەفەر بكات كە سیفەتى بازرگانى زیاتر سیفەتى حكومى نیە. جارى پێشو كە ئاشتى هەورامى لەگەڵ هەمان كەسدا سەفەرى كرد ڕۆژنامەنووسەكان ڕووبەڕووى د. بەرهەم ێالحیان كرد و ئەویش نەیتوانى شتێكى ئەوتۆى لەبارەوە بكات. ئەم هەلە زۆر گرنگە تێیدا پشتگیرى حكومەت و د. بەرهەم بكەن بۆ ئەوەى ئەندام پەرلەمانەكانى یەكێتى لە پەرلەمان پشتگیرى ئۆپۆزسیۆن بكەن لە ڕەتكردنەوەى یاساى كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەكان.

سەرنجێك بۆ (ف. كۆمەڵ و یەكگرتوو)
ڕۆژى 26/10/2010 فراكسیۆنى گۆڕان سەرۆكایەتى پەرلەمانیان ناچاركرد تاكو بابەتى پرۆژە یاساى كۆمسیۆنى هەڵبژاردن بخاتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەى ڕەتبكرێتەوەو بخرێتە خولى داهاتووى پەرلەمانەوە بەڵام تەنها 22دەنگى ئامادەبووى ف. گۆڕانى بەدەستهێنا لەكاتێكدا دەبوایە ف.كۆمەڵ و یەكگرتووش كە دژى ئەم پرۆژە یاسان لە ئێستادا دەنگیان بۆ ڕەتكردنەوەى بدایە. بەڵام بۆ دەنگیان نەدا؟ من ناتوانم لە جییاتیان هیچ وەڵامیك بدەمەوە بەڵام هیوادارم پەیوەندى بەو نزیكبوونەوەوە نەبێت كە پارتى لەگەڵ یەكگرتوودا كردویەتى وەك ئەوەى لە ڕاگەیاندنەكانى كوردستانەوە باسدەكرێت. بەڕاستى ئەگەر ئەمە بێت ئەبێت یەكگرتوو و كۆمەڵ خۆیان بۆ بچوككبونەوەى زیاتر ئامادە بكەن لەڕووى جەماوەرى و ڕەزیل بوون لەبەردەم دەسەڵاتى مافیایى پارتى و یەكێتى. وەك چۆن یەگكرتوو لە هەڵبژاردنى 25/7/2009 توشى هات كاتێك دەنگیاندا بۆ پرۆژە یاساى دەستورى هەرێم لە كاتێكدا خۆشیانن و زۆربەى یاساناسان و كەسایەتیەكان و ڕێكخراوەكان دژى بوون.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە