کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ناوی پێشمه‌رگه‌ی دابڕاومان بیستوه‌‌ ‌ به‌ڵام شه‌هیدی دابڕاو ئه‌وه‌یان زۆر تازه‌یه مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ قاموسی یه‌كێتی ئه‌و ناوه‌ هه�

Monday, 09/02/2009, 12:00

1464 بینراوە


له‌م ڕۆژانه‌ هه‌واڵێكمان خوێنده‌وه‌ له‌ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تیایدا هاتبو كه‌ ده‌یانه‌وێت‌ هه‌ندێك ئیمتیازی تازه‌ بده‌ن به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌ دانه‌بڕاوه‌كانی خۆیان ! خه‌ڵكینه‌ سه‌یركه‌ن دوای ئه‌و هه‌موو بێریزی و په‌راوێز كردنه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كه‌س و كاری خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كرا له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسه‌كانی ناو یه‌كێتی و كاربه‌ده‌سته‌ بێ خه‌باته‌كانی ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و دیارده‌ ناشیرینانه‌ بۆته‌ هۆی بریندار بونی هه‌ستی ناسك و بێنازی زۆرێك له‌م خانه‌وادانه‌ بۆیه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌ستی به‌و دابڕانه‌ كردوه‌، واده‌زانن زۆرێك له‌و شه‌هیدانه‌ له‌ ناو گۆڕه‌كانیشیان وه‌ك و زیندوه‌كان لێیان توڕه‌ن و دابڕاون ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر ڕۆژگار بگه‌ڕێندرابایه‌وه ‌دواوه‌ ئه‌و شه‌هیدانه‌ زیندو بونایه‌وه‌ به‌ ته‌ئكید جارێكی تر خۆیان بۆ ئه‌و حیزبه‌ نه‌ ئه‌دا به‌كوشت ، بۆیه‌ له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كدا بڕیارێكیان ده‌ركرد له‌ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌هیده‌ دانه‌بڕاوه‌كان كه‌ سه‌ری له‌ زۆربه‌ی كادیرو پێشمه‌رگه‌كانیان شێواندوه‌! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسته‌ڵه‌حێكی زۆر تازه‌و بێمانایه‌ له‌خۆیان زیاتر كه‌س نازانێت مه‌به‌ستیان كام شه‌هیده‌، تۆ بڵێێ وه‌ك و شه‌هیده‌ سه‌ركرده‌كان ئه‌وانیش پۆلین كرابن ! خۆ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك له‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كاندا هه‌یه‌و یان خانه‌واده‌كانیان خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سن بۆ نمونه‌ كوڕه‌ ئاغاو سه‌رۆك عه‌شیره‌ت بن سودیان لێ وه‌ر بگرن بۆ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆیه‌ بیانه‌وێت به‌ناوی ئیمتیازاتی نوێ بۆ شه‌هیدان هه‌ندێك پاره‌و پولیان پێ بده‌ن و كه‌سیش هه‌ستی پێ نه‌كات چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ یارمه‌تیدانه‌ شتێكی سروشتیه‌ بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌ دواییش كه‌ كاری خۆیان ئه‌نجامدا ئینجا به‌ دو قسه‌ی خۆش خانه‌وه‌ده‌ بێ پشت و په‌ناكان به‌ڕێ ده‌كه‌ن و ده‌ستیان له‌ پشت ده‌‌ده‌ن چۆن له‌ كاتی خۆی ڕۆڵه‌كانیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و به‌ شه‌هید كردنیان دان ئاواش خانه‌واده‌كانیان ده‌سته‌ڕۆ ده‌كه‌ن، كه‌س نازانێت شه‌هیدی دابڕاو كێیه‌و دانه‌بڕاو كێیه‌ ، ئه‌و كه‌سه‌ی ڕه‌شنوسی ئه‌و بڕیاره‌ی داڕشتوه‌ مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی سه‌ری لێ ده‌ربچێت ، خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی ڕاسته‌قینه‌ زۆر دڵ بریندارن له‌ ده‌ست هه‌ڵس و كه‌وتی به‌رپرسه‌كانی ئێستای یه‌كێتی و دام و ده‌زگاكانی ناو وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه‌ و خه‌ڵكانی نوی له‌ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی نا‌كه‌ن له‌ نێوان كه‌سێك له‌ سه‌نگه‌ری خه‌باتدا شه‌هید بوبێت‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ له‌ سه‌نگه‌ری خیانه‌ت و جاشایه‌تی كوژراوه‌، یان كه‌سێك له‌ ماڵی خۆی مردوه‌ له‌ گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌هۆی سه‌رماوسۆڵ و ماندوبونی ڕۆژانی خه‌باتی سه‌خت توشی نه‌خۆشیه‌كی كوشنده‌ هاتوه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ هێزی لێبڕاوه‌ و له‌ ناو كونه‌ ئه‌شكه‌وتێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ یاخود ئه‌گه‌ر زۆر گرنگی پێ درابێت دوای ئه‌وه‌ی كه‌ بێ هیوابونه‌ لێی ڕه‌وانه‌ی ئێرانیان كردوه‌و هه‌ر له‌ویانه‌ ئه‌مری خودای كردوه‌و گۆڕ غه‌ریب ماوه‌ته‌وه‌و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن شاره‌وانی به‌ بێ ئاماده‌بونی كه‌سێكی نزیكی خۆی نێژراوه‌، گرنگ نیه‌ ئێمه‌ش ده‌ڵێین شه‌هیدان چاویان له‌وه‌ نه‌بوه‌ دوای شه‌هید بونیان پاداشتیان پێ بدرێت، به‌ڵام وه‌ك و وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی ڕژاویان ڕۆحه‌ زیندوه‌كانیان پێ خۆشحاڵ ده‌بون ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانیان وه‌یان خوشك و براو باوك و دایكه‌كانیان دوای شه‌هید بونی ئه‌وان جۆریك تایبه‌تمه‌ندیان پێبدرایه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی تر و به‌شێك له‌مافه‌ خوراوه‌كانی خۆیان بۆ بگه‌ڕاندرابوایه‌وه‌ كه‌ ئێستا لێ یان زه‌وت كراوه‌ و دراوه‌ به‌ خه‌ڵكانێكی تری ناموسته‌هه‌ق كه‌ له‌ دورو نزیك خزمه‌تێكیان به‌ جولانه‌وه شۆڕشی كورده‌وه‌ نه‌بوه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاوای به‌رپرسێكن یان‌ كوڕه‌ خه‌زورانی به‌رپرسێكن بۆیه‌ ئێستا بونه‌ به‌ كاربه‌ده‌ست و باوكی خۆیان ناناسنه‌وه‌ و له‌ هه‌موو كه‌سێك بێمنه‌تن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشت و په‌ناكانیان زۆر به‌هێزن، به‌ڵام كه‌س و كاری شه‌هیدان ئه‌گه‌ر به‌ سودفه‌ش كه‌وتبنه‌ شوێنیكی هه‌ستیار ئه‌وه‌ ڕۆژانه‌ سه‌د بڕو بیانویان لێ ده‌بیننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه‌ ده‌ریان بپه‌ڕێنن و یه‌كێك له‌ خزمه‌كانی خۆیان له‌ شوێنی ئه‌و كه‌سانه‌‌ دابنێن ، به‌داخه‌وه‌ ئیستا كه‌س دڵی بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان لێنادات بۆ نمونه‌ كاتیك كه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ فڵانه‌ كه‌سه‌ ئه‌وه‌نده‌ شه‌هیده‌ی هه‌یه‌ زۆرێك له‌ به‌رپرسه‌كان له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن جا چیان بۆ بكه‌ین له‌وه‌ زیاتر موچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌و ئه‌رزه‌یان وه‌ر گرتوه‌، جا خۆ ئه‌گه‌ر شه‌هیده‌كانیشیان زیندو بونایه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بۆ ده‌كرا له‌وانه‌یه‌ كه‌متریش له‌وه‌ ! لێره‌دا ئێمه‌ش ده‌ڵیین به‌ڵێ كاكی به‌ر پرس وایه‌،جه‌نابتان ده‌نگتان له‌ تیریه‌وه‌ دێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ستان لێ شه‌هید نه‌بوه‌ نه‌ خۆت به‌ هه‌تیوی و بێ باوكی و بێ برا گه‌وره‌ بویت نه‌ دایكێكی به‌دبه‌ختی بێوه‌ژنت هه‌بوه‌ كه‌ دوای شه‌هید بونی مێرده‌كه‌ی كه‌س به‌ خۆیه‌وه‌ی نه‌گرتوه‌ ، به‌هه‌وڵی ‌ ئیش كردن و خزمه‌تكاری ماڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان مناڵه‌كانی پێگه‌یاندوه‌ ، به‌ڵام تۆی بێ خه‌باتی كوردایه‌تی له‌ پڕێكدا به‌ هۆی واسیته‌یه‌كی گه‌وه‌ره‌ یان خوشكێكی مناڵی جوانت هه‌بوه‌ داوه‌ته‌ به‌ شو به‌ پیره‌ به‌ر پرسێك كه‌ ته‌مه‌نی له‌ كچه‌ بچوكه‌كه‌ی ئه‌و بچوكتره‌، بۆیه‌ وا قسه‌ ده‌كه‌یت به‌ ئاسانی ئه‌و شوێنه‌ت ده‌ست كه‌وتوه‌ نه‌ خوێن و نه‌ ئاره‌قه‌ت بۆ نه‌ڕشتوه‌ ، كه‌سیش نا هه‌قت ناگرێت و گله‌یی له‌ تۆ ناكات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌ كاتی خۆی پێشمه‌رگه‌یان هان ده‌داو هێرشی سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی دوژمنیان پێ ده‌كردن ئه‌و كاته‌ وایان نه‌ده‌گوت! به‌ڵكو وه‌عدی شه‌ره‌فیان پێ ده‌دان سوێندیان به‌ كوردستان ده‌خوارد ئه‌گه‌ر له‌ژیاندا مان و وه‌كو ئه‌وان شه‌هید نه‌بون كاتێك كه‌ كوردستان ڕزگار بوو ئه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ زۆر ئاگاداری خانه‌واده‌و ماڵ و مناڵ و خوشك و برای شه‌هیده‌كان ده‌بن ، به‌ڵام جێی داخه‌ ئه‌و وه‌عدانه‌ هه‌موی بون به‌ بڵقی سه‌ر ئاو هه‌موی درۆی شاخدار ده‌رچون ئێستاش ئه‌گه‌ر شتێك بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خانه‌وادانه‌ له‌ یه‌كێتی دانه‌بڕێن و نه‌چن به‌ لایه‌كی تردا نه‌وه‌ك له‌ ناو حیزبێكی تر شوێنی خۆیان بكه‌نه‌وه ‌ئه‌وكاته‌ زیندوه‌كان ناچن ده‌نگ به‌ن به‌و حیزبه‌ی كه‌ كوڕه‌كه‌یان تیادا شه‌هید بوه‌ ، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر زیندوه‌كان سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه‌ شه‌هیده‌كانیش له‌ گه‌ڵ خۆیان ده‌گوازنه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و قسانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌و ئیمتیازه‌ بێ به‌هایانه‌ی كه‌ داوتانه‌ به‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌ كه‌م شتێك ڕازیتان كردون و خۆڵتان كردۆته‌ چاویان ئه‌وه‌ هه‌ر هه‌موی نیشانه‌ی به‌دڕه‌وشتی و بێ ئه‌خلاقی سیاسیه‌ له‌ كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، هیچ كه‌سێك له‌ خزمان و كوڕان و پیاوی به‌ر پرسه‌كان نیه‌ پێنج ئه‌وه‌نده‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدێك سودمه‌ند نه‌بوبن به‌ڵكو زۆر له‌وانیش زیاتر، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ ژیانی خۆی به‌خت كردبێت له‌ پێناو خاك و ووڵاته‌كه‌ی مانگانه‌ سێسه‌د هه‌زار دیناری چاپ و پارچه‌ زه‌ویه‌ك له‌ ئاقاره‌ دوره‌كانی كۆیه‌ی پێدرابێت كه‌ هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كی تیا نه‌كرابێت ئه‌وه‌ كه‌ی ئیمتیازاتن ئه‌وه‌ ته‌نها پێی ده‌وترێت ئیهانه‌ كردنی ئه‌و خانه‌واده‌ به‌رێزانه‌ ، كاتێك كه‌ ده‌ڵێن خانو له‌سه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدان دابه‌ش ده‌كرێت كه‌س بیر له‌وه‌ ناكاته‌وه‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدێكی وه‌ك و مامه‌ ریشه‌ ده‌كه‌وێته‌ ته‌نیشت جاشێكی خائینی وه‌ك ته‌حسین شاوه‌یس وه‌یان زۆر كه‌سی تر كه‌ پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كردوه‌ به‌ هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێت له‌ ناو یه‌كێك له‌ هه‌ردوو حیزبه‌كه‌ كوژراوه‌ دوای ڕاپه‌ڕین یان هه‌ر به‌ جاشێتی و خیانه‌تكاری به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ كوژراوه‌ ئێستا له‌به‌ر خاتری خاترداران كراوه‌ به‌ شه‌هیدی سه‌نگه‌ر ، زۆر جار ده‌بینین قاتیلی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ ناوی كه‌وتۆته‌ هه‌مان لیستی موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌ ڕاسته‌قینه‌كه‌ ، باشه‌ له‌وه‌ ئیهانه‌ زیاتر ده‌بێ چی بێت یان كوڕی كابرایه‌كی كۆنه‌ موسته‌شار هه‌ر خۆی و باوكیشی به‌ جاشه‌یه‌تی فرچكیان گرتوه‌ واته‌ جاشی كوڕی جاش بوه‌ له‌ دام و ده‌زگا حكومی و حیزبیه‌كاندا ده‌كرێت به‌ به‌رپرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ پێشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان جا ئه‌و كه‌سه‌ ده‌بێ چۆن ڕێز له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بگرێت ، به‌به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان زۆر له‌و حاله‌تانه‌ هه‌یه‌و هه‌ستی پێ ده‌كرێت‌ به‌مه‌رجێك به‌ر پرسه‌كان جوان ئه‌و كه‌سانه‌‌ ده‌ناسن به‌ ده‌یان ڕاپۆرتیان له‌سه‌ر به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام خۆیانی لێ گێل ده‌كه‌ن گوایه‌ ئه‌وان نابێ وه‌ك زه‌مانی شاخ بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌بێ هه‌مو كه‌س به‌ یه‌ك چاو سه‌یر بكرێن، باشه‌ ئه‌ی بۆچی ئه‌گه‌ر كه‌س و كاری شه‌هیدێك بایی نوكی ده‌رزی شتێكی له‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌ بانگی ده‌كه‌ن و بێڕێزی پێ ده‌كه‌ن سه‌د جار پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری گۆڕی شه‌هیدان نه‌بێت ئێستا ده‌زانین چیت به‌سه‌ر دێنین و منه‌تێكی زۆری به‌سه‌ردا ده‌كه‌ن، خوێنه‌ری به‌ڕێزم جا چۆن ئه‌و شه‌هیدانه‌ له‌ گۆڕه‌كانیان ده‌رنه‌چن و هاوار نه‌كه‌ن بڵێن ئێمه‌ به‌ هه‌ڵه‌ چوبوین ئه‌وانه‌ بازرگانیان به‌ خوێنی شه‌هیدانه‌وه‌ ‌ كرد ئێستا خزم و كه‌سی به‌رپرسه‌كان به‌رو بومی خوێنی ئێمه‌ ده‌خۆن و كه‌س و كاری شه‌هیدانیش ئیهمال كراون له‌ زۆر شوێن شه‌رم له‌خۆیان ده‌كه‌ن بڵێن ئیمه‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانین نه‌وه‌ك هه‌ندێ كه‌سی نه‌فس نزم ئیهانه‌یان بكه‌ن به‌ ناوی به‌زه‌یی پیا هاتنه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم یاخوا ماڵی هه‌مو كه‌سێكی بێویژدان ئه‌وانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كه‌س و كاری شه‌هیدان كه‌مته‌رخه‌من وه‌ك و ئه‌وان ماڵه‌كانیان كوێر ببێته‌وه‌و بكه‌ونه‌ به‌ر ده‌رگای به‌رپرسه‌كان و داوای یارمه‌تیان لێ بكه‌ن به‌هه‌مان ده‌ردی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان بچن كه‌ ئێستا ئه‌ی چێژن به‌ده‌ست كاربه‌ده‌سته‌ دزو گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه‌.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)