کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەنگ بدەن بە گۆڕان

Friday, 01/05/2009, 12:00


لە هەموو شوێنێکى جیهان پرۆسەى هەڵبژاردن دەبێت سەکۆیەک بێت دەلالەت لە گۆڕانکارى بکات، بۆیە دەنگدان بە لیستى جیاواز لە لیستى سەوزو زەرد کارێکى نەگەتیڤ نیەو پێویستمان بە ئەزمونى جیاواز دەبێت لە سیاسەتى حیزبەکاندا، باس لە حیزب دەکەم چونکە لە کوردستان حیزب باڵادەستە، دەنگدانیش بە لیستى گۆڕان مەبەست لە سوکایەتیکردن و سڕینەوەو کاڵبونەوەى هەردوحیزبەکەى دیکە نیە، بەڵکو پرۆسه‌یەکى دیموكراسیانه‌ی هاوچه‌رخه‌ بۆ هێنانه‌ ئارای دەم و چاو و دەنگى جیاوازه‌ بۆ نێو كایه‌ی ده‌سه‌ڵات،ئه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یبینین ته‌نها له‌بیركردنى هەموو بەڵێنەکانى شاخ و به‌رده‌وام هێشتا هەوڵ بۆ یەکگرتنەوەى عەقڵ و بڕیارەکانیان نەدراوە، ئێمە هەرچەندە پێویستمان بە ئەزمونه‌ نوێ و جۆراوجۆرەکان هەیە لە هەمان کاتدا بە زەرورى دەزانین سەرکردەو حیزبى جیاوازیش هەبێت، تا بزانین چ گۆڕانکارییەکى سیاسى و ئابورى و کۆمەڵایەتى دێتە ئاراوە، ئەمەش حەقێکى شەرعى خۆمانە دەنگ بدەین بە لیستى جیاوازو عەقڵى جیاواز، لیستێک دەنگی خه‌ڵك بیکات بە نوێنەرى خۆى، نەک حیزبێک بە چاوسورکردنەوەو بە هەڕەشە دەنگ دروست بکات، رەنگە کاتى ئەوە هاتبێ ئەو دوو حیزبەیش گۆڕانکارى لە خۆیاندا بکەن، بۆ ئەوەى سیاسەتە دیکتاتۆریەکەو دەسەڵاتەکەى سەدام دروست نەبێتەوە کە هەر خۆى خۆى بوو، با حیزبى جیاواز ببێتە ئەزمونێک بۆ ئەوانەى دیکە لە هەمان کاتدا گۆڕان لە هۆشیارکردنەوەى خەڵک و خستنەرووى بەها کۆمەڵایەتیەکان، گۆڕان لە پێناو رێزگرتن و یەکدى قبوڵکردن، پەیڕەوکردنى یاساو ئازادى رۆژنامەگەرى و رادەربڕین، نەهى کردنى کارى نابەجێ و نەهێشتنى دیاردەى گەندەڵى، هەموو ئەمانە وەکو بەرپرسیاریەتیه‌ک لەگەڵ دەنگەکەم دەیبەخشم بە لیستى گۆڕان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە