ئایا ئەزانن بۆچی ئەمساڵ پارتی بەو شێوە گەرم و گوڕە یادی ئەیلولی كردەوە؟
Friday, 14/09/2012, 12:00
لە ساڵانی رابردوودا تا رادەیەك پارتی بە شێوەیەكی كرچو كاڵ یادی ئەیلوولی دەكردەوە، بەڵام ئەمساڵ وەكو دەبینین پارتی بەشێوەیەكی بەرفراوان خەریكی یادكردنەوەی ئەیلوولە، ئەمەش پێویستە هەڵوەستەی لەسەر بكەین و هۆكارەكەی دەست نیشان بكەین كە ئایە پارتی ئەمساڵ لە بەهێزیەوە ئەمەی كردووە، یان لە بێهێزیدا وادەكات؟
دیارە بۆ وەڵام دانەوە ئەو پرسیارە ئەتوانم بڵێم پارتی بنەماڵەی مەلا مستەفا بازانی لە بێهێزیەوە ئەمساڵ ئەو یادەیان بەوجۆرە كردوە، ڕەنگە خەڵكانێك بەپرسن چۆن یەكسەر گەیشتیتە ئەو یەقینە كە پارتی لە بێهێزیەوە خەریكی ئەمكارەیە؟؟
دیارە وەڵامدانەوەی زۆر ئاسانە. وەكو دەزانین پارتی لە سیاسەتكردنیدا لەگەڵ حكومەتی ناوەند و دژی مالیكی شكستێكی سیاسی گەورەی خوارد و لەو گەمەیەدا دۆڕا و واخەریكە بەچرپەیەكەوە خۆی دەكات بە متبەغكەی مالیكیدا و وردە وردە خەریكی پاشكشێكردن و پاكانەكردنن بۆ لێدوانە ئاگریناویەكانی پێشوی مەسعود بارزانی بەرامبەر حكومەتەكەی مالیكی، هەروەها لەلایەكی ترەوە پارتی پێش ئەوەی یادی خیانەتی 31 ئاب بێتە پێشەوە، لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ماوەی یەك مانگی رەبەق هێرشێكی توندكرایە سەر پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بازانی بە هۆی خیانەتی مێژووی 31 ئابەوە، تەنانەت فەیسبوك كارێكی وایكرد میدیاكانی ئۆپۆزسیۆنیش ناچار بكەن راپۆرتی تێرو تەسەل لە بارەی خیانەتی 31 ئابەوە بڵاو بكەنەوە و خودی مەسعود بارزانیش هاتە سەر خەت و بەشێوەیكی توند لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە پەیجەكەی خۆی بەو خەڵكانی گووت: بەد ڕەوشت كە زۆر بەشێوەیكی هوشیارانە لە ماوەی یەك مانگدا بە بردەوامی خیانەتی مێژووی 31 ئاب یان سەركۆنە دەكرد و لە قاوی دەدا، ئەم هوشیاربوونەوەی ئەمساڵی زۆرێك لەهاونیشتمانیانی كوردستان بەوشێوە بەرفراوانە یەكەم جارە لە مێژووی میلەتەكەماندا روویدا، هەوڵێك زۆر دڵخۆشكەرەبوو بۆ گڕانەوەی زاكیرە بۆ مێشكی هاونیشتمانیانی كوردستان، تاوەكو بەهیچ شێوەیە لە هیچ كەسێكی قەبوڵ نەكەن بەئاسانی دەست بۆ خیانەتكردن بەرێت دژ بە هاونیشتمانیەكانی خۆی.هەروەها پارتی و بنەماڵە خۆیان هەستیان بەوە كردووە سەردەمی ستەمكاری و حوكمی بنەماڵەی خەریكە بەروە كاڵ بوونەوە و لە ناو چوون دەچێت و هوشیاری كۆمەڵگاكەمان گڕو كڵپەی سەندووە و نزیك بووەتەوە لەمێشكی خەڵكیدا،ئەوەش وایكردووە ئاستی جەماوەریان دابەزێتە خوارەوە و ترسییان لێبنیشێت.
ئەوانەی لەسەروە ئاماژەم پێكرد هۆكاری راستەقینەی ئەوەبوون كە پارتی بەوشێوە بەرفراوانە ئەمساڵ یادی ئەیلوول بكاتەوە دەست بكات بە گەوجاندن و تاریكاندن و گٍێلاندنی هزروبیری خەڵكانێك كە گڕ وكڵپەی هوشیاری بەهۆی تەكنەلۆژیاوە لە مێشكیان نزیك بووەتەوە. پارتی بۆ بەڕێكردنی ئەوسیناریۆنەی پەنای بردووەتە بەر كۆمەڵێك ئامراز، لەوانەیەكەمجار مەسعودا بارزانی چوو بۆسەردانیكردنی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان، لەوێد بەهاوكاری پاراستن و سیناریۆیەكیان بەرێخست، سیناریۆكە بەوشێوەیەبوو كە كۆمەڵێك ئاوارەی بەدبەخت كە ماڵوحاڵی خۆیان بەجێهێشتووە بهێنن و (بڵێن بڕوح بیدەم یا سەرۆك)؟. ماوەی پێشوتریش بەدروستكردنی سیناریۆێكی دی كە ئەویش هێنانی وەزیری دەروەی توركیا بۆ كەركوك، بۆئەوەی ئاگری شەڕی كورد و شیعە خۆش بكات لەو ناوچانەو كێشە درووستكردن و نانەوەی ئاژاوە و شەر كە تەنها قازانجی بنەماڵەی تێدایە، بەتایبەتی خەڵكی كەركوكیشی كردە ئامانج ،ئەویش لەبەر ئەوەیە پارتی پێگەی جەماوەری لەو شارەدە لە شەحنی پاتری ئەچێت. واماوەی چەند رۆژێكیشە بۆ زیاتر گیلاندنی خەڵك هەستاون بە یادكرنەوەی ئەیلوول بەوشێوە بەرفروانە و لێرەشدا سینایۆیەكی تریان بەڕێخستووە ئەویش بریتیە لەوەی كە بۆ نمونە ئەو رۆژەی لە سلێمانی ئاهنگیان گێڕا رۆیشتبوون لەدەروەی شار هەندێك لەموچە خۆرەكانی خۆیانیان هێنابوو بۆ سلێمانی بۆ ئەوەی بە خەڵك بڵێن لە سلێمانیش پێگەمان بە قووەتە، لە هەولێرو جیگاكانی تریش ههێنانی هەندێك لەئاوارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات و باكور و رۆژئاوە و كوردەكانی شەنگاڵ و شیخانی و ناوچە دابڕاوەكان بۆ ئەوەی بەوشێوە خۆی نمایش بكات كە نمایشی كرد، یان ئاهەنگ گێڕان لە هەندێك لەو جیگایانەی كە ناونراوە ناوچە جێناكۆكەكان كە ئەوەیش زۆر ئاشكرایەلەو جێگایانە لەبەر نزمی ئاستی هوشیاری زۆرێك لە خەڵك ئەتوانن زیاتر هەڵفریوێنن و بیان بەن بۆ ئاهەنگانەیان و دواتر پەخشكردن و خۆ عەرزكردن.
ئەوەی پارتی ئەمساڵ كردی دوو ئامانجی لە پشتەوەیە، یەكەم ئەوەیە كە قەرەبووی ئەو هێرشە بەرفراوانە بكاتەوە كە لەپێش یادی خیانەتی 31 ئابەوە كرایە سەری، دووەمیش بەوەی كە پارتی ئەیەوێت ساختەكاری بكات لەهەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتووەدا و لە ئێستاوە ئەمە وەكو شاهیدی دانێك بۆ تەزویراتەكەی ئامادە دەكات بەرامبەر رایی گشتی جیهانی و ناخۆی. بەڵام بەبڕوای من ئاستی هوشیاری كۆمەڵگەكەمان ئەمجارە هەموو ئەو سیناریۆیانە پۆچەڵ ئەكاتەوە و پارتی تووشی نیمچە شكستێك دەكات و ئەو جۆرە شیناریۆنا دادی نادات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست