بانێکه‌و دوو هه‌وا ....
Sunday, 25/01/2009, 12:00
1531 بینراوە
دوایی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌که‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان که به ناوی(هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و نوێبوونه‌وه). و پێکهێنانی شه‌ش لیژنه له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی‌و هه‌ردوو جێگره‌که‌ی بۆ به‌دواده چوون و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رجه‌م کایه حیزبی وحکومیه‌کان ، جۆرێک له‌گه‌شبینی و ئومێد لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌کێتیی به‌تایبه‌تی دروستکرد به‌وهیوایه‌ی که‌وه‌رچه‌رخانێکی گرنگ سه‌رتاپایی ، جومگه کانی حکومه‌ت و ئۆرگانه حیزبیه‌کان بگرێته‌وه‌و ئه‌م هه‌نگاوه بتوانێت ده‌سپێکی چاکسازی و نوێببوونه‌وه‌یه‌کی گشتگیر بێت .. به‌تایبه‌ت له‌ناو ئۆرگانه‌کانی ڕێکخستندا ،که‌پتر له‌سێ ساڵ ده‌بێت به‌هۆی کۆمه‌ڵێک ته‌کتوولی نابه‌جێ وناشارستانی و هێنانه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سی ناشایسته‌وپشتگیری کردنیان له‌لایان لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتییه‌وه‌و له‌سه‌ر حسابی ده‌یان کادری ماندوو نه‌ناس‌وتێکۆشه‌ری راسته‌قینه‌ی ڕێبازی کوردایه‌تی‌و یه‌کێتیی ، که‌ئه‌مه خۆی بۆ خۆی بووه ئیفلیجکردنی ئۆرگانه حیزبی وحکومییه‌کان که‌من لێره‌دا مه‌به‌ستم کایه حیزبیه‌که‌یه زیاتر... به‌شێکی زۆری خه‌مخۆرانی یه‌کێتییی وگه‌له‌که‌مان تائێستاش به‌چاوێکی پر له‌ئومێد به‌خش چاوه‌ڕوانی به‌ئه‌نجام گه‌یاندن وجێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌نگاوه نه‌ن. هه‌روه‌ک له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردووش‌دا ،زوربه‌ی که‌ناڵ و میدیا‌و و ڕۆژنامه ئه‌هلی وحیزبییهکان به‌گرنگی پێدانێکی زۆره‌وه ،که به‌شێک به‌گه‌شبین وپۆزه‌تیڤ و و به‌شێک به‌نه‌گه‌تیڤ، له‌مه‌ڕ ئه‌وپڕۆژه‌یه دووان..
به‌ڵام به‌داخێکی زۆره‌وه، هێشتا کاری هیچ کام له‌ولیژنانه ته‌واو نه‌بووه، که هیوا سه‌رهه‌نگ ی لێپرسراوی کۆمیته‌ی هۆڵندا، دوور له‌هه‌موو پێوودانێکی حیزبی‌و ته‌نزیمی ،له‌به‌رواری 11/01/2009 دا له‌سنووری که‌رتێکی ڕێکخستنی کۆمیته‌ی هۆڵندا دا، به‌بێ هیچ ئاگادارییه‌کی پێش وه‌خت و به‌بێ ئاگاداری لێپرسراوی که‌رته‌که که (ئاسۆ عه‌بدولقادر) ه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڕێزه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕیفۆرم خوازان حسابه‌و هیچی تر. به‌شێوازێکی دوور له‌کاری ڕێکخراوه‌یی له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی تایبه‌تی‌و ته‌که‌توول به‌خۆی به‌به‌شداری 12 که‌س ، نه‌ک ئه‌ندام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها دووان له‌به‌شداربووان ئه‌ندام بوون ،له‌شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک لیواردن که‌زیاتر له‌دووهه‌زار کوردی تیا ئه‌ژی و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو جه‌ماوه‌ری یه‌کێتیی تیایه به‌به‌شداری ته‌نها 12 که‌س !!! هه‌ڵبژاردن بۆ لێپرسراوی ئه‌وکه‌رته ئه‌نجام ده‌دات و که‌سێک به‌ناوی ره‌شوان بێستوون سابوراوایی که له‌به‌رئه‌وه‌ی کوڕی بێستوون سابوراوایی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوکانی ی،ن،ک ه، ده‌کاته به‌رپرسی که‌رته‌که له‌کاتێکدا که ناو براو واته ڕه‌شوان ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه له‌به‌ریتانیاوه گه‌راوه‌ته‌وه بۆ هۆڵندا و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری رێکخستن و کاری ڕێکخراوه‌یی له‌وسنووره‌دا نیه ؟؟ چۆن ده‌توانێت خۆی هه‌ڵبژێرێت یان که‌سی تر هه‌ڵبژێرێ ئه‌مه‌له‌لایه‌ک ، له‌لایه‌کی تره‌وه ، لێپرسراوی کۆمیته به‌بێ گوێدانه په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و هیچ حسابێک و پرس وڕایه‌ک به‌ئۆرگانه‌کانی سه‌رووخۆی، چ له‌مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه و چ مه‌کته‌بی ڕێکخستن ،ئه‌گه‌ر بچووکترین ئاگاداری به‌نده‌کانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه‌که‌ی بوایه که پێم باشه بۆو به‌رپرسه عه‌جائب و غه‌رائیبه‌ی ئه‌م حیزبه سۆشیال دیمۆکراته‌ی روون بکه‌مه‌وه ، که‌بێ ئاگایه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبه که‌ی یان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی ده‌یه‌وێت خۆی بێ ئاگا کات، که‌ئاڵو گۆرکردنی به‌رپرسی که‌رت ته‌نها به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندا ده‌بێت.....که‌به پێی به‌نده‌کانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندکراوی دووه‌م کۆنگره‌ی ی.ن.ک ، له‌به‌شی ئۆرگانه‌کان له‌خاڵی 4 ی تایبه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتی کۆمیته‌ی ڕێکخستن له بڕگه‌ی (و)دا ده‌ڵێت: ئاڵوگۆڕکردنی لێپرسراوانی که‌رت به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندا ده‌بێت. که ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له‌خۆیدا دژی پڕۆگرام وپه‌یڕه‌وی ناوخۆیه که له‌بڕگه‌ی شه‌شه‌م له‌خاڵی چواره‌مدا ده‌ڵێت : له‌ئه‌ندامێتی ی.ن.ک ده‌که‌وێت هه‌رکه‌سێک که: ه- دژی پڕۆگرام وپه‌یڕه‌وی ناوخۆی ی.ن.ک کار بکات. هه‌روها خاڵی، ج- هه‌وڵی تێکدانی ڕیزه‌کانی ی.ن.ک بدات ، کۆمیته‌که‌ی هیوا سه‌رهه‌نگ ،که‌به‌هه‌موو بنامه‌کانی رێکخستن که‌به‌شێکی له‌سه‌ره‌وه ئیشاره‌م پێدا له‌کۆمیته‌یه‌کی ڕێکخستن ده‌رچووه‌و هیچ شێوازێک و بنه‌مایی ڕێکخستنی تیا نه‌ماوه و به‌وویستی خۆی ئه‌ندام پۆل دائه‌نێ و لێپرسراوی که‌رت ده‌گۆڕێت بێ ئه‌وه‌ی به‌رپرسی که‌رته‌که ئاگاداربێ و کارگێر بۆکۆمیته‌که تاعین ده‌کات به‌نامه‌ی ته‌زویر به‌ناوی مه‌کته‌بی ڕێکخستنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیج کۆنفراسێک ببه‌ستێت و ئه‌ندامانی ڕێکخستنی کۆمیته‌که هیچ ئاگاداریان هه‌بێت، که‌له‌مانگی فێبریوه‌ری 2004 وه تائێستا کۆنفرانس له‌و کۆمیته‌یه‌دا نه‌کراوه . که‌ئێستا له‌کۆی شه‌ش کارگێری کۆمیته ته‌نها سێ له‌کارگێره‌کان ماون که‌یه‌کێکیان خێزانه‌که‌یه‌تی که‌ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی تریش هیچ ئاگاداری هیچ کام له‌وکارانه‌نیین که‌ده‌کرێ ، له‌وکارگێر علوجانه‌ی هیوا ته‌عینی کردون،که‌یه‌کێک له‌و کارگێره علوجانه ،که‌ناو ناوبانگی هه‌رهێنده ده‌هێنێت که‌کردوێتییه شۆڤیری تایبه‌تی خۆی و وه‌ک(مراسیلی) کۆنه ئه‌فسه‌ره‌کانی به‌عس شوێن خۆی ده‌خات،بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامه دزێو پڕ له‌گوومان و نیه‌ت پیسییه‌کانی به کاریان دێنی که‌دیاره که‌سایه‌تی ئه‌وه‌نه‌ش هه‌ر هێنده دێنێ که‌هاوکارو خزمه‌تکاری که‌سێکی گێله پیاوی وه‌ک هیوا بن... .که‌واته گونجاوتره به‌کۆمیته‌که‌ی هیوا سه‌رهه‌نگ ناو ببرێت نه‌ک کۆمیته‌ی ڕێکخستنی به‌نه‌لۆکس ، که‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌نگاوه‌نه‌ی ده‌ینێت شه‌قکردنی کۆمیته‌که‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی کۆمیته‌ی به‌ریتانیا...هه‌ربۆو مه‌به‌سته به‌باشی ده‌زانم دوو پرسیار روو به‌رووی مه‌کته‌بی ڕێکخستن و مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌و ئه‌ولیژنانه بکه‌مه‌وه که‌بۆ به‌دوادا چوون وکارو چالاکی ڕێکخستنه‌کان پێکهێنراوه به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی که‌م‌و کوڕی‌و ، ئه‌وسه‌رپێچی و تێکدان وگێره‌شێوێنیانه‌ی که‌سانی وه‌ک هیوا ده‌یکه‌ن بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان...
1- ئایا به‌ڕاست!! مه‌به‌ستی پرۆژه‌که‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال چاکسازی و نوێبوونه‌وه‌و سزادانی ئه‌وانه‌یه که‌حیزب وحکومه‌تیان کردۆته وه‌سیله‌یه‌ک بۆخزمه‌تکردنی مه‌رامه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان یاخود نا ، ئه‌گه‌روه‌ڵامه‌که ، به‌ڵی یه که‌واته ئه‌م هه‌موو سه‌رپێچیه له‌سنووری کۆمیته‌ی ووڵاتێکدا له‌پای چی ؟؟؟؟.
2- ئایا به‌ڕاست ، هه‌ربۆ کات به‌سه‌ربردن‌و خۆڵکردنه چاوی ئه‌وتێکۆشه‌رانه‌یه که‌به‌وئومیده‌ن گۆڕانکاری جه‌وهه‌ری بکرێت و هه‌م حیزب وهه‌م حکومه‌تیش بخرێته‌وه‌سه‌ر شاڕێی خۆی، ئه‌گه‌روه‌ڵامه‌که نه‌خێره، که‌واته ئه‌م هه‌موو سه‌رپێچیه له‌سنووری کۆمیته‌ی ووڵاتێکدا له‌پای چی ؟؟؟؟.
هه‌ربۆیه سه‌رجه‌م ئه‌وکارانه‌ی ئه‌م نا به‌رپرسه پێی هه‌ستاوه سه‌رتاپا دژی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌کێتییه . هه‌ربۆیه پێوویسته به‌پێی ئه‌و‌گێره‌شێوێنی و تێکدانی ڕیزه‌کانی ڕێکخستن و ئه‌وگه‌نداڵیانه‌ی ئه‌نجام ی داون و ئه‌نجامیان ده‌دات ، تووندترین سزا‌و لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت ، به‌ڵام ئایا ده‌کرێت ؟؟؟؟ ئه‌وه بۆ ئه‌و لیژنانه‌و مه‌کته‌بی ڕێکخستن و مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه به‌جێ دێڵین ، که‌به‌و ئومێده‌ین ..بانێکه و دوو هه‌وا نه‌بێت ...