ئەردۆگان ئێمە بڕۆین یان تۆ ؟!..
Tuesday, 21/06/2011, 12:00
ئەگەرچى هەڵبژاردنەكانى توركیا كۆتاییان هات بەڵام لێرەوە شەڕە گەورەكە دەست پێدەكات چونكە لەكاتى بەڕێوەچوونى پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنەكان ئەردۆگان دیموكراسیخوازەكەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و فاشیستەكەى ناو توركیا پەردەى لەسەر ناوەڕۆكى شاراوەى خۆى لادا و هێماى بۆ ئەوە كرد كەئەو هیچ جیاوازییەكى نیە لەگەڵ ئەو فاشیستانەى كەلەپێش ئەو دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست بەڵام بەهۆى شەڕى بەردەوامیان لەگەڵ كورد تێداچوونە چونكە ئەوەى ئاشكرایە ئەوەیە كەكورد نەتەوەیەكە بەئاسانى لەناوناچێت بەڵكو ئەوەى لەناوچوونە بەڵام ئەوەى ماوەتەوە گەلى كوردە زۆر كەس دڵنیان بەوە خۆشە كەپارتەكەى ئەردۆگان ئەمجارە كێشەى كورد چارەسەر دەكات و هەتا كۆتایى بەڵام سەیرم لەوە دێت كەدەقى لێدوانەكانى ئەردۆگان وەكو ڕووى ڕاستەقینەى ئەو نابینرێن بەڵكو وەكو ئەوە دەبینرێت كەئەمە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردنە و نیەتى ڕاستەقینەى نیە كەدەڵێت هەركەسێك باس لەزمانى جیاواز یاخود باس لەئاڵاى جیاواز یا گەلى جیاواز بكات دەبێت ئەم ووڵاتە جێبهێڵێت بەڵام شاعیرێكى لاو لەبارەى دەسەڵاتى ئەردۆگانەوە دەڵێت دەمانەوێت بەجێى بێڵیت خەڵاتاندن كۆتایى هات باشتر وایە ئەردۆگان دوایى ئەم هەڵبژاردنانە كوردستان بارگەكەى لەكوردستان بپێچێتەوە و بەرەو ئەو شوێنە بڕۆوە كەلێى لەدایك بوویت ئێمە خاكى باوك و باپیرانمانە و هەرگیز خاكى نیشتیمان ناڕۆین،
خاڵێكى ترى زۆر گرینگ ئەوەیە كەدەبێت هەموو ئەو بەڕێزانەى لەسەر دۆسیەى توركیا لێكۆڵینەوە دەكەن و شیكارى دەكەن دەبێت ڕووى ڕاستەقینەى ئەم ئەردۆگانە بزانن كەدەڵێت ئەوكاتەى كە ئۆجەلان دەستگیركرا من لەدەسەڵات بوومایە لەسێدارەم دەدا ئەوكاتە پارتە فاشیستەكان لەدەسەڵاتدابوون بەڵام ئەم كارەیان نەكرد چونكە باش دەیانزانى كاردانەوەكانى چى دەبن ئێستاش كەئەردۆگان ئەم قسەیە دەكات لەداهاتوودا جادوور بێت یانزیك دەبێت باجى ئەم قسەیە بدات چونكە ئۆجەلان لەلایەن ملیۆنان كەسەوە بەڕێبەر و ئیرادەى خۆیان دەزانن شارەزایانى سەربازیش ئەو ڕاستیە باش دەزانن كەهیچ كات ناتوانرێت شەڕ لەگەڵ گەلێكى ملیۆنى بكرێت
لەوەش گرینگتر ئەوەیە كەئەردۆگان بەگەلى كورد دەڵێت دەبێت ئەم خاكە جێبهێڵن..... ماویەتى
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست