وه‌ڵامێك بۆ حاكم ئه‌له‌ند!!
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1343 بینراوە
به‌ر له چه‌ند رۆژێك نامه‌یه‌كی به‌په‌له‌م ئاڕاسته‌ی كاك فه‌له‌ك‌كردبوو،له خه‌م خۆری‌و دڵسۆزیم تیایدا ئاماژه‌م به كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌و تێبینی‌و سه‌رنجی وورد كردبوو، كه كه‌سانێكی نا رۆشنبیر‌و گه‌نده‌ڵ‌و كۆنه به‌عسی له به‌رێوه‌به‌رو خه‌بیرو ڕاوێژكاره بێ ئیشه‌كانی‌ناو وه‌زاره‌ت ده‌وره‌یان له فه‌له‌ك داوه! كه ئه‌و وه‌زاره‌ته هه‌ستیار‌ترین ده‌زگای راگه‌یاندن‌و هۆشیار‌كردنه‌وه‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ‌ی له‌ئه‌ستۆدایه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ده‌بوایه نوخبه‌یه‌كی چاك له كه‌سایه‌تی رۆشنبیر‌و ئه‌هلی قه‌ڵه‌م له كه‌سانی ده‌ست‌و داوێن پاك ڕابردوو پاك له‌م شوێنه كاریان بكردایه، له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌یان بونایه،نه‌وه‌ک دزین‌و به هه‌ده‌ر دانی ئه‌و میزانیه زۆر‌و زه‌به‌لاحه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی فه‌له‌ك كه له میزانیه‌ی وه‌زاره‌تێكی رۆشنبیری وه‌ك وڵاتێكی ئه‌وروپا كه‌متر‌نیه!! ، به‌ڵام مخابن ئاستی خزمه‌ت به‌هۆی په‌تای گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌فغان‌و سۆماڵیایه !چاكترین به‌ڵگه په‌راوێز كردنی ئه‌و خه‌ڵكه رۆشنبیره‌ی كه ئه‌مڕۆ له میدیای ئازاد‌و ئه‌هلیدا كار ده‌كه‌ن ئه گه‌ر كاك فه‌له‌ك ئاوڕیكی جددی له وان بداباوه‌و له جیاتی ئه‌و كۆنه به‌عسییانه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ئه‌و كاریان كردبا ئازادانه پێشگر بانه له دز‌و گه‌نده‌ڵكار‌ئه‌مڕۆ حاڵی حكومه‌ته‌كه‌شمان به‌و رۆژه نه‌ده گه‌یشت كه خه‌ڵك داوای چاكسازی‌و پاكسازی‌و گۆڕان ده‌كه‌ن‌و سه‌ركرده‌كانیشمان له‌رز‌و تایان لێ نه ده‌هات.
دێمه‌وه سه‌ر نامه‌كه‌ی كاك ئه‌له‌ند؛ كه‌هه‌رچه‌نده هه‌قی وه‌ڵام‌دانه‌وه‌ی نیه، چونكه ده‌بوایه خودی كاك فه‌له‌ك یان وته‌بێژێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یاخود كاك حاكم خۆی نكوڵی له‌و ڕاستی‌یانه بكردایه كه ئاڕاسته‌یان كرابوو. ئه‌و به‌رێزه هاتوه ئامۆژگاریم ده‌كات كه‌دڵ‌و ده‌رونم پاك بكه‌مه‌وه! منیش به‌كاك ئه‌له‌ند ده‌ڵێم؛ براله بۆ‌دڵ‌و ده‌رونم چیه‌تی؟ بۆچ ده‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ناهه‌قییه‌كان بكات‌و باس له دزی‌و گه‌نده‌ڵی بكات ئێوه به‌دڵ‌و ده‌رون ره‌ش‌و ناحه‌ز ناوی ده‌به‌ن!؟ (هه‌ر خۆت له نامه‌كه‌ت نوسیوته من كارم به‌خه‌ڵكی دز‌و كۆنه به‌عسی‌دا نیه ده‌ست خۆشیت لێ‌ده‌كه‌م)كه‌چی هاتوی به‌ڕه‌ڤانی له كاك شاكر ده‌كه‌ی گوایه ده‌ستی له‌كاری گه‌نده‌ڵ نیه‌و رێز له بڕیاری په‌رله‌مان ده‌گرێت بۆیه جگه‌ره له ژووره‌كه‌ی خۆی ناكێشێت ده‌چێته كافتریا،ده‌ڵێی:خۆ تۆ چاودێری‌ته‌ندروستی جیهانی نیت ! منیش ده‌ڵیم راسته كاك ئه‌له‌ند من چاودێری ته‌ندروستی‌جیهانی نیم ،به‌ڵام كافتریا شوێنێكی گشتی‌یه بۆ پشوی فه‌رمانبه‌ران‌و میوانان دانرایه ناكرێت په‌نجا جگه‌ره‌كێش به حاكم شاكریشه‌وه رۆژ تا دوای نیوه‌ڕۆ فیكه‌ی جغاره‌یان بێت و وه‌ك كورخان‌و حه‌مام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی تری پێ قانگ بده‌ن! له‌هه‌موو شوێن‌و وڵاتێك‌دا كه جگه‌ره‌ی تیا قه‌ده‌كراو‌بێت شوێنی كراوه‌و تایبه‌تی هه‌یه نه‌ك كافتریا! جگه له‌وه‌ش كاكت حاكم ئه‌گه‌ر سه‌عاتێك له ژووره‌كه‌ی خۆی دا‌نیشێت دڵنیابه یه‌ك سه‌عاتیس له كافتریا به‌ده‌م چای دیشله‌مه‌و جغاره‌كێشانه‌وه خه‌ریكه، موراجیعیش‌بۆ ئیمزایه‌ك چاوی ده‌ر‌ده‌هات با بۆ‌خۆی له به‌ر ده‌رگای سكرتێره‌كه‌ی قه‌تار‌و ئه‌ڵا وه‌یسی بڵێت‌تا كاكه رۆژبه‌یانی یاغر یاغر ده‌گه‌ڕیته‌وه لای كورسی‌و مێزه‌كه‌ی خۆی !،كه ده‌ڵێی كاكت گه‌نده‌ڵ‌و دز نیه ، ئه‌وه‌شیان بۆ خۆی به‌جێ دێڵم لێی بپرسه به‌ر له‌وه‌ی بگه‌رێته‌وه سه‌ر وه‌زیفه‌كه‌ی دوو ساڵ بوو له مـالێ كه‌وتبوو له‌سه‌ر چی له‌حزب‌و له وه‌زیفه‌كه‌ی ده‌ركرا‌بوو ؟ تا به سه‌د ده‌ست ماچ كردن‌و له به‌ر خاتری خاترداران گه‌ڕاندیانه‌وه.
من ئه‌و په‌ڕی رێزم بۆ شه‌هیدانی راسته‌قینه‌ی‌گه‌له خێر نه‌دیوه‌كه‌م هه‌یه به براكه‌ی كاكه حاكمیشه‌وه به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی شه‌هیدێكی هه‌بوو ئیتر‌هه‌رچیه‌كی كرد عوزری مه‌قبوله‌و نابێت له گول كاڵتر‌ی پێ بوترێت‌و ره‌خنه‌ی لێ بگیردرێت دیسان ده‌ڵێم له گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆ شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ئه‌مرۆ كه‌م كه‌س هه‌یه له خانه‌واده‌كه‌ی یان له خزمانی شه‌هیدێكو بگره‌و زیاتریشی نه‌بێت، ناكرێ ئه‌م جۆره پاساوه بۆ دزی‌و گه‌نده‌لییه‌كان بهێنینه‌وه. هه‌ر دوێنێ بوو هه‌موومان له بیرمانه له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی‌خوێن رێژ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یان برایه‌كی له قادسییه بكوژرابا ئیتر كام وه‌زیفه‌ی باش به‌و ده‌درا له ته‌شریعی‌و ته‌نفیزی یان له دائیره‌یه‌كی حه‌ساس وه‌زیفه‌كی چاكی ده‌ست ده‌كه‌وت له سڕه‌ی وه‌رگرتنی هێلكه‌و مریشكی ئۆرزدی سڕه‌بڕی ده‌كرد،منداڵه‌كه‌ی له ده‌رسه‌كان‌نمره‌ی خراپ بوایه به ده‌ره‌جه‌خاسه ده‌ریان ده‌چواند معه‌ده‌لی په‌نجا بوایه له به‌رز ترین كۆلیژ قبوڵ‌خاس وه‌رده‌گیرا،بۆ ده‌بێت ئێمه‌ش چاو له به‌عس بكه‌ین خاوه‌ن شه‌هید با هه‌قی خۆی بدرێتێ به‌ڵام مه‌رج نیه كه باوك شه‌هید بوو‌كچه‌كه‌ی‌ده‌بێ بكرێته وه‌زیر یان ئه‌ندام په‌رله‌مان، یاخود برا ئازا‌و قاره‌مان بوو‌كه شه‌هید بوو براكه‌ی دیكه‌ی بكرێته سه‌رۆكی سوپا یان راوێژكار،ئه‌گه‌ر وا بڕوات تا حه‌وت پشتی دیكه‌مان هه‌ر ده بێت برا‌ی شه‌هیدو كوڕه شه‌هید حاكم‌و وه‌زیر‌و سه‌فیر بن هه‌تا ئه‌گه‌ر بێ قابیلیه‌ت‌و ئه‌هلی ئه‌و كارانه‌ش نه‌بن.هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه بۆ ره‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشوه‌چونی هه‌رێمه‌كه‌مان.خێزانی شه‌هید مافی خۆیه‌تی خانوی بۆ دابین بكرێت راتبی چاكی بۆ دا‌بنرێت مندالێ به خۆڕایی له مه‌كته‌بی چاك وه‌كو شوه‌یفات دا بنرێت كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێت ئه‌وانه مافی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانه، نه‌وه‌كه بێی برا یان ئامۆزا یان پورزایه‌كی شه‌هید بێنین‌بكرێنه ئه‌مری واقیع . هه‌روها نوسیوته كه ناوبراو زه‌مانێكی زۆر كاری سیاسی نهێنی كردوه نابێت ره‌خنه‌ی لێ بگیردرێت، ئه‌مه‌شیانت عوزرێكی نا مه‌شروعه چونكه خه‌لكی هه‌ژارو بێ ده‌ره‌تانمان زۆر زۆره جگه له كاری سیاسی وزیندانی سیاسی‌و له خۆ بورده‌یی ئازیزانیان له سێداره‌ش دراون‌و روبارێك خوێنیشیان داوه‌و ئه‌نفال‌و كیمیا بارانیش كراون،كه‌چی ئاوڕیكی به‌خێریان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌نمونه‌شم بۆ ئه‌وه خه‌لكی‌هه‌ژاری هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان‌و بالیسان وبادینان كوا چی‌یان بۆ كراوه؟! بۆ ده‌بێ كه‌سانێك تا دوێنێ دژ به گه‌له‌كه‌م خزمه‌تی به‌عسی كردوه له كوشت‌و بڕو وێرانكردنی گوند‌و دێهاتی كوردستان ده‌ستی هه‌بووه ئه‌مڕۆش به هه‌مان شێوه بۆی بچێته سه‌ردیوه‌خانی له جاران گه‌رموگوڕ‌تر بێت! خه‌ڵكی واش له كوردستان هه‌ن دوای هه‌ژده ساڵ ئازادی‌وله سایه‌ی حكومه‌تی كوردی به كوله مه‌رگی ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ن ته‌نانه‌ت پاره‌ی دوو ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ش به سه‌د ده‌رده‌سه‌ری په‌یدا ده‌كه‌ن،بۆ حوكومه‌ت ئاوڕێك له‌وانه ناداته‌وه؟ به‌رێز كاك ئه‌له‌ند له جیاتی ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی بۆ منت نار‌دبوو به كاكت‌حاكم بڵێ چاوێك به‌خۆیدا بخشێنێته‌وه‌و شه‌وانه هێنده له سه‌ر مێزی به‌رێوه‌به‌رو راوێژكاره كۆنه به‌عسییه‌كانی سه‌ر‌به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی دا نه‌نیشێت‌و په‌رده‌پۆشی بۆ دزی‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی‌ئه‌وان‌و كاك شێرزاد ئه‌وره‌حمان‌و وه‌لید مه‌عروف‌و به‌كر مه‌عروف‌و مه‌عروفه‌كانی دیكه نه‌كات،چونكه خه‌ڵك هوشیاره‌و چی ببینێت ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه.دڵنیاشت ده‌كه‌مه‌وه له خۆمه‌وه ره‌قه‌مم لێنه‌داوه‌و تفه‌نگیش به تاریكییه‌وه نانێم ،زۆر شت ماوه بیدركێنم به‌ڵام جارێ كاتی نه هاتوه زۆرم خاتر گرتوون!
رێز‌و حورمه‌تیش بۆ تۆ.
چاودێره‌كه‌ی وه‌زاره‌ت
ئه‌مه‌ش نامه‌كه‌ی پێشوم كه كاك ئه‌له‌ند پێ‌ی سه‌خڵه‌ت بووه
نامه‌یه‌ك زۆر به په‌له؛ فه‌له‌ك فریا كه‌وه!!
كاك فه‌له‌ك نامه‌كه‌م به ووردی بخوێنه‌وه پاشان سه‌رپشك به له بڕیاردان !!
من وه‌ك‌كورد‌ێك‌و‌چاودێرێك هێنده‌ی دڵم به‌و‌حوكمه‌ت‌و وه‌زاره‌ته سه‌قه‌ت‌و گه‌نده‌ڵه‌ی به‌رێزتان ده‌سوتێت دوو هێنده‌ش حورمه‌ت‌و رێز له تاڵه سپی‌یه‌كانی سه‌رو سیماتان ده‌گرم ، قه‌ت ویژدان رێگام پێ نادات تۆ به دز نا‌و به‌رم . به‌ڵام به‌رپرسیارێتی به پله یه‌ك له ئه‌ستۆی تۆ‌دایه، ده‌كرێ به هۆكار‌و هاوكاری دز‌و گه‌نده‌ڵه‌كانی نا‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ت تۆمه‌تبار بكرێ‌ی‌و رۆژێك دا بێت له‌سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵی‌یانه خۆت له به‌رده‌م دادگای گه‌ل ببینیه‌وه، ڕاسته تۆ كه‌سێكی نوسه‌ر‌و سیاسه‌توانی به‌ڵام كه‌سێكی ئیداری سه‌ركه‌وتوو نه‌بوویت‌و نابیت ! هه‌میشه هه‌ڵه به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ی!! ئه‌مه‌ش به‌و ناره‌زایی‌و وتارانه‌ی ئاڕاسته‌ده‌كرێن‌و به ئیعترافی خۆت كه دووجار ده‌ستت له‌كار‌و پۆسته‌كه‌ت كێشایه‌وه به‌ڵام خوا ئه‌وه ب‌گرێت كه بوو به‌ڕێگر تا ئه‌مڕۆ ناوه‌كه‌ت له‌كه دار بكرێت! كاك فه‌له‌ك
هه‌ڵه‌كانت هێنده زۆرن هیچ پاساوێكت قابیلی قه‌بوڵ نیه ، هه‌ر له دانانی شاكر رۆژبه‌یانی به‌رێوه‌به‌ری نا‌و دیوانه‌كه‌ت كه به دز‌و گه‌نده‌ڵ‌و ناسراوه ،له‌ولاش به‌حاكم حه‌شاش ناسراوه‌چونكه هه‌ر‌كه بزرت كرد به‌دوای مه‌گه‌ڕێ رێك بچۆ كافتریاكه‌ی نا‌و دیوان له‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو مدیر‌و خه‌بیرو مسته‌شاره بێ ئێشانه‌ی نا‌و وه‌زاره‌ت خه‌ریكی چای خواردنه‌و‌ه‌و سیغار كێشانه ! ئه‌وه جگه له ڕاوێژكار‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ت ،پێنج به‌ڕێوه به‌رت بۆ نه‌ورۆز دانا‌و گۆڕیت هه‌ر بێ سوود بوو ئێستاش گوناهه ناوی سه‌ته‌لایتی لێ بنرێت چونكه كارگه‌ی وه‌به‌رهه‌م‌هێنانی دز‌و گه‌نده‌ڵ وداوێن پیسه وه‌ك كه‌ناڵێكی لۆكاڵ وایه، رادیۆ كه‌ش به‌هه‌مان شێوه ! ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له گۆڤاره‌كه‌شت بده‌ینه‌وه كه میزانیه‌كه‌ی وه‌ك ده‌گوترێت په‌نجا تا شه‌ست ملیۆن دیناره كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یخوێننه‌وه؟ به‌خۆڕایش دابه‌ش ده‌كرێت كه‌س نیه تاقه‌تی ئه‌و شته سواو‌و كۆپی‌یانه‌ی نێو سایته جیهانییه‌كان بخوێنێته‌وه! جه‌نابی فه‌له‌ك قه‌ت راپرسییه‌كت كردوه له‌ناو خودی شاره‌كه نه‌وه‌ك له سه‌ر ئاستی هه‌رێم كه چه‌نده كه‌سه ده‌یكڕێت‌و چه‌نده خوێنه‌ری هه‌یه! ئه‌و پاره زۆر‌و خه‌یاڵی‌یه ده‌چێته باخه‌ڵی كێ؟! باسی به‌ناو* سایتۆكه‌كه‌شتان له‌و لا بوه‌ستێت به‌س له سایت ناچێت ته‌نانه‌ت سایته شه‌خسی‌یه‌كان له‌و جوانتر دیزاین كراوه‌و خوێنه‌ری زۆرتره ، دێمه‌وه سه‌ر كه‌سه به‌ناو رۆشنبیره‌كانی كه ده‌وره‌یان داوی ئه‌مسالی‌عه‌زیز حه‌ریری كۆنه ڕاوێژكار‌ت كه‌له‌ژووره‌كه‌ی هه‌ر خه‌ریكی دزی‌و ئیفادی به‌درۆ‌و یاری كۆنكان بوو به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ! دواتر بۆت ده‌ركه‌وت چ زاتێكی نه‌گریسه تا خانه‌نیش كرا، یان وه‌لید مه‌عروفی كۆنه به‌عسی‌و دز كه هه‌رچی سه‌قافه‌ت‌وڕه‌وشت هه‌یه له‌و رسوایه به‌دی ناكرێت چۆن كردت ب به‌رێوه‌به‌ری سینه‌ما ، هه‌موومان بینیمان له‌و منازه‌ره‌یه‌ی (كه‌ی‌تی‌ڤی) له‌گه‌ڵی كرا كه رۆژنامه نوسێكی گه‌نج‌و بوێر گه‌نده‌ڵیه‌كانی دائیره‌ی سینه‌مای هه‌ڵده‌ماڵی چۆن وه‌لید خه‌ریك بوو په‌لاماری بدات، تا مانگێك دواتر به بیانگه‌یه‌ك ئه‌مری فه‌سڵی ده‌ر هێنا وه‌لید ئه‌گه‌ر به واسته‌ی ئه‌ملا‌وئه‌ولا نه‌بوایه هی ئه‌وه‌بوو بكرێته به‌رێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ماو ئه‌مڕۆ سه‌دان‌ملیۆن دیناری له به‌ر ده‌ست دابنێن هه‌موو ئێواران له مه‌عره‌زی سه‌یاره جڕت‌و فڕتیه‌تی گران به‌هاترین ئۆتومبێلی له بن دابێ!! كه‌سێكی نزیك‌له ماڵه خه‌زورانی ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی ولید‌معروف له هۆڵه‌نداوه بێته‌وه هه‌ولێر له كافرتیایه‌ك كاری ده‌كرد سه‌فقه‌كی له بانقی هۆلاند‌دا داوه پاره‌كی زۆری لێ دزی‌و شوێن بزر‌ی كرد‌و دواتر پێ‌ی گوتن له قومار دوڕاندیتم‌و ئیفلاسم كردوه ! وه‌لید‌مه‌عروف له‌خۆشی ئه‌وه‌ی كه‌وتۆته نا‌و پاره‌سێ‌دانه‌ساڵه‌ماڵ‌و‌منداڵی‌له‌هۆڵه‌ندا‌جێ هێشتوه! ئه‌رێ جه‌نابی وه‌زیر ئه‌و كه‌سانه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن بكرێن به به‌رپرس‌و مه‌لایین دیناریان له بن ده‌ست دا بنرێت ئه‌رێ رۆژێك پێت گوتوون كوا ئه‌نجامی ئه‌و سه‌فه‌رانه‌تان به‌چی گه‌یشت؟! تێچوی ئه‌و گه‌شته مێبازییانه‌تان چه‌ند ده‌فته‌ر بوو!؟ فه‌له‌ك خه‌ریكه لێت ده‌كه‌ومه شك وگومان داوای ئاشته‌وایی له گه‌ڵ كۆنه به‌عسییه‌كان ده‌كه‌ی ! ئه‌وه تۆی ده‌مێكه كۆنه به‌عسییه‌كانت كردۆته كه‌ڵه‌گا به‌سه‌ر خه‌ڵكی رۆشنبیری وڵاته‌كه‌م، زۆرن ئه‌وانه‌ی پله‌و پایه‌یان له وه‌زاره‌ته‌كه‌ت پێدراوه تا دوێنێ پیا‌و‌و نۆكه‌ری به‌عس بوون، نامه‌وێ نامه‌كه‌م به‌ناو‌ی ئه‌وان پڕ بكه‌مه‌وه ته‌نها‌و ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی گومانه‌كانت بره‌وێنمه‌وه و به ناحه‌ز‌و غه‌یره لێم تێ نه‌گه‌ی خۆت سه‌رپشك به له‌ته‌واوی ئه‌دیب‌و هونه‌رمه‌ند‌و رۆشنبیرانی هه‌ولێر بپرسه ، له پیره قه‌ڵا مه‌هجوره‌كه‌م بپرسه (شێرزاد عبدولره‌حمان-حه‌یده‌ر عبدولره‌حمانی برا‌ی - وه‌لید مه‌عروف - به‌كر مه‌عروف - شێرزاد سه‌رسپی- زاهیر عه‌بدوڵڵا هتد.. ئه‌وانه ڕابردوویان چی بووه‌و ئێستا له نا‌و وه‌زاره‌تخانه‌كه‌ت خه‌ریكی چین!؟ به‌ر له ڕاپه‌ڕین چی‌یان هه‌بوو ئێستا چه‌ندیان هه‌یه؟ شێرزاد‌عه‌بدولره‌حما‌ن تا هه‌فته‌یه‌كیش به‌ر له ڕاپه‌ڕینی‌خه‌لكی‌كوردستان له رۆژنامه ڕوو‌زه‌رده‌كانی به‌عس به‌تایبه‌تی له رۆژنامه‌ی هاوكاری‌و العراق‌و الجمهوریه و ئاسۆ‌و گۆڤاری به‌یان ، به باڵای سه‌رۆكی فه‌رمانده‌و قائیدی زه‌روره‌تی هه‌ڵده‌دا‌و ،عملیه‌الانفال به سه‌ركه‌وتنی مه‌زن نا‌و ده‌بر‌دو ، شه‌وی ده‌خسته سه‌ر رۆژ تا وتاره ڕوو ڕه‌شه‌كانی بنوسێت و بۆ رۆژی دواتر زوو ده‌چووه لای یه‌حیا جاف‌و برایم زه‌نگه‌نه‌ی كۆنه پارێزگار تا مكافه‌ئه‌كه‌ی وه‌رگرێت! ئه‌و جاش قه‌ڵه‌مه برسییه له سایه‌ی سه‌ری ئێوه له جاران باشتر بۆی چۆته سه‌ر ،له شاشه‌ی نه‌ورۆز بێژه‌ره كۆڕ‌و بابه‌ت له سه‌ر یادی ئه‌نفال‌و هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕێت وه‌ك ده‌ڵین ڕاوێژكاری ئیعلامی جه‌نابتانه‌و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری هه‌رێمه‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (باسی هه‌فته‌یه)و ڕاتبه‌كه‌ی خۆی له دوو ملیۆن ده‌دات ! مانگانه نزیكه‌ی ملیۆنێك له نه‌ورۆز تیڤی وه‌ك پاداشت وه‌رده‌گرێت‌و په‌نجا تا شه‌ست ملیۆنیش مانگانه نه‌سریه‌ی گۆڤاری هه‌رێمی پێده‌درێت خوا نه‌ی بڕێت كۆشك‌و ته‌لاره‌كه‌شی له‌كڕین نایه‌ت جۆره‌ها شه‌تڵ‌و‌گوڵ‌و نه‌مامی گران به‌های له‌حه‌وشی‌ماڵ‌و باڵكۆن‌و محه‌جه‌ره‌كانی خانوه‌كه‌ی چاندوه‌و جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی چه‌ندین دوكانه! شه‌وانه‌ش له یانه گران به‌هاكانی هه‌ولێر له‌سه‌ر مێز‌و گه‌عده له گه‌ڵ دۆست‌و ئه‌حبابه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕێت وا تێ نه‌گه‌ی ئیره‌یی پێ ده‌به‌م نا به‌رێز قه‌ت وا‌بیر نه‌كه‌یته‌وه، راسته من له‌به‌شه میراتی‌ماڵه‌باب له گه‌ڕه‌كێكی میللی ئه‌و‌شاره داگیر‌كراوه‌م‌دا ته‌نها دوو ژوور‌و هه‌یوانێك شك ده‌به‌م به‌ڵام ویژدان ئاسوده‌و سه‌ر فرازم. له هه‌مووشیان خۆشتر كاكه شێرزاد به‌و روح سوكی‌و ره‌زا شیرینه‌ی هه‌فتانه به زۆری زۆرداره‌كی له رێگای به‌رنامه‌كه‌یدا خۆی ده‌كات به‌ماڵه‌كانمان!! نازانم به‌رێوه‌به‌ری نه‌ورۆز بۆ جورئه‌ت ناداته خۆی بڵێت كاكی بێژه‌ر ئه‌گه‌ر خۆشت ناته‌وێت ئه‌وشاشه یه جێبهێڵی وا ئێمه ئیدی بایكۆتی به‌رنامه‌كه‌ت ده‌كه‌ین‌و به‌دوای كه‌سێكی ڕابردوو پاك‌و شكلێكی مه‌قبول دا ده‌گه‌رێین ئاخر تیڤی وه‌ك هیچ ده‌زگایه‌كی دیكه نیه شكڵی ناحه‌ز خه‌ڵك بۆی ناكرێت به‌دیارییه‌وه دابنیشێت‌چجای ئه‌و كه‌سه‌ش ڕابردوه‌كی ره‌شی هه‌بێت‌و له شار‌له نێو خه‌لكی‌دا ناسراو بێت، ئه‌مه له كاتێكدا پتر له پانزه كه‌ناڵی دیكه‌ی كوردی هه‌ن‌و جگه له كه‌ناڵه جیهانییه‌كان ! كاك شێرزاد بۆ خۆ هه‌ڵكێشانیش خۆی به‌خزمی زه‌عیم عه‌لی ده‌ناسێنێ‌و به بۆنه‌و بێ بۆنه ده‌ڵێت كاكه زه‌عیم له گه‌ڵ بابم باب برا ئامۆزایه‌و عه‌شیره‌تمان نانه‌كه‌لی‌یه!! له‌و میزانیه چه‌وره‌ی وه‌ری ده‌گرێت ژێرا به‌ژێر به‌شێكی چاكیشی بۆ به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوان‌و فه‌رهادی یاسای‌و به‌رپرسی هۆبه‌ی یاسایی مه‌سعودی یاسای داناوه چونكه هه‌ر مه‌سئول هۆبه‌و به‌ڕیوه‌به‌رێك به ته‌زكیه‌و نه‌خشه‌ی ئه‌و سێ كه‌سه دا ده‌نرێن وه‌ك برا ده‌سكه‌وته‌كان دا به‌ش ده‌كه‌ن! هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌یه وه‌ك زانراویشه ئه‌م جاره پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بۆ پارتی نیه‌بۆیه كاتی‌ئه‌وه هاتوه‌به‌ر له دوا ساته‌كانی ماڵئاوایی له پۆسته‌كه‌تاا لاپه‌ره‌یه‌كی سپی بۆ مێژوو‌ی خۆت تۆمار بكه‌ی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ت له دز‌و گه‌نده‌ڵ پاك‌بكه‌یته‌وه،ئه‌م داواكاریه كارێكی ئه‌سته‌م نیه‌وداوای هه‌موودلسۆز‌و وڵات پارێزێكه ،به‌م كاره ده‌نگێكی زۆر بۆ خۆت‌و بۆ حزبه‌كه‌شت كۆ ده‌كه‌یته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نج‌و ماندو بونی ده‌یان ساڵت‌له زبڵدانی مێژوو‌دا خۆی ده‌گرێته‌وه!
چاودێرێك له وه‌زاره‌ت
فه‌رموون ئه‌مه‌ش لینكی گۆڤاری هه‌رێم
* www.heremikurdistan.com