کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نامەیەكى كراوەبۆ بەرپرسانى حیزبەكەم(ى.ن.ك)

Thursday, 23/04/2009, 12:00

1783 بینراوە


"ئەو پەنجەیەم دەبێت سەگ بیخوات ئەگەردەنگ بۆ لیستى یەكێتى بدەم"
دیسانەوە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن كەوتەوەگەڕ,ئەمجارەش بەرپرسان دەستیانكردەوە بە وەعدو بەڵێنى درۆ بەرامبەر بەمیللەت وپێشمەرگەدێرینەكان.
من كەناوم (عمر مامە ڕەشە) و ناسراوم بە(شەماڵ دوكانى),پێشمەرگەیەكى دێرینى(ى.ن.ك)م لەپێش تەمەنى(18)ساڵیمەوە تاكونوسینى ئەم بابەتەش خۆم بەپێشمەرگەیەكى دڵسۆزى ڕێبازى حیزبەكەم زانیوە, بەڵام لێرەبەدواوە ویژدانم چیدى ڕێگەم پێنادات بێدەنگبم وپێم دەڵێت ئیدى كاتى ئەوەهاتوە پەردەلەسەر(سەبرەكانى ئەیوب لابدەیت,چونكە تەمەنى نوح بۆهیچكەس نەبوە و ناشبێت)!,ئێمەى پێشمەرگەدێرینەكان لەدواى ڕاپەڕینەوە هەزارویەك بەڵێنمان پێدراو تاكوئەمڕۆش بەدەنگى دەهۆڵى هەزارو یەك بەڵێنى درۆى ئەم دەسەڵاتە هەڵدەپەڕین وئیدى كاتى ئەوەهاتوە چیدى بێدەنگ نەبین وهەڵوێست وەرگرین.
منێك هەتاكو ئێستا خانە نشینیەكەم تەنها(60)هەزار دینارە وچەندینجارتاكو ئێستا سەردانى (ڕەهبەرى سەید اهبراهیم)م كردوە و تەنها بە بەسەرچاوێك كۆتاى بەزیادكردنى موچەكەم هێناوە ئەمەجگەلەوەى پارچەزەویەكم وەرنەگرتوە بەس لەبەرئەوەى كەشەریكە دزنیم و ماستاوچیەتیم قبوڵ نەكردوە,دەبێت لەكاتى هەڵبژاردندا دەنگ بەكێبدەم؟!.
منێك لەسەردەمى پێشمەرگایەتیمدا ڕژێمى بەعس ماڵى باوكمیان لەشارۆچكەى دوكان ڕوخاندو ڕاگوێزى ئۆردوگاى زۆرە ملێى پیرەمەگرونیان كردن,ئەمەجگەلەوەى كەخۆم دووجاربەچەكى كیمیاوى لەپێناوى میللەتەكەم وخودى حیزبەكەشمدا بریندار كراوم كەچى ئەوەتا تاكوئەمڕۆش كرێچیم و ڕێگەم پێنادەن لەسەر زەویەكەى زێدی باوباپیرانى خۆم لەشارۆچكەى دوكان خانوەكەم دروستبكەمەوە لەكاتێكدا چەندینجار خودى مام جلال ئاماژەى بەوەكردوە كەبگەڕێنەوە سەر زێدى باوباپیرانتان ,كەچى ئێستاش بەهەمان شێوەى سەردەمى حیزبى بەعس ئەم حیزب وحكومەتە زەویەكەى لێداگیركردوین ,بەڕاستى زەمانەكە زۆر سەیرپێچەوانەبۆتەوە ئەمڕۆ هەتاكو كەسانێكى وەك(تاریق هاشمى وعادل عبدالمهدى وتەها محیدین معروفى جێگرى سەدام حسێن) لەدوكاندا هەبن جێگەى كەسانێكى وەك ئێمە نابێتەوە!,ئەمڕۆ لەم سەردەمى بەناوئازادیەى كەبەرپرسان پێمان دەفرۆشنەوە,دوكان زێدى باوباپیرى ئەوجۆرە كەسانەیەو ئەمڕۆئەوان خاوەن ماڵو قەسر وقەمەرە وڤێللان ومنێكى بەئەسڵ خەڵكى دوكان وپێشمەرگەیەكى دێرینى ئەم نیشتمانە بێگانەم بەم خاكە!!,جاكەواى لێهات منیش دەڵێم:(ئەوپەنجەیەم دەبێت سەگ بیخوات ئەگەر دەنگ بۆلیستى یەكێتى بدەم).
ئەم هۆنراوەیەش دوایین دەست ودیارى منە بۆ بەرپرسان ودەسەڵاتدارانى حیزبەكەم,ئەو حیزبەى كە ڕۆژانێكبوو تەمەن وژیانى خۆم لەپێناویدا بەخت دەكرد:
چاوى نوستوتان هەڵێنن ئەى كوردینە شەهیدو ئەنفال لەشوێنتا هاتەوەڵام
(18)ساڵە بە بێدەنگى و بێخەمى تۆ هەزارجەردەو دزوناپاك گەیشتنە مەرام
شەرتەئیترپەنجەكانم ببڕمەوە دەنگ بەدزوگەندەڵ نەدەم بۆئەم خاكە
گەردن ئاڕاستەى ئەڵقەكەم سەربەرزیە,تەنهادەنگ نەدەم بەوكەسەى كەناپاكە....

تێبینى/ئەم سكاڵانامە لەژمارە(518)ى ڕۆژنامەى هاوڵاتیدا بڵاوكراوەتەوە.
[email protected]



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)