چەند بابەتێکی زانستی
Sunday, 05/10/2014, 12:00
1- پێکەنین و سڵامەتی
پێکەنین، کاردانەوەیەکی ،، دەنگدارە،، کە هەستی خۆش حاڵی یا خۆشیەکی دەرونیی مرۆوەکانە. پێکەنین لە رەفتاری مرۆوەکاندا وتاقمێک لە / ئاژەڵەکان/ کە لەڕێگای/ مێشک/ بۆ رێکوپێک کردنی کردەوەکانی مرۆڤ وهەستی مرۆڤ دروست دەبێ. هەر لەو رێگایەوە مرۆوەکان لە پەیوەندی کۆمەڵگایی لە یەکتر نزیک دەکاتەوە. پێکەنین لە روانگەی،، رەوانشناسی،، نیشانەیەکە بۆ تێکەڵاوبونێکی ئەرێنی لە گەڵ کەسانی دیکە. پێکەنین دەتوانێ سرنجڕاکێش بێ وپێکەنینی کەسێک دەبێتە هۆی پێکەنینی کەسانی دیکە ودەتوانێ ببێتە هۆی دروستکردنی خۆشەویستی. لەڵک وەرگرتن لە دەنگی پێکەنین لە نمایشی / پێکەنینی، کۆمێدی/ نیشانی تێگەیاندنی سناریوی ئەو نمایشەیە.
- قورگ و پێکەنین
پێکەنین لە ئاواڵا بونی / قورگ / لە رێگای ،، تارەکانی قورگی،، دروست دەبێ. متاڵا لەسەر پێکەنین وکاریگەری پێکەنین لەسەر لەش پێی دەگوترێ،، پێکەنین ناسی،،.رۆڵی سەرەکی پێکەنین لەسەر سڵامەتی مرۆڤ بە هۆی کاردانەوەی جۆرێک لە ماددەی،، کیمیاوی،، دەبێتە هۆی ئەوەی کە مرۆڤ،، هێشێکی،، کەمتر لە لەشدا هەست پێ بکا. لێکۆڵێنەوەکان نیشانیان داوە، خۆشحاڵی یا شاد بون، پەیوەندی راستەوخۆی بە پرسەکانی وەک، کۆمەڵگایی،بارودۆخی مرۆڤ لەروانگەی هەبونی هاوسەری ژیان، لە شوێنی کار، تەنانەت بۆ نزیکبونەوە لە مرۆڤە شادەکاندا هەیە. زانایان، پێکەنین وشادبون وەک دەستەواژەیەکی ئەرێنی بۆ ژیانێکی باش وسەرکەوتوو دەنرخێنن .ئەوان دەڵێن: ئەوە تەنیا یەک هەست نییە.
وەرگیراو: لە رووپەڕی زانستنامەی ئازاد.
2- قەتڵ یا مرۆڤ کوشتن !
بە کوشتنێکی نا یاسایی مرۆڤ لە رێگای مرۆڤێکی دیکە دەگوترێ. ئەگەر ئەو کوشتنە بە مەبەستی کرداری ونەرنامەی پێشوو ئەنجام بدرێ ئەو قەتڵە دەبێتە/ کوشتنی بە قەست یا کوشتنی بە ئانقەست / . بەڵام کوشتنی وێچووی بە قەست (غەیرە عەمد) دەرەجەیەک کەمترە لە قەتڵی بە ئانقەست. لە سیستمی قەزایی زۆر بەی وڵاتانی دونیادا ئەگەر قەتڵ بە مەبەستی زەرەرگەیاندن بێ نە بە موبەستی کوشتن ئەو قەتڵە دەبێتە/ قەتڵی بێ ئانقەست یا غەیرە عەمد.
هەرکات بۆ لەناو بردنی مرۆڤێک بە شێوەیەکی/ رێککەوتی/ بە بێ قەستی کوشتن یا زەرەر گەیاندن بێ ئەو مەرگە لە هێندێک لە وڵاتانی جیهاندا دەچێتە ریزی مردنی بە / تەسادوف/ .لە تاقمێک لە وڵاتان ئەو قەتڵە دەبێتە/ هەڵەی تەواو یا بێ قەست /. بە پێی مێژووی ئایینە ئیبڕاهیمیەکان، یەکەمین قەتڵ کوژرانی / هابیل کوڕی ئادەم/ بووە بە دەستی براکەی / قابیل/ کە ئەنجام دراوە.
- قەتڵی بە ئانقەست یا بە عەمد
جۆرێک مرۆڤ کوشتنە کە کوشتنی مرۆڤ بە بێ یاسا وحوکمی یاسایی وبە دڕشتنو بەرنامە قەتڵ بە رێوە دەچێ. قەتڵی / بێ مەبەست یا بێ ئاقەست/ دەرەجەیەک لە قەتڵی بە ئانقەست لە خوارترە. لە وڵاتانی ئینگلیسی زمانی وەک: بریتانیا،کانادا.ئۆستڕاڵیا، دەڵێن: هەڵچونی رقو کینەی کۆنتڕۆڵ نەکراو دەتوانێ بە ئانقەست وەرگەڕێتە سەر قەتڵی / وێچوو بە ئانقەست / .
سرنجی وەرگێڕ: بەداخەوە ئێستێ کە لە باشووری وڵات دەسەڵاتی کورد حاکمە هەر رۆژ خەبەری ناخۆش دەبیسین لە ئاست ،کوشتن وقەتڵی بە ئانقەست.ئەو گرفتە حەوجێی بە ناوەندی لێکۆڵینەوەو مرۆڤی شارەزاو خوێندەوار هەیە. بەڵام ئەو دەسەڵاتە بۆ خۆی لە قەیراندا سیاسەت بەڕێوە دەبا.قەت ناتوانێ لەو بوارەدا هەنگاوێکی چوک باوێ.کورسی حکومەت بە تڕان گەرم نابێ . دەسەڵاتداری بە عەشیرەگەری وبنەماڵەگەری ناچێتە سەر. هەر لەو ئاستەدا مانۆستاو رووناکبیرو هونەرمەند زۆر خەتا بارن.
3- نامەی زانست
خەمۆکێی دوای منداڵ بون (زایمان) :
خەمۆکێی دوای منداڵبون جۆرێک لە خەمۆکێییە کە لە ماوەیەکی کورتدا دوای منداڵبون لە ژناندا ئاشکرا دەبێ. ئەو خەمۆکێیە لە ٥تا ٢٥ لە سەتای ژنان دەبینرێ.بێ خەوی زۆر رانەگرتنی باڵانسی کردارو رەفتار، هەست بە ماندوویی لە نیشانەکانی ئاشکرای ئەو خەمۆکێن. قسەکردنی هەڵلق مەلەق (هەزیان)، بیرکردنەوە لە خۆ کوژی، بیرکردنەوە لە کوشتنی خەڵکانی دیکە (تەنانەت ئەو منداڵەی کە تازە لە دایک بووە)،خۆیان نیشان دەدەن.
بۆیە دەبێ ئاگادار بین کە گیانی دایک ومنداڵ لە مەترسیدایە.پێویستی یەکەم سەردانی دوکتوری خێراو دەرمانی پزیشکیی خێرا لە ژێر چاوەدێری دوکتور هەیە. هەروەها پێویستە بگوترێ خۆمۆکێی دوای منداڵ بون هێشتا بە باشی روون نەبۆتەوە.
هۆیەکانی مەترسی:
ئەو پێشینیانەی کە دەبنە هۆی خەمۆکێ:
تەمەنی خوارووی دایک، متمانە بە خۆنەکردن، زەخت بۆ پاراستنی منداڵ، خەمۆکێی پێش منداڵبون، دڵهورەی پێش زایمان، فشاری زۆر، خەمۆکێی دایک بون، تەنیایی، بارودۆخی کۆمەڵگا، ئابوری لاواز، سکپڕی ناخواستە. خەمی دوای منداڵبون کە بە ماوەی ٢ حەوتوو دوای زایمان لەوانەیە روو بدات. ئەوەش هۆیەکە کە مەترسی خەمۆکێی دوای منداڵ بون زیاد دەکا.
4- نەخۆشی هاوبەشی مرۆڤ وماڵات "
هاری: نەخۆشیەکە کە لەڕێگای ویروسی/ رابدووێریدە / دروست دەبێ. ئەو ویروسە لە تەواوی ئاژەڵەکانی خوێن گەرم و مرۆڤ دا دەتوانێ نەخۆشی دروست بکا. ویروس (ئاوی زاری) حەیوانی هار ئەو شوێنەی کە دەیگەزێ، ویروس دەچێتە ناو لەش وپاشێن دەچێتە ناو ماسولکەکان ودەگاتە،،عەسەبەکانی کۆتایی،، روو لە زیاد بون دەکا. نەخۆشی،،، هاری،،، هەموو ساڵێک ٥٥ هەزار کەس لە وانەش ٣١ هەزار لە ئاسیا، ٢٤ هەزار کەس لە ئافریقا،،، دەکوژێ.!
رێژەی ٤٠ لەسەتای ئەو خەڵکە ژێر تەمەنی ١٥ ساڵین.!کە دووچاری گەزتن دەبن. هۆیەکەش نزیکبونەوەی بێ ترسە لە (سەگ).مردن پاش تووش بون بە هاری زێدەیە. لە ماوەی پەیدابونی ئەو نەخۆشیەدا تەنیا٦ کەس لە نەخۆشی هاری نەجاتیان بووە! نەجاتی کچێکی تەمەن ١٥ ساڵە لە ئامریکا لە ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم حاڵەت بووە کە مرۆڤ بتوانێ بەسەریدا زاڵ بێ.بێ ئەوەی کە دەرمان دژی هاری بەکار بێنێ.هۆی نەخۆشی هاری ویروسی/ ئەڕ، ئەن، ئا / یە کە سیستمی عەسەبی مرۆڤ فەلەج دەکا.
رێگاکانی تووشبون بەو نەخۆشییە:
یەک: گەزتن یا قەپاڵ لێ گرتنی لە لایان حەەیوانەکان (و: بەتایبەت سەگ) .
دوو: لە رێگای پێست.
سێ: لە رێگای، لێو، چاو، لووت.
چوار: لە رێگای سیستمی ناوسکی مرۆڤ.
رێگای چارەسەری یا دەرمان:
دەرمان کردن دوای ئاشکرا بونی ئەو نەخۆشییە بێ سوودەو ئیمکانی کەمە. نەخۆش دوای یەک یا دوو حەتوو گیانی خۆی لەدەست دەدا. بۆ رێگای چارەسەری ئەو نەخۆشییە باشترە لە / واکسینەی دژی هاری یا دەرزی دژی هاری / کەڵک وەربگیرێ.
لە رووپەڕی : زانست نامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی .
٢٣/٩/٢٠١٤
5- ئەڵکۆڵیسم یا گیرۆدە بون بە ئەڵکۆڵ یا ئیعتیاد بە ئەڵکۆڵ
ئەڵکۆڵ جۆرێک لە ماددەی هۆشبەرە کە لەچاو ماددە هۆشبەرەکانی دیکە زیاتر لە کۆمەڵگادا جێ کەوتووە. سەرەڕای ئەوەش روانگەی گیرۆدەبونی بە هیچ شێوەیەک کەمتر نییە لە ماددە هۆشبەرەکانی دیکە. ئەڵکۆڵ لەوسەردەمەدا لە ریزبەندی ئەو ماددانەیە کە دەبێتە هۆی کەمتر کردنەوەی چالاکی لەش وبە خێرایی جموجۆڵەکانی ئەرێنی لەش بەرەو لاوازی دەبا. بۆیە کەسانێک کە ئەڵکۆڵ دەخۆنەوە بە دژواری دەتوانن بە رێگادا بڕۆن یا خۆیان کۆنتڕۆڵ کەن یانژی ناتوانن بەڕەوانی بئاخفن وپچڕ پچڕ قسەکانیان دێننە سەر زار. هەروەها بە باشی ناتوانن کاردانەوە لە خۆیان نیشان بدەن.
هۆیەکانی خراپ یا نەرێنی ئەڵکۆڵیسم:
خواردنەوەی ئەڵکۆڵ بۆ ماوەیەکی دوور ودرێژ نیشێنەی گیرۆدە بونە بە / ئەڵکۆڵیسم /. نیشانەکانی مرۆوی ئەڵکۆڵی چن؟:
لوکنەتی زمان، خەواڵوویی،ڕشانەوە، سکچون، ناڕەحەتی گەدە، سەرهێشە، گرفتی هەناسە کێشان،گرفتی بینین وبیستن، کرداری نالەباروناماقوڵ، نەبونی هوشیاری، کەم خوێنی،(لەدەست دانی سلیلولەکانی سوری خوێن)، بێهۆشی (ئیغما)، لەدەستدانی حافیزە،.توشبون بە تای/ سیروز / کە دەبێتە هۆی لە ناو بردنی جەرگ ونارەسایی کاری جگەر، (نەخۆشی جەرگ) .
لەرووپەڕی: زانستنامەی ئازاد.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست