کیشوه‌رێ پڕ ئه‌وین
Monday, 12/11/2012, 12:00
کیشوه‌رێکی پڕ ئه‌وین بووم ، که‌وتمه ژێڕ ده‌ریا‌ته‌وه
بووم به داوی پڕ له مه‌کری رۆیینی باڵاته‌وه
پاڵه‌وانێکی به‌عیززه‌ت دڕده‌ری ساتی خه‌ته‌ر
زاهیدم ئێستا بۆ تامی به‌ی ، سه‌ره‌ڕۆ و بێ سه‌مه‌ر
ڕۆحی خۆم داوه به ژه‌هری شیله‌که‌ی گۆناته‌وه.......
بۆ گه‌یین به وه‌سڵی جوانت ده‌روه‌زه‌ی شارانه‌که‌م
بێ په‌نا چوون سه‌رنگونن ، جومله‌ی گشت کاروانه‌که‌م
شینی تۆیه ئاهی سینه‌م چه‌هچه‌هه‌م،، گریانه‌که‌م
شیعر و به‌سته‌م بۆ جه‌مالت چو‌ته سه‌ر له‌وحه‌ی قه‌ده‌ر
کێ له تۆ زیاتر وه‌ڵامی , نوزه نوزم باته‌وه،،،،،،
به‌کرحه‌بیب
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست