کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دروست بوون و پێشكەوتنى چەمكى كۆمەڵگاى مەدەنى لەمێژوى مرڤایەتیدا

Wednesday, 27/07/2011, 12:00


نوسین لە سەر چەمكى دروست بونى كۆمەلگاى مەدەنى و پێوەرەكانى گەشەكردنى یاساى ریكخستنى ژیانى مرۆڤەكان پێویستە چاوێك بەفەرهەنگى رابروماندا بگێرین و بگەرینەوە بۆ ژیانى سەرەتاى مرڤ ئەمەش بێویستى بە لێكۆلینەوەو خوێندنەوەى سەدان سەرچاوەهەیە وە ك لە نوسینوو بەڵگە كاندا نوسراوەو بونەتە رێنیشاندەر بۆ ئێمە. مرۆڤەكان لەوكاتەى بەستراوەنەتەوە بە رێگاكانى تیرە گەریو جیاوازی ئاخاوتنى ناوچەیى و قەومی و دینی لەوانەوە رۆشنبیری جیاواز وسیستەمی هەڵسەنگاندن و ئەخلاقی و هەتا كۆمەڵایەتی و سیاسی جیاواز لێرەوە سەرهەڵدەدات و باشی و خراپی و نەزانى و پێشكەوتنى ئەم كۆمەڵگایانە مەسەلەێكی نسبیە ، لە ناوەرۆكى هەر سیستەمێكدا دەتوانی باشی و خراپی و دواكەوتن و پێشكوتنى دیاری بكەیت. ئەویش تەنها ریگریەكانى پێش نەكەوتن یاخوت دواكەوتن ئەكەرێتەوە بۆ كارە ساتە سروشتیەكان و سەختى شوین و جیاوازى ئاو هەواو بەپیتى خاكو بەروبومەكانەوە بووە ئێستاش بەهۆى داگیركاریوو هێزو بەهیزەوەیە بەڵام هیچ ستاندار و بەهایەكی دیاریكراو بۆ هەڵسەنگاندنی چەمكى پێشكەوتنى كۆمەڵگاكان وجودی نیە .نابێ ئەمانە لە بەرامبەر یەكدا موقارەنە بكرێت .. هەمومرڤێك ئەتوانیت برەو بەخۆیبدات و پێش بكەوێت ئەگەر ژینگەو شوێنو كەشو هەواى گونجاوبێت و رێگرى لەلایەن خودى مرۆڤەوە لێ نەكرێت. چونكە مرۆڤ لە سەرەتادا لە ئەشكەوتەكان ژیانى بەسەر بردووە بەڕاوو شكارو خواردنى بەرى داروو هەندێ گیاوە.وە شتى تریش. توانیویەتى بەربەرەكانى بكات لە گەڵ هەر شتێ كەبەرەو ڕووى بوەتەوە، ئەویش بەهۆى تایبەت مەندیەتى مرۆڤەوە كەتوانیویەتى دەورو بەرى خۆى بناسێت و خۆى بپارێزیت لەمەترسیە كانى سروشت دركى بەوە كردوە لە وەى زمانى ئاخاوتن و بیركردنەوەى هەیە توانیویەتى لەوە تێبگات دەستەكۆمەڵى پێك بهێنى، تاواى لێهاتووە خەڵك زۆربوون و لە ئەشكەوتەكان هاتوونەتە دەرو كۆمەڵ كۆمەڵ شوێنى حەوانەوەیان دروست كردووەو لەپاشان كشتوكاڵ فێربوون و هەروەها فێرى بەخێوكردنى ئاژەڵیش بوون وە دوایش فیرى هەڵكۆلینوو خویندنەوەى وینەى وردەوردە رەورەوەى پێشكەوتن بەرەوپێچو تاكو نوسینى بزمارى پەیدا بوو زۆرشتى تریش.هتد، ئەویش لە ئەنجامى پێویستى ڕۆژانەى ژیان و ململانێ لەگەڵ مردن و ژین بووە. بەرە بەرە بەرژەوەندى دروست بووە لەگەڵ ئەو بەرژەوەندیە دەست و بێدەستو بەهێزو بێهێز پەیدابووە، چونكە مرۆڤ لەو سەردەم ویستویەتى بەڕەهایى مافەكانى بەكار بهێنێ ، پێویستى ژیانى رۆژانە وایكردوە كە تاكە كان كۆبكاتەوە . بۆیە دروست بوونى خێزان وتیرەو كۆمەڵ پێك هاتوەو دروست بووە لەو كەسانەى كە تواناى یەكگرتنیان تیا بوە بەمەبەستى پاراستنى مافەكانیان. مرۆڤ لەو سەردەم كەفێرى كشتوكاڵو ئاژەڵدارى بوو كۆبوونەتەوەو بوونەتە كۆمەڵ كۆمەڵ لەشوێنێ جێَگیر بوون هەر كۆمەڵە لە شوێنێ .كەواتە بەو پێیە بەرژەوەندى دروست بووە یەكیان گرتوە بۆ پاراستنى لە دەست درێژى كۆمەڵێكى تر. بەهێزترین كەس توانیویەتى ئیدارەى كۆمەڵێك بدات وە بەهێزترین كۆمەڵیش توانیویەتى ئیدارەى كۆمەلەكانى تربكات كەواتە بە شێوەیەكى سرووشتى سیستەمێكى حوكمڕانى دروست بووە،كەواتە ئەو كۆمەڵگایە لە ئەنجامى پێكەوە ژیانى تاكەكانى ئەو كۆمەڵانەوە دروست بوون ، كۆمەڵگاكەش چەندى كەسانى بەهێزى تیابووبێ ئەوا ئەوەندە ئەو كۆمەڵگایە بەهێز بووەكەسانێكى بەهێزى كۆمەڵەكەى تر نەى توانیوە شەڕیان پێ بفرۆشن، بەو هۆیەوەش ژیان لەو كۆمەڵگایە مەیسەر بووە.ئێمە لە چەمكى بەرەو كۆمەڵگایەكى مەدەنى دروست دا تەنها مەبەستمان بیر خەرەوەیەك بووە لەكۆمەڵگاى سەرەتایى وچۆَنێتى گوزەران و ژیانیان و چۆنێتى پێكەوە ژیانى دەستەو كۆمەلێك كەس و......هتد.... ئەگەر ئاوڕى لەمیژوى كۆنى مرۆڤایەتى بدەینەوە بۆمان دەردەكەوێت رەورەوەى بەرەوبێشچونوو دروست بونى ئەم بێشكەوتنى كۆمەڵگەیانەى ئەمرۆ بەكۆمەڵگاى مەدەنى بێشكەوتوخواز ناسراون هەروەها نەهاتۆتە دى دیارە كۆمەڵگایەكى دروست و مەدەنى هەروا لەخۆوە دروست نەبووەو ناشبێت، بۆیە دروستبونى كۆمەڵگەیەكى مەدەنى لە جێگەیەكەوە بۆ جێگایەكى دى جیاوازى دەبێت وەكو ئەوەى ئەمرۆ هەمومان دەیبینین یاخود دەیبیستین لە وەلاتانى ئەوروپى كۆمەڵگاى مەدەنى چۆن چوەتەپێشەوەو چۆن پێشكەوتوە لەچاو وەلاتانى خۆرهەلاتى ناوەراست و شوێنى تر ئەمرۆش بەتایبەتى لەهەریمى كوردستان دواى ئازادبونى لەدەستى رژیمى بەعسى روخاوەوەو لە دواى 1991 باس لە دروست بونى كۆمەڵگایەكى مەدەنى دەكرێت بەلام كۆمەلگاى مەدەنىو شارستانى هەر ئاوا لەخۆیەوەدروست نابێت و نایەتەدى مێژوو نووسان و بیرمەندان چەندین لێكۆڵینەوەیان ئەنجام داوە لە سەر سەرەتاكانى مرۆڤ و قۆناغەكانى مرۆڤایەتى.بەرە بەرە ئاستى هۆشیارى تاكەكەس كاریگەرى خۆى هەبووە لە سەر بەرەو پێش چوونى كۆمەڵگا، ئەویش لە ئاستەكانى وەك هۆشیارى نەتەوەیى و سیاسى و ئیدارى و كەلتوورى و دینى و ئابوورى و یاسایى وەرزشی و.....هتد. چونكە مرۆڤ خۆى بونەوەرێكە بەهۆى هەستیەوە كاریگەرى دەكرێتە سەر، وە مرۆڤ خۆشى كاریگەرى هەیە بەسەر دەورو بەریدا.هەر ئەوەش بووە واى كردوە كەسانى هۆشیار كاریگەرى تەواویان هەبێ لە سەر ، ئاییندەیەكى گەش و كامەرانى بۆ خۆیى و بۆ دەوروبەرى كەواتە بەو پێیە بەرژەوەندى دروست بووە یەكیان گرتوە بۆ پاراستنى لە دەست درێژى كۆمەڵێكى تر. بەهێزترین كەس توانیویەتى ئیدارەى ئەو كۆمەڵە بدات وە یاخود بەهێزترین كۆمەلە توانیویەتى زاڵبیت بەسەر كۆمەلەكانى دەوربەریدا وە توانیویەتى دابو نەریتو ئاینى فەرهەنگى خۆى بسەپێنیت بەسەر كۆمەڵكانى تردا . وەكو لەوسەردەمەدا دیبینین چۆن ئەمریكا بەهۆى تواناو بەهێزى خۆیەوە سەیترەى بەسەر زۆربەى جیهاندا كردووە بۆیە ئێمەش دەڵێین ئە گەر سەرەتاى دروست بوونى مێژوو بە دروستى و بە ڕوونى تێنەگەین لەوانەیە باسەكەمان لەوەى كەم بێت و پێویستمان بێت هەر وەك چۆن. نەزانینى مرۆڤە لەدواى لەدایك بون وگەشەنەكردنى خانەكانى مێشكى هەتا هەتاى بە منداڵی ئە هێڵێ تەوە ..بەڵام ئەگەر ئێمە فەخرمان بەوانەوە كرد كە ئەوانەى پێش خۆمان بۆیان جێهێشتوین لە زانست و كردەوەى باش و داهێنانەكانیان وكارى باشتر ئەنجام بدەین لەسەر ڕێڕەوى بەرەو باشتر بۆ كۆمەڵگایەكى مەدەنی و سوود مەندتر بۆنەوەى دواى ئێمە. ئەوا ئەوانەى لەدواى ئێمەش دێن بە هەمان شێوەڕەفتار دەكەن و هەنگاو بۆ باشتركردنى ئەو واقعە دەنێن كەتیایدا گوزەر دەكات كەواتە كەلتوورو مێژووى ئەو كۆمەڵگایە هەمیشە درەوشاوەو زیندوو دەبێت، نمونەبۆ ئەمەش وەلاتانى خۆرئاوا و ئەمریكا كەهەردەم لەگەشەكردنو بەرەو پێش چوندان. ئێستاش دەبینین لەهەمورویەكەوە ریكخراون لەو كاتەى كەمرۆڤ هەستى بەوە كردووە كە ریكخستن پێویستە بۆ ژیان ئەوا فكرەو بیرۆكەى یاساش لە ناخیدا سەرى هەڵداوەو پەیدا بووە ئەویش بۆ ڕێكخستنى بارى ژیانى كۆمەڵگابوو لە دەرەنجامى ئەو هەموو كێشەو ململانێیەى كە بە هێزەكان بەرامبەر بێهێزەكان دەیان كرد، ڕەچاوى مافى كەسانى تر نەدەكرا بەرژەوەندى كەسانى تر لەبەر چاو نەدەگیرا،. جگە لەوانەش زەوتى هەمو بیركردنەوەیەكو رێگربوون لە بەرەوپێش چونو خوێندنەوەو ڕۆشەنبیرى كۆمەڵگا ژێر دەستەكان دەكرا بۆنمونە رەشبێستەكانى ئەفریقا و وەدەیان كۆمەلگاتر كە تاكو ئیستاش ژێردەستەن بەلام مرڤایەتیو كۆمەلگا سەرەتاییەكانە كە بوونەتە ڕێنیشاندەرى نەوە دواى نەوە بۆ دانانى یاسا وسیستەمى كۆمەڵایەتى و ئیدار.... هتد پێشكەوتنى كۆمەڵگاى مەدەنى وەكو لەبێشەوە باسمان كرد هەرلەخۆیەوە نەهاتۆتە دى بەڵكو لە كۆمەڵگایەك بۆ كۆمەڵگایە كیتر جیاوازى هەیە پێشكەوتنى كۆ مەڵگاى مەدەنیش وەكو هەر شتێكیدى (نسبیە) لەوڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكیدى جیاوازى پێشكەوتنى شارستانیەتى هەیە بۆنمونە لەوەلاتانى ئەورپا كۆمەڵگاى مەدەنى زۆر پێشكەوتوترە لە ولاتانى خۆرهەلاتى ناوەراست و ئەفریقا و هەندیك شونى دیكە ئەمەش هەموى بۆ ئەوەدەگەریتەوە قۆناغی مێژووی جیاوازی گەشەی فەرهەنگێكی هاویەكی مرۆڤایەتین .فەرهەنگ و شارستانیەت ، زانست و فەلسەفە و هونەر و ئەدەبیات لە وڵاتێكی پێشكەوتووی پیشەسازی دا لە گەڵ فەرهەنگ و شارستانیەت لە وڵاتێكی دواكەوتوو تری ئاسیای و ئەفەریقای هاو بەها و تەریبی یەك نین بەڵكو قۆناغی باڵا تر و پێشكەتوو تری شارستانیەتی مرۆڤایەتین .باڵا ترو پێشكەوتوو ترە بە پێوەرى جیهانگری وئازادی و یەكسانی و خۆشگوزەرانی و بەرسمی ناسینی ماف و رێزلێگرتنی ئەندامانی كۆمەڵگە . بەڵام لە مەیدانی فەرهەنگە نا مادیەكان دا لە مەیدانی ماف و ئەخلاق و یاساو پەیوەندی كۆمەڵایەتی دا كە بەشەكانی بیر و تیوەری كە تەوەرەی ئەم تێڕوانین و بۆچۆنانە دەربارەی مرۆڤ و كۆمەڵگەو یەكسانی و ئازادی و ماف و خۆش بەختی مرۆڤ و جیهانگری و یەكسانی شارستانیەتی بەهۆى پێشكەوتنى مرۆڤایەتیەوە بەتایبەتى لەروى پیشەسازیەوە هەموى كۆدەكریتەوەو ئێمەى خۆرهەلاتى ناوینو و ئەفریقاى توانای ئینكاركردنی ئە و راستیانەمان نیە كە نیوەی شارستانیەتی و پێشكەوتنى مرۆڤایەتى لە خۆر ئاوا دەسكەوتوە زانستی و پیشەسازیەكانى هیناوەتەدى . !ئەسپ و حوشترو هۆیەكانی هاتوو چۆی ئاژەڵی و چراو ئاشی با و گاوەسنی خستوەتە لاوە ، سەیارەو فرۆكەو كەشتیو .گلۆپى كارەبایو كارگەو مەكینەى جوتى خستۆتە كار بەلام ئەمە بەتەنها تەواوكەرنیە بۆ پێكهینانى كۆمەلگاى مەدەنى نیوەكەی تری شارستانیەتی ئینسانی كە هەمومرۆڤایەتى تیدا هاوبەشە وەكو ، فەلسەفە و هونەر و ئەدەبیات و حقوق و یاسا بەرهەم هاتوون تایبەتمەندی خۆرئاواتیدا نسبیە و شارستانیەتی شەرقی و فەرهەنگی یەكسانە بە فەرنگی خۆر ئاوا بەلام لە پێشكەوتنى پیشەسازیدا ئەبیت دان بەو پێشكەوتنانەبنین كە مرۆڤایەتى لەخۆرئاوادا بەدەستى هێناوە بۆ خزمەتى تەواوى كۆمەڵكاى مرۆڤایەتى بۆیە كۆمەڵگا پێشكەوتوەكان هەموكات هاندەربونە بۆ بەمەدەنیكردنى كۆمەڵگاكانیان چەمكى دروست بونى كۆمەڵگاى مەدەنى بەم شیوەیە دروست بوە بۆیە ئیمە ى كوردیش پێویستە لە داهێنانو خەباتو تیكۆشاندابین بۆ پێشكەوتنو بەرەو پێشبردنى هێزو تواناكانمان لەبەر ئەوەی رەورەوەی پێشكەوتنی مێژووی ئاڵ و گۆرە كۆمەڵایەتیەكان لە خۆرئاواوە سەری دەرهێناوە، دواین دەسكەوتە زانستی و پێشەسازیەكان شارستانیەتی مرۆڤایەتى نوینەرایەتی دەكەن ، دەسكەوتەكانی ئەوان بە هەموو مرۆڤایەتیەوە پەیوەستە هەموو ئینسانەكانی گۆی زەوی ئەمرۆ لەم بەهرە مادی و زانستیە سودمەندن . ژیانى مۆرڤ لەچاخى بەردینەوە دەستى پێكردوە وردەوردە پێشكەوتوەو تائەمرۆ كەخۆمانى تیدادەژین كە سەردەمی تەكنۆ لۆجیاو لە كۆمپیوتەر و رۆكێت و سەتەلایت مایكرسكۆبوو . وە سەردەمى جیهانگیریوو دیموكراسیە وە...هتد ئەمانە هەموى دەسكەوتى پێشوەچونى كۆمەڵگاى مەدەنین وە لێرەوە ئەتوانین كاریگەریو رۆلى كۆمەڵگەى مەدەنى بەرەوپێشەوەجونى رەرەوى پێشكەوتنى مرۆڤایەتى لەهەموروێكەوە دیاریى بكەین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە