کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


پشتگیرى لە دكتۆر كەمال میراودەلى كاندید بۆ سەرۆكى هەرێم بكەن

Saturday, 20/06/2009, 12:00


سباح على قارەمان وناسح عبدوالرەحیم دكتۆر كەمال میراودەلى نوسەرو ڕۆشنبیر ڕەخنەگر خۆى كاندید كردووە بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم ,دیارە لەمێژووى سیاسى كۆمەلایەتى كوردیدا ئەمە یەكەم جارە كەسێكى ئازادیخوازر و ڕەخنەگر و نوسەر خۆى بۆ پۆستێكى باڵا بپاڵێوێت ئەمەش بۆخۆى جێگەى دڵخۆشییە چیتر كە پۆستە باڵاكان تەنها موڵكى پیاوە نەزان و عەقڵ دیكتاتۆرەكان نییە لەم ووڵاتەى ئێمەدا.

ئەگەر چى ئێمە باوەڕمان بەو دەستەڵاتانە نییە كە دراوە بە سەرۆكى هەرێم بەڵام ئەم بیرو باوەڕەى ئێمە لەگەڵ پشتگیرى كردنى دكتۆر كەمال میراودەلى دژبەیەك ناوەستێتەوە ,چونكە مادام دەستەڵاتەكان دیارى كراون و تەسبیت كراون تاڕادەیەك و لەم كاتانەدا ناتوانین ئەو دەستەڵاتانە بسنینەوە لەو كەسەى كە دەبێتە سەرۆكى هەرێم ,بەڵام ئەگەر كەسێكى نوسەرو ڕەخنەگرو ئازادى خوازى وەك دكتۆر كەمال میراودەلى ئەو دەستەڵاتە زۆرانەى هەبێت جیاوازە لەوەى كەسێكى نەخوێندەوار و خاوەن میلیشیا ببێتە خاوەنى ئەو پۆستە و ئەو دەستەڵاتە زۆرانەى هەبێت.
وەكو چۆن لە ماوەی ڕابردوودا ئیمە وەكو دوو تاك لەبەرامبەر ئەو هەموو زووڵم و زۆرداریەی هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی پشتگیری خۆمان بۆ لیستی گۆڕان ڕاگەیاند و ڕونكردنەوەی تەواومان لە باریەوەدا، ئیستاش بەبێ هیچ بەرامبەرێك و پشتگیری خۆمان بۆ دكتۆر كەماڵ میراودەلی ڕادەگەینین، داواش لە خەڵكی كوردستان دەكەین دەنگی پێبدەن لە بەر ئەوەی كەسێكی ئەكادیمستە و كەسێكی حیزبیش نیە و رشابردووى پاكە و دەستى نییە لە خیانەتە و خۆفرۆشى و كورد فرۆشى و دەزى و گەندەڵى، خەڵكی كوردستانیش ئاگادار دەكەینەوە كە ئێَمە لە دوای هەڵبژاردنەكان دەبینە چاودێر بە سەر دەستەڵاتەوە هەر كەس و تاقم و گرۆپێك بێت ئەگەر كارى باشیان كرد ئەوا پێویست بە دەستخۆشى ناكات و ئەركى سەرشانیان وەگەر خراپەكاریشیان كرد ئەوا لە یەكێتى و پارتى و مەسوعود بەرزانى خراپتریان لەسەر دەڵێین.
[email protected]
[email protected]


  كفرى
-هەڵەبجەى شەهید
ئەم بابەتە لەگەڵ ناسیح عەبدولڕەحیمدا نووسیومە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە