کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌نفال ، ئه‌و تراژدیایه‌ی که‌هه‌رگیز له‌بیر ناکرێت

Friday, 15/04/2011, 12:00







ئه‌نفال ، مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه‌له‌نێو کورداندا و له‌گه‌ڵ داگیرکردنی کوردستاندا ئه‌م دیارده‌دزێوه‌ش هه‌میشه‌له‌نوێبوونه‌وه‌دا بووه‌. ئه‌گه‌ر زۆر نه‌چینه‌ناو مێژووی کۆنه‌وه‌و ته‌نها سه‌ده‌ی ڕابردوو باس بکه‌ین ئه‌وا سه‌دان دیارده‌ی ئه‌نفال به‌دی ده‌که‌ین ، نموونه‌ی هه‌ره‌به‌رچاویشیان جینۆسایدی دێرسیم و کۆمه‌ڵکوژی زیلان و قڕکردنی ئارارات و سوتاندنی منداڵانی سینه‌مای عامودا و خامۆشکردنی شۆڕشی سمکۆ و خنکاندنی کۆماری کوردستان له‌مهاباد و فتوای جیهادی خومه‌ینی و کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلییه‌کان و له‌ناوبردنی به‌رزانیه‌کان و کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌زاران و هه‌زاران تاوانی که‌م وێنه‌ی دیکه‌یه‌ .
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌کۆمه‌ڵکوژیه‌کان سامناک بووبێت ئه‌وا سامناکترین ئه‌نفال ئه‌و ئه‌نفاله‌بوو که‌نزیکه‌ی حه‌وت مانگی خایاند و به‌هه‌شت قۆناغ کۆتایی پێهات ، ئه‌م ئه‌نفاله‌یان هاوشێوه‌ی هیچ کامێک له‌ئه‌نفاله‌کانی دیکه‌نه‌بوو ، چونکه‌ته‌نها چینێکی دیاریکراوی نه‌گرته‌وه‌و له‌ناوچه‌یه‌کی دیاریکراویشدا کۆتایی نه‌هات به‌ڵکو سه‌رتاسه‌ری باشووری کوردستانی گرته‌وه‌، جگه‌له‌زینده‌به‌چاڵکردنی زیاتر له‌182000 مرۆڤی کورد ، خاپورکردنی هه‌زاران گوند و سوتاندنی وڵاتێکی داگیرکراو و نه‌هێشتنی ته‌واوی گیانله‌به‌رانیشی له‌گه‌ڵدا بوو .
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌نفالکردنی کوردان ته‌نها به‌شێوه‌ی کوشتنی فیزیکی بوو ، ئه‌وا له‌ڕۆژگاری ئیمڕۆدا جگه‌له‌ئه‌نفالی فیزیکی جۆره‌ها ئه‌نفالی دیکه‌ش پیاده‌ده‌کرێت له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌ر جۆره‌ش له‌جۆرێکی دیکه‌سامناکتره‌.
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا باکووری کوردستان دووچاری کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی دێرسیم و زیلان و ئارارات ده‌بوویه‌وه‌ ، ئه‌وا له‌ڕۆژگاری ئیمڕۆدا دووچاری سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵ - جینۆسایدکردنی هه‌زاران تێکۆشه‌ر له‌ڕێگه‌ی بکه‌ری نادیار - هه‌وڵدان بۆ بێ ئیراده‌کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ڕێگه‌ی زیندانیکردنی نوێنه‌ره‌کانی گه‌ل جینۆسایدکردنی منداڵانی کورد ده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر بریتییه‌له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌نفالکردنی مێشکی کوردان له‌ڕێگه‌ی داروده‌سته‌مه‌زهه‌بگه‌راکه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا ئه‌نفالی ڕۆژئاوای کوردستان له‌ڕێگه‌ی سوتاندنی منداڵانه‌وه‌پیاده‌ده‌کرا له‌سینه‌مای عاموده‌دا ئه‌وا له‌ڕۆژگاری ئیمڕۆدا هه‌م جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان ده‌کرێته‌ئه‌نفال و هه‌م کۆمه‌ڵکوژی قامیشلۆ سازده‌کرێت و له‌هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر به‌میوان زانینی سه‌دان هه‌زار کورده‌له‌سه‌ر خاکی خۆیان له‌ڕێگه‌ی بێ ناسنامه‌کردنیان .
ئه‌گه‌ر ئه‌نفالکردنی شۆڕشی سمکۆ و خنکاندنی کۆماری کوردستان به‌رهه‌می ڕژێمی پاشایه‌تی گۆڕکراو بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌وا پیاده‌کردنی جیهاد و به‌کۆمه‌ڵ گوله‌بارانکردن و ئیعدامی به‌کۆمه‌ڵی ئازیزانمان به‌رهه‌می کۆماری ئیسلامییه‌ و له‌هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر ئه‌نفالکردنی سپییه‌له‌ڕێگه‌ی موعتادکردنی نه‌وجه‌وانان و بڵاوکردنه‌وه‌ی مادده‌هۆشبه‌ره‌کان له‌نێو گه‌لدا .
ئه‌گه‌ر ئه‌نفالی ڕابردووی باشووری کوردستان به‌شێوه‌ی زینده‌به‌چاڵ و کیمیاباران و کۆمه‌ڵکوژی بوو ئه‌وا ئه‌نفالی ئیمڕۆ بریتییه‌له‌پاداشتکردنی ئه‌نفالکه‌ره‌کان و ئازادکردنی کیمیاوه‌شێنه‌ران و سه‌ریه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی دوژمن و کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و به‌چه‌کی بی‌که‌ی‌سی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌نگی جه‌ماوه‌ره‌و هازاران تاوانی دیکه‌.
له‌بیستوسێهه‌مین ساڵیادی ئه‌نفالدا ، چه‌پکه‌گوڵ بۆ سه‌ر گۆڕی ئه‌نفالکراوه‌کان - نه‌فره‌تیش له‌ئه‌نفالکه‌ر و پارێزه‌ری ئه‌نفالکه‌ران .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە