په‌رله‌مانی کوردستان یان په ر‌له‌مانی حه‌سیر مه‌یدان
Tuesday, 26/04/2011, 12:00
-حه‌مه جه‌زا-ی پورم، پیاوێکی زۆر دڵسۆزی کوردایه‌تی بو، کاتی پێشمه‌رگایه‌تیم، زۆر جار خۆیی وماڵ ومنداڵی خستۆته مه‌ترسیه‌وه ته‌نها بۆ یارمه‌تی دانی ئێمه. دوای ڕاپه‌ڕین گه‌ڕامه‌وه -شار-، کاتی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 1992 ، کاکه حه‌مه زۆر زۆر مه‌شغول بو ،ڕۆژی هه‌ڵبژاردن.. به-ترومبێل-ه‌که‌ی.. چه‌نده‌ها جار خزمانی ئه‌گه‌یانده به‌رده‌م شوێنه‌کانی ده‌نگدان.. باوکم گه‌رچی گاڵته‌ی به‌م جۆره شتانه ئه‌هات وناوی نابو ماقڵه‌ی منداڵان-، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه له به‌رده‌م سوربونی حه‌مه جه‌زادا هیچی پێنه‌کرا، ئه‌ویش به شه‌له شه‌ل و به گۆچانه‌که‌یه‌وه، خزایه پێشی ئۆتۆمۆبێل-ه که‌ی- که‌که حه‌مه‌وه- وبه‌ره‌و سندوقی ده‌نگدان ڕۆیشتن ،ئه‌وێ ڕۆژێ خه‌ڵکی دڵگه‌رم .. به کوردایه‌تیان ئه‌زانی !. زۆری نه‌خایاند- یه‌که‌م په‌رله‌مان-ی کوردستانی خوارو هاته گۆڕێ، ئه‌ندامه‌کانی کۆنه لێپرسراوانی شاخ-بون ،ئه‌وانه‌ی ڕۆژێک له ڕۆژان باوه‌ڕیان ته‌نها به چه‌ک نه‌بێت ، به هیچی ترنه‌بوه ، به‌ڵام بۆ خۆده‌ر خستن وبه‌فه‌رمانی حیزب.. چوبونه ئه‌وێ، تا به‌واتای خۆیان : با ووڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش بزانن که‌میلله‌تی کورد ،به شارستانیانه ووه‌ک ووڵاتانی تر ئه‌توانن په‌رله‌مان-یان هه‌بێت . به‌ڵام په‌رله‌مان لای ئه‌مانه دوو شت بو یه‌ک: سه‌رچاوه‌یه‌کی تر بۆ داهات. دوو: ئه‌نجامدانی فه‌رمانێکی تری حیزب. ئه‌م په‌رله‌مان-ه کوتومت- به‌ره‌ی کوردستانی-شاخ بو، له‌بینای په‌رله‌مانه کارتۆنیه‌که‌ی به‌عس-دا ، هه‌ر ده‌سته‌و چاوه‌ڕێی فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی حیزبی خۆیان بون، که له‌وێنده‌ر چ هه‌ڵوێستێکیان هه‌بێت ؟!. که شه‌ڕی گومرگ- یش ده‌ستی پێ‌کرد، په‌رله‌مان بو به دوو به‌شه‌وه، کاتێکیش ویستیان ڕێک بکه‌ون وئه‌مجاره برابه‌ش! خێر وخێراتی ووڵات دابه‌ش بکه‌ن، ئه‌یانویست به‌حیساب له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مان وله‌ناو په‌رله‌ماندا ڕێک بکه‌ون، گه‌رچی ئه‌م په‌رله‌مانه لای خۆیان ئه‌وه‌نده بێ‌ڕێز بوو، یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی دوو حزبه نه‌یاره‌که‌ی جاران، ووتبوی ئه‌ماده‌ین بۆ دانیشتن جا له په‌رله‌مان بێت یان مه‌یدانی حه‌یوان-ه‌کان . خۆ ڕه نگه جه‌نابیان که نه‌ک هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی کۆن وبه ئه‌زمون بوو به‌ڵکو یه‌کێک بوو له دامه‌زرێنه‌رانی پاراستن-، ئه‌مه‌ی به مه‌به‌ست وتبێت، به‌و مانایه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره حیزبیانه، حیزب بۆیان بیر ئه‌کاته‌وه، هه‌ر ئه‌ویش له‌و مه‌یدانه‌دا کۆی کردونه‌ته‌وه، حیزب ئه‌یان جوڵێنێت..وه‌ک چۆن- گاوان- گا‌و مانگاکانی له -گه‌وڕ-ده‌ر ئه‌کات، وه‌یان شوان- مه‌ڕو بزنه‌کانی له -په‌چه- ده‌ر ئه‌کات. ئه‌م ده‌وره‌ی تری په‌رله‌مان، گه‌رچی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار، ویستیان ده‌مامکێکی هاوچه‌رخ و بۆیه‌یه‌کی سه‌رده‌می بکه‌ن ،به تێوه‌گلانی که‌سایه‌تی دڵسۆز‌و پاکی نیشتیمانی وه‌ک حاکم ڕزگار حه‌مه ئه‌مین و- دکتۆر ڕه‌فیق سابیر-، که‌مێک ڕه‌ونه‌قداری بکه‌ن ، گه‌رچی ئه‌مجاره یان ئۆپۆزسێونیشی تێبرا!، به‌ڵام به‌دانانی سه‌رۆکێک-، به تایتڵی ساخته‌وه، به‌ناوێکی خوازراوه‌وه، به‌گزی کردنی شوێنی له‌دایک بونیه‌وه ، ئه‌م ته‌لیسمه‌ش هه‌ر زوو به‌تاڵ بوه‌وه . هه‌ر چاودێرێک سه‌یری ئیداره‌کردنی دانیشتنه‌کانی کردبێت، ئه‌وه هه‌ر زوو لای ئاشکرا ئه‌بو که ئه‌گه‌ر تاقمی چه‌پڵه‌و ده‌ست به‌رزکه‌ره‌وه‌ی- موافیچ- بن ،ئه‌وه باشه، گه‌نا هه‌ر وه‌ک مودیری مه‌دره‌سه‌ی ساڵی چل وپه‌نجاکان، مامڵه‌یان له گه‌ڵدا ئه‌کات .. دانیشه...دانیشه.. قسه‌مه‌که.. نییه...نییه..ووس به ..من مه‌سئولم.. بێده‌نگ به.. به‌مجۆره سه‌رۆکی په‌رله‌مان- قادر دوبزی-.. ئه‌ی-که‌ی-ئه‌ی (وه‌یاخود ناسراو به) :دکتۆر که‌مال که‌رکوکی، هه‌ڵس وکه‌وت له گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا ئه‌کات. گه‌ر سه‌یری سی. ڤی- وه‌یان کونیه‌یی ئه‌م زاته بکه‌ین، ئه‌وه ئه‌بێت شوێنی- زیندان- بێت، نه‌ک سه‌رکرده‌ی په‌رله‌مان. قاله دوبزی-یه‌کێکه له‌و تاوانبارانه‌ی که ڕاسته‌و خۆ ده‌ستی هه‌بووه ، له‌به -دیلی شه‌هیدکردنی- سه‌رکرده عه‌لی عه‌سکه‌ری وهاوڕێیانی دا. به‌شدارێکی چالاک بووه، له‌سه‌رکوتکردنی شۆڕشگێڕانی- شاری شنۆ-ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دا بۆ به‌ر ژه‌وه‌ندی سوپای پاسداران-، له‌و شه‌ڕانه‌دا ده‌ستی گوله‌ی به‌ر که‌وتووه. هه‌ڵسوکه‌وتی- قاله دوبزی-، ڕێک وه‌ک ئه‌وه وایه- مه‌لای-جاران بێت و ئه‌مه‌ش که‌ناوی په‌رله‌مانه- حوجره-بێت، گه‌ر فه‌قێکانی لاساریان کرد، ئه‌وه ئه‌بێت به -حه‌یزه‌ران- 'فه‌لاقه' بکرێن!. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش دادی نه‌داو ئه‌م لاسارانه، گوێڕایه‌ڵیان نه‌کرد.. هه‌ڵس وکه‌وتی ترسناکیان نواند.. وه‌ک بوتڵه ئاو تێگرتن، وه‌یان له قۆناغێکی تردا پێڵاو وه‌شاندن. ئه‌وه ئه‌رکی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ڕازیبونه، چه‌پڵه لێدانه بۆ سه‌رۆک بۆ ئه‌وه‌ی- میراز-یان بکات، یان به ده‌سته‌واژه‌ی شاره‌زوورو گه‌رمیانیانه- حه‌سیر مه‌یدان یان پێ‌بکات !! ، بۆیه پڕبه‌به‌رێتی گه‌ر ناوی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان،ناوبنرێت- خولی حه‌سیر مه‌یدان- ، بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه پیرۆزه‌ش، ئه‌وا جه‌نابی سه‌رۆک چه‌ند لێژنه یه‌ک ،دائه‌مه‌زرێنێت به‌ناوی لیژنه‌کانی حه‌سیر مه‌یدان-، ته‌بعه‌ن له به‌ر گرنگیان هه‌ر سه‌رۆک خۆشی سه‌رکردایه‌تیان بکات... ئه‌وکاته ئه‌م شیعره فۆلکلۆریه ئاوای لێدێت :
ئه‌وا مانگ هه‌ڵهات، دای له ده‌لاقه خۆمن دوبزی- نیم، بیکه‌م 'فه‌لاقه'
تێبینی : -حه‌سیر مه‌یدان- ،ده‌سته‌واژه‌یه‌که له -گه‌رمیان- و شاره‌زوور-، به‌کار دێت (مه‌یدانێکی بچوکی په‌رژینکراو به حه‌سیر، که‌سێکی تاوانبار له‌ناوه‌ڕاستی دا وبه‌ده‌وریدا ده‌سته‌یه‌ک خه‌ڵک به‌کوته‌که‌وه وه‌ستاون، هه‌رکه‌سه‌و به کوته‌که‌که‌ی به‌ره‌و ئه‌وی تری ڕاوئه‌نێت.. له‌هه‌مولایه‌که‌وه کوته‌کی به‌ر ئه‌که وێت.. به‌م جۆره هه‌ر به‌ده‌وری خۆیدا ئه‌سوڕێته‌وه‌و ڕێگه‌ی ده‌رباز بونیشی نییه، چونه مه‌یدانه‌که به -حه‌سیر-گیراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست