بابەتی تر



لاپەڕە 1/779: 1 2 3 4 5 ... :: »

بن علییە كانی كوردستان

Monday, 17/01/2011, 12:00



هەموو لە شاشەكانی جیهانەوە بە تایبەتی شاشە عەرەبیەكان كە خەڵكی شارەكانی تونس چ خۆپیشاندانیكی جەماوەری سەرتاسەری ئەو وڵاتەی گرتەوە وبوبە هۆی ڕاماڵینی حوكمە دیكتاتۆریەكەی(بن علی).
بەڕاستی بۆ یەكەمین جارە گۆڕەپانی عەرەبی شاڵاوی لەو شێوەیە بە خۆیە وەببینێ, وە بەڕاستی دەبێت بە دەرسێك بۆ هەموو سەركردە كانی جیهان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی.
ئەو هەڵچوونە جەماوەریە پەستێوراوو كپ كراوە ی كە چەندین ساڵە خۆی دەخواتەوە لە كارەساتێكی لاوەكی سەری هەڵداو بوە فەتیلەی یان چەخماخەی تەقینەوەیەكی گەورەی لەو شێوە كە هیچ هێزێكی ئەو حاكمە دیكتاتۆرە نەیتوتنی بەری پێبگرێ.بە بۆچوونی من چاوی هەموو خەڵكو هاوڵاتی سەرجەم ولاتانی عەرەبی كردەوە بەشێوەیەك نامەیەكی كراوەبوو بۆ سەرجەم هێزە ئازادی خوازەكان لە لایە ك و هەموو سەركردەكانی هاوشێوەی بن عەلی كە مەترسی هێزی گەل بزانن و نەزانراوە بەچ هۆیەكو لە چساتێكدا هێزی گەل دەتەقێتەوە و سەرجەم داموودەزگا داپڵۆسێنەرەكانی حاكمی لە شێوە ڕادەماڵی هەرچەندە بە هێزیش بێت.
هەر ئەو ترسەیشە كەوایكردوە قەژافی سەرۆكی لیبیا لەترسی خۆی و كورسیەكەی لیدوانی لەو شێوەیە بدات كە گوا یە خەڵكی تونس لە هەڵەدانو نەدەبوایە بەوكارە هەستانایەو با تا سێساڵی تر چاوەڕێیان بكردایە ئەمە هیستریا سیاسیەكەی حاكمی لیبیایە.
بۆیە بە سەرجەم سەركردەكانی كوردستان بە تایبەتی مام جەلالە مسعود بەرزانی با ئەوان نەبنە بن علی كوردستان تاوەكو بن علی نەكەومە بن نەعلی خەڵكی كوردستان بكەونە خۆیان چیتر دەس لە دزینی سەروەتوو سامانی ئەم وڵاتە هەڵگرن كە هەموو خەڵكی كوردستان دەزانی لەڕێی كوڕو كوڕزاو ژنو كەسووكا كانتانەوە سەروەتوو سامانی ئەم وڵاتە دەدزنوو ئاودیوی بانقەكانی وڵاتانی دەرەوەی دەكەن , خەڵكی كوردستان لە گوێی گادا نەنوستووەو پاك دەزانی كە چۆن ئەوەی لە دژی داخوازی حیزبی ئێوە دەوەستێ چۆنو بە چ شێوەیەك لە ناوی دەبەن.
كاك مەسعوود كە خۆی بە سەرۆكی هەرێم دەزانی َ لە ڕێی دەزگا زوڕناژەنەكا نیەوە دەیەوێ خۆی بە تاكە مەرجەعی كورد بزانی َ بە بێ ئەوەی هیچ ڕێزێك بۆ پەرلەمانوو ئیرادەی ئازادی خوازی گەل بزانێ كە خەڵكی كوردستان پەرلەمان بە تاكە مرجەعی خۆی دەزانی نەك تاكە كەسێك كە مەزاجی سیاسی خۆی كاردەكات,دەبێ مەسعود بزانێ
ئەوەی پشت لە گەل بكات وە بنعلی لێ یەت ,ئەو فریای تىیارە كەوت لەوەیە ڕۆژێك بێت ئمان لە بەردەم هێزی تووڕەی گەلدا بە كوشوو كڵاشیشدا نەگەن.
ئەندامە ئەڵقە لە گوێكانی پارتی بۆیان هەیە مەسعوود بەرزانی بە تاكە مەرجەعی حیزبی خۆیان بزانن نە ك هەموو خەڵكی كوردستان.
بە داخەوە كاك مەسعوود من لە غەیری زمان هیچ جیاوازیەك نابینم لە نێوان تۆو بن علی دا ئەوانەشی هاو پەیمانی تۆن دڵنیابن هەمان چارە نووسی بن عەلی چاوەڕێتان دەكات چونكە ئەو دز بوو ئێوەش دزن ئەو دكتاتۆر بوو ئێوەش هەروەها ئەو پشتی كردبوە گەلوو دەاخوازیە كانی ئێوەش هەر وەها ,بن علی خۆی و كەسووكاروو خێزانوو برازاو دەستو دائیرەكەی خەریكی خۆ دەوڵەمەند كردن و دروست كردنی كۆمپنیا بوون ئێوەش هەروەها خاوەنی نێچیروو مەسرووروو پاڤێڵوو هێرۆن.بۆیە بە خۆتانا بچنەوە تا كار لە كار نە ترازاوە بە خوا وابزانم ترازاویشە ئاخۆ تەقینەوەی ناپاڵمی گەل بە خۆسوتانی چگەنجێكەوە ڕوودەدات.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە