کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویسته‌ ژینگه‌ له‌ لیژنه‌ى ته‌ندروستى جیا بكرێته‌وه‌:

Wednesday, 07/05/2014, 12:00





ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی‌ په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر درا ئه‌و لیژنانه‌ی‌ ده‌نگی‌ له‌سه‌ردرا: لیژنه‌ی‌ دارایی‌, لیژنه‌ی‌ ناوخۆو ئاسایش‌و ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان, لیژنه‌ی‌ كشتوكاڵ‌, لیژنه‌ی‌ به‌رگری‌ له‌مافی‌ ئافره‌ت, لیژنه‌ی‌ په‌روه‌رده‌وخوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌, لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ ته‌ندروستی‌‌و ژینگه‌, لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و منداڵ‌‌و خێزان, لیژنه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن, لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان‌و ڕۆشنبیری‌‌و ڕاگه‌یاندن‌و شوێنه‌وار, لیژنه‌ی‌ ئه‌وقاف‌و كاروباری‌ ئاینی‌, لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدان‌و قوربانیانی‌ جینۆساید‌ لیژنه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ, لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌‌و وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان, لیژنه‌ی‌ شاره‌وانی‌‌و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و گه‌شتوگوزار, لیژنه‌ی‌ پاراستنی‌ مافی‌ به‌كاربه‌ر, لیژنه‌ی‌ وه‌رزش‌و لاوان, لیژنه‌ی‌ ده‌ستپاكی‌, لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نی‌.

ئه‌م لیژنانه‌ش له‌ خولێك بۆ خولێكى ترى په‌رله‌مان ده‌گۆردرێن به‌ڵام لیژنه‌ى ژینكه‌ و ته‌ندروستى نه‌گۆڕن له‌كاتێكدا له‌م كابینه‌ نوێیه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا ته‌ندروستى وه‌زاره‌تى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه‌ و ژینگه‌ش له‌دواى فشار و داواكارى ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و چاڵاكى ئه‌و بواره‌, له‌ ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم كرا به‌ وه‌زاره‌تى ژینگه‌ كه‌ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌ گرنگه‌كان ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ به‌ره‌و پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژینگه‌ى هه‌رێم.

به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كردنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌تائێستا لیژنه‌ى ته‌ندروستى و ژینگه‌ یه‌ك لیژنه‌ن و نه‌كراون به‌دوو لیژنه‌ى سه‌ربه‌خۆ, به‌و پێیه‌ى كه‌له‌ ئێستادا له‌كوردستان ژینگه‌ و ته‌ندروستى دوو وه‌زاره‌تى تایبه‌ت و سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه‌, پێویسته‌ له‌پێناو كاركردنى زیاتر بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانى ژینگه‌ى هه‌رێم و چاودێرى كردنى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ و كاراكردنى به‌و شێوه‌ى كه‌ له‌خزمه‌ت ژینگه‌ى كوردستاندا بێت, ژینگه‌ له‌ ته‌ندروستى جیابكرێته‌وه‌ و به‌پێى پسپۆڕێتى و شاره‌زایى كاره‌كانیان ڕێك بخرێت.
بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ئێستادا ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ییه‌كان و چالاكانى بوارى ژینگه‌ كاربكه‌ن بۆ دروستكردنى فشار و به‌رز كردنه‌وه‌ى داواكارى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى جیاكردنه‌وه‌ى ژینگه‌ له‌ لیژنه‌ى ته‌ندروستى.

سه‌روه‌رقه‌ره‌داغى- ده‌ربه‌ندیخان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە