یەكێتى لە ڕێگەى مەلا بەختیارەوە هەوڵى سوككردنى وەزیرى خوێندنى باڵا دەدات
Friday, 25/12/2009, 12:00
زۆربەمان پرۆفیسۆر دكتۆر دلاوەرى نوسەرو ڕخنەگرى دوێنێ و وەزیرى خوێندنى باڵاى ئێستا دەناسین و ئاشناى شێوەى بیركردنەوەى ئەو پرۆفیسۆرەى كوردین ,من پێم خۆشە كەسێكى ڕەخنەگرى وەك دكتۆر دلاوەر ببیتە وەزیر ئەگەر چى لەوانەیە هەندێك كەس وا تێیبگەن كە دكتۆر دلاوەر خۆى فرۆشتووە بە یەكێتى و لە بەرەى نوسەرى و ڕەخنەگریەوە پەڕیوەتەوە بۆ بەرەى مافیاكان بەڵام من واى نابینم دكتۆر دلاوەر قەڵەمەكەى و عەقڵەكەى خۆى فرۆشتبێت بەڵام باوەڕیش ناكەم دكتۆر دلاوەر هێندەى ئێمە ماهیەتى سەرانى یەكتتى و پارتى ناسیبێت ,ئەگەرچى دكتۆر دلاوەر پرۆفیسۆرە لە زانستدا بەڵام لەگەڵ ڕێزمدا نەزانى عەیارە بیستو چوارە لە ناسینى ماهیەتى سەركردەو بەرپرسەكانى یەكێتى و پارتیدا .من دڵنیام نییەَتى دكتۆر دلاوەر خزمەت كردنە بە زانست و زانكۆ و خوێندن بەڵام دڵنیاشم هێنانەوەى دكتۆر دلاوەر یان ڕاستر بڵێم هەڵخەڵەتاندنى دكتۆر دلاوەر بۆ وەرگرتنى پۆستى وەزیرى خوێندنى باڵا مەبەست لێى شكاندنى كەرامەت و كەسایەتى دكتۆر دلاوەرە چونكە ئەگەر دكتۆر دلاوەر بەخۆى بزانێت یان نا ئەو لە كابینەیەكدایە كە وەك زەلكاو وایە نزیك بوونەوەش لە زەلكا بێگومان پریشكت بەر دەكەوێت بۆیە هێنانەوەى دكتۆر دلاوەر و پێدانى پۆستى وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ ئەوەیە كە تۆڵەى نوسین و ڕەخنەكانى لێبكەنەوە یەكێتى و پارتى خۆیان باش لەوە گەشتوون ئێستا ئەگەر بیانەوێت كەسێك سوك بكەن و ناشیرینى بكەن پۆستێكى پێدەدەن چونكە لە زیهنى بیركردنەوەى گشتى خەڵكى كوردستان وایە كە ئەوەى پۆستى پێدەدرێت بەتایبەتى لەلایەن یەكێتى و پارتیەوە لە هەموو ماهیەتێكى ئینسانى داماڵراوە , خۆ دەبێت دكتۆر دلاوەر لەوە بگات كە ئەگەر كەسێك بیەوێت خزمەتى خەڵك بكات ئەوا دزى لێ ناكات دكتۆرى بەڕێز تۆ كاندیدى كەسێكى كە پارەى پرۆژەى ئاوى خواردنەوە دەدزێت ,پارەى كارەباو ڕَۆشناى دەدزێت پارەى ڕێگاوبان و پارك و نەوت و سوتەمەنى میللەت دەدزێت كەسانێك ئەو هەموو دزیانە لە میللەت بكەن ئیتر چۆن بیر لە خزمەت كردنى خەڵك دەكەنەوە و باوەڕ بە خزمەت كردنى خەڵك دەهێنن و تۆ دەهێننەوە بۆ خزمەت كردن,ڕەنگە ئەم قسانەى ئێمەت بەلاوە منداڵانە بێت بەڵام ئەتوانى لە ئەرشیفدا ئەم نوسینەى من هەڵگریت دڵنیام پاش 4 ساڵیتر تێدەگەیت من چى دەڵێم.
وەك لەسەرتاوە ووتم یەكێـتى بۆ سوككردن و ناشیرینكردن دكتۆر دلاوەرى هێناوەتەو كردویەتى بە وەزیرى خوێندنى باڵا ,سەرپەرشتى ئەم پرۆسەیەش دراوەتە دەستى مەلا بەختیار ئەندامى مەكتەبى سیاسى ,مەلا بەختیار هەم ئەركێكى حزبیە كە جێبەجێى دەكات هەم حەزێكى خۆیەتى ئەوەش لەبەر ئەوەى دەیویست كەسێكى نزیكى خۆى بكرێتە وەزیرى خوێنَدنى باڵا ,بەڵام ئەو خەونەى سەرى نەگریت و بۆى نەچووە سەر.
پیلانى یەكەمى یەكێتى و مەلا بەختیار:
لەماوەى ڕابردوودا بۆ چەندین جار خوێندكارەكانى دەرەوەى هەرێم ئەوانەى كە لە زانكۆكانى عێراق دەخوێنن بەمەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانكۆكانى هەرێم خۆپیشاندانیان كرد بۆ بەردەم پەرلەمان ,بەڵام قبوڵ نەكرا كە ئەو خوێندكارانە بگەڕێنەوە بۆ زانكۆكانى هەرێم ڕەنگە ى ئەو خوێندكارانە نەگەڕاننەوەیان تا ڕادەیەك بەلاوە ئاسای بێت كاتێك ناوەندێكى ئەكادیمى بە پێى یاسا ڕێگریان لێدەكات كە بگەڕێنەوە بەڵام كاتێك دەبینن بە فرمانى مەلا بەختیار زیاتر لە 600 خوێندكار لە ناوەڕاست و باشورى عێراقەوە دەگوێزرێنەوە بۆ زانكۆكانى هەرێم ئەمەش ڕقوقینێكى زۆر دروست دەكات بەرامبەر بە دكتۆر دلاوەر وەزیرى خوێندنى باڵا ,ئەمەش پلانى یەكەمى یەكێتى بوو بۆ ناشیرینكردنى دكتۆر دلاوەر.
پلانى دووەمى یەكێتى و مەلا بەختیار :
پلانى دووەمى یەكێتى بەشەڕدانى دكتۆر دلاوەر و لیستى گۆڕانە
پاش ئەوەى فراكسیۆنى گۆڕان بەمەبەستى سەردان كردنى بەشە ناوخۆیەكانى زانكۆى سلێمانى مۆڵەتیان لە دكتۆر دلاوەر وەرگرت یەكێـى ئەمەى بەفرسەت زانى كە دكتۆر دلاوەر بەشەڕ بدات لەگەڵ لیستى گۆراندا ئەوەبوو كە پاش ئەوە دكتۆر دلاوەر ڕێگەى بە ئەندامانى فراكسیۆنى گۆڕان دا كە سەردانى مەیدانى بكەن بۆ بەشە ناوخۆیەكانى زانكۆى سلێمانى بەڵام لەلایەن كۆمەڵەى خوێندكاران كە مەلا بەختیار سەرپەرشتیان دەكات ڕێگرى دەكرێت لە سەردانەكەى ئەندامانى فراكسیۆنى لیستى گۆڕان,ئەم ڕێگریەش بوویە هۆى ئەوەى كە دكتۆر دلاوەر بخە بەر قەرەوڵى قەناسەكانى لیستى گۆڕان لەهەمان كاتدا تێى بگەیەنن ئەوەى ئێمە بمانەوێت دەیكەین بە چ شیوەیەك بمانەوێت دژایەتیت دەكەین ئەگەرچى تۆ لە پلەیەكى برەزدایت بەڵام لەلایەن نزمترین ئاست و پلەى وەزارەتى خوێ،دنى باڵادا ئەتوانین سەرپێچى فرمانەكانت بكەین و سوكت بكەین ,ئەمە ئەو پەیامەبوو كە درا بە گوێى دكتۆر دلاوەردا ئیتر نازانم تێدەگات یان نایەوێت تێبگات............
با بزانین پلانەكانى دواترى یەكێتى و مەلا بەختیار چین؟تا پلانێكیتر دكتۆر دلاوەر بە خۆش باوەڕى خۆى دەسپێرم
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست