کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاگاداریک لە کۆمەڵگای کوردیەوە

Monday, 18/04/2011, 12:00




ئاگاداری ڕەوەندی کوردی لە شاری لەندەن دەکەینەوە کۆمەلگای کوردی لەگەڵ KSSO هەڵدەستن بە سازدانی ئێوارەکۆڕێک بۆ (د. چۆمان هەردی)
ئەم ئێوارەکۆڕە تایبەتە بە سیمینارێک، بە زمانی ئنگلیزیی، لەسەر ئەو کتێبەی کە لێکۆڵینەوەی پۆست-دکتۆراکەی د. چۆمان هەردی بوو لەسەر ئەنفال. کتێبەکە بە زمانی ئنگلیزیی نووسراوەو لە ژێرناونیشانی (ئەزموونە جێندەرییەکان و جینۆساید: دەربازبووانی ئەنفال لە کوردستان- عێراق) لەلایەن دەزگای ئەکادیمی (ئاشگەیت)ەوە چاپکراوە.

دوای پێشکەشکردنی باسەکەی ئامادەبوان دەتوانن بە سەرنج و پرسیارەکانیان باسەکە دەوڵەمەند بکەن. هەر کەسێکیش بیەوێت دەتوانێت کتێبەکە بکڕێت.
ئامادەبونتان بابەتەکە دەوڵەمەند دەکات.
کۆمەڵگای کوردی /لەندەن.
کات:
رۆژی شەممە، ٢٣/٠٤/٢٠١١، سەعات ٦ی ئێوارە
شوێن:
Rivercourt Methodist Church
Kings Street
Hammersmith W6 9JT
Tel: 02087411348

نزیکترین وێستگەی ئەندەرگراوند:
Ravenscourt Park

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە