منیش لەگەڵ ئێوەم گروپپی ئەندازیارانی شارەوانی سلێمانی
Saturday, 11/06/2011, 12:00
ئێستاش هاوڵاتی ئەم شارە دەستەپاچەی مەساحە مشەخۆرەكانی شارەوانین. زۆر بێ ئاگان و بەرچاویان پەردەپۆش كراوە لەو فرتوفێڵ و سیستەمە تاك ڕەوای و دیكتاتۆری و چەواشەكاری و گەندەڵیەی مەساحەكانی شارەوانی. ڕەشی ئەم سیستەمە گەندەڵەش وای كردوە مێشكی هاوڵاتیانی كاس كردوە. هاوڵاتی هەروەك مەشكەی دۆ مێشكیان دەشڵەقێنن. هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی كە ئەم شارە سات بەسات بەرەو ناشارستانی و نا تەلارسازیی و نا ئەندازەیی و نا مەدەنیەت و كەلتوری ڕزیوە دەڕوا لەسەر دەستی مافیای گەندەڵی مەساح. فاكتەری نێگەتیڤی ئەم نا تەلار سازیەش دەگەڕێتەوە بۆ زۆر خاڵی لێك جودا. یەكێك لەو هۆكارە سەرەكیانە نەبونی كەسی پرۆفیشناڵە و كەسی شیاوە لەسەرجەم دەزگاكاندا.
ئیتر شار چۆن هەنگا و نشونمای تەلارسازی بێنێتە گۆڕێ و نەفەسی گەشەسەندنی ئەندازەیی كێ دەری بكا. ئایا مەساحێك یان خاوەن بڕوانامەیەكی زانكۆ یان ماستەرێك یان دكتۆرێكی ئەندازەیی. ئەمەیە شتە سەر سوڕهێنەرەكان. دوای خولانەوەیەكی زۆر بێ مانە بەدەوری ئەو چەقەی كەخەونی زۆر بەرپرسی بۆگەنی تەنی بو. لەكابینەكەی دكتۆر بەرهەم. (بەناو كردار شەرتە). كەچی هاتە سەر ئەو ڕایەی كەدەبێ دەست نیشان كردنی بەڕێوبەرایەتیەكان لەسەر كۆمەڵێك یاسای ئیداری و ئەزمون بێ نەك لەسەر پیاوی بەرپرسە جەردەكان بێ. چونكە تا ئێستا زۆرن ئەوانەی كەنازانن ئەندازەی كتێبی سیستەمە تەلارسازەكان و ئیدارو..هەتاد چەندە؟ یان چی تیا نوسراوە. ئەم ناشارەزایە وای كردوە كۆمەڵَێك كێشەی بێ سەرو بەر بخولقێنێ. بەرپرسەكان لەنەشارەزای خۆیان لەئیدارەكاندا بەپێی خەون و مەزاجەكانیان لە دەزگاكاندا یاسا دادەنێن و دەری دەكەن. بەڵام هەر دوای (1) یەك هەفتە یاساكە كاری پێ ناكرێ و ئێكس پایەر بوە و كرمۆڵ بوە.
لێرەدا دەمەوێ ئەو بخەمە بەر دیدەی خوێنەر وەك ئەندازیارێ كاتێ ئەو بابەتەم بینی لەكوردستان پۆست لەلایەن گروپێك لەئەندازیارانی شارەوانی سلێمانیەوە نوسرا بو توشی شۆكی كردم. ئێستا دەزانم كە شارەوانی بۆ چی بۆتە پاشەڕۆی ئەشغالدانی مێژو. كاتێك كۆمەڵێ ئەندازیاری بەئەزمون و خاوەن بڕوانامە دور دەخرێنەوە یان دەخەسەێنرێن لەژورێكی (34)مەتری و جڵەوی دەسەڵاتی ئەم شارە یان دەزگایەكیش دەدرێتە دەست كەسانێكی وەك مەساحی گرگەڵەی ناكارامە و كەم ئەزمون و هەڵپە چەوری خۆیان ئیتر خەڵك و شاری سلێمانیش دەبێتە ببنە خۆراكی ئەم زوحاكانە. من كە ئەندازیارم و زیاتر لە 18ساڵە كار دەكەم. چەندین مەساحی ناو شارەوانی دەناسم و دەزانم چیان كردوە هەر لەسەردەمی حاكم قادروە تائێستا بە بەڵگەوە لامە كەچی دەكەن لەناو شارەوانی. مەلەفی مەساحەكانی ناو شارەوانی لای ئێمەی كۆمپانیایە و ئەندازیارەكانە.
ئەندازیار پێرسی شكر شكێن. لێبەڵێ لەخۆتت نەپرسی چی لەپشت ئەم پەردە شاراواوەیە كەوا ئەندازیار لەدائیرەكەی تۆ پشت گویێ خراوە. مەساحێكی گەندەڵی وەك بەختیار ڕەحمان بكرێتە دەم ڕاستی ئەم شارە لەدائیرەكەی تۆدا ئایا لە مەلەفی مەساحێكی وات كۆڵیەوە؟ ئایا شار لەسەر دەستی ئەم جۆرە كەسان پێش دەكەوێ؟؟؟ لە ئێستادا من لەكۆمپانیا ئیش دەكەم ڕۆژێ بۆ نەخشەی ئیشەكەمان ڕوم لەم شارەوانیە كردو چوینە لای ئەم دزە بچكۆلەی ڕۆژهەڵات (كەپێشتر لەسەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی) بو. ئەگەر دەتوانن باش بیناسن ئەوا بڕۆن لە ئەندازیار نەبەز جەلال و ئەندازیارەكانی ناو شارەوانی و حاكمەی شارەوانی بپرسن ئەمە كێە؟؟؟ من ئەو ڕۆژە بۆ نەخشەی ئەو مەشروعە چومە لای یەكسەر هەستم بەچەندین شتی ژێر بەژێری ئەم جەردەیە كرد كە لە ژوری (8)دا لەشارەوانی ڕۆژهەڵات دەی كرد لەگەڵ دەڵاڵەكاندا. ئیتر لەمە باشتر قەیماغی گەندەڵی دروست نابێ.. چونكە پێشتر لەبەشی پرۆژەكان باسی ئەم جۆرە كەسانە و هاوشێوەی ئەم كەسانە دەكرا لەلایەن ئەندازیارەكانەوە.
ئێستا دەڵێم ئەو گروپی ئەندازیارانە زۆر ڕاستن و ئەو نوسینانەیان زۆر ڕاشكاوانەش پەنجە دەخەنە سەر برینەكانی گەندەڵی و دیاری كردنی كەسە ڕیخنەكانی دەزگاكان. باشە ئەندازیار عەبدول كەریم تۆ لەهیبتات كەسێكی پرۆفیششناڵ بوی ئەی ئێستا لەئاستی ئەم پاشەڵی ڕەشایەی ئەم گەندەڵكاران بۆ وا بێدەنگی؟ ئایا تۆش مەست بویت؟؟؟ یان شەریكی سەرەكیانی؟ ئەی تۆ پێرس.
هیوادارم شارەوانی گۆڕِانكاریەكی سەرتاسەری بكا و ڕیشە كێشی گشتی بكا بۆ چاكسازی و كەسی شیاو بخرێتە شوێنی شیاو و كەسانی خاوەن بڕوانامەی زانكۆ بخرێنە شوێنەكان تا ماستاوچی و كاسەلێسەكان شارمان بۆ وێران نەكەن و شاریش لەسەر دەستی مافیا و كەسی نەشیاوی ڕەش لەوە زیاتر نخرۆ نەبێ.. بۆیە ئەنجومەنەكەی شارەوانی و عەبدول كەریمی گوێ گران لەئاستی گەندەڵی و كەچۆن دەزگاكەتان ڕادەستی چی جۆرە مەساحێ كراوە . ئایا ئەندازیار لەم شارەی ئێمە نیە؟ یان هیچ ئەزمونێكیان نیە؟
ئەگەر وانیە فەرمون لەم سایتەوە وەرنە جواب؟ فەرمون ڕاستیەكان بخەنە ڕو؟ فەرمو وەرە جواب تا زیاتر تەرزە بارانت بكەم؟ ئەگەر ڕاست دەكەیت و خۆت بەخەمخۆری ئەم شارە دەزانی بۆ لەئێستاوە شار بەرەو سەقت و ئیفلجی تەلارسازی دەبەیت لەسەر دەستی مەساحانی دائیرەكەت؟
ئەندازیار سۆران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست