دکتۆر عه‌لی وه‌ردی و چه‌ند سه‌رنجێک
Sunday, 17/04/2011, 12:00
یه‌کێک له‌و کتێبانه‌ی وه‌ردیم له‌به‌ر ده‌سته به‌ناوی( لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر سروشتی کۆمه‌ڵگای عێراق). له‌وه‌رگێڕانی به‌رزان ئه‌حمه‌د که له(358)لاپه‌ڕه به کوردی و(12)به‌ش پێكهاتووه.که عه‌ره‌بیه‌که‌ی (384)لاپه‌ڕه‌یه‌و (13)به‌شه که هۆی لادانی ئه‌و به‌شه چیه نازانم؟ (مظاهر التدین في العراق) وهه‌روه‌ها لادانی چه‌ند بابه‌تێک بۆ نموونه سه‌یری(11-12) کوردیه‌که بکه که ده‌کاته(12-13)عه‌ره‌بیه‌که. وه‌هه‌روه‌ها له چه‌ند شوێن له‌جیاتی کۆی وه‌رگێڕانه‌که پوخته‌کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی وه‌ردی، گرنگی نه‌دانی به په‌راوێزه‌کان و وه‌رنه‌گێڕانی هۆنراوه‌کان.وشه‌ی به‌ده‌وی وه‌رگێراوه به خێل له‌کاتێکدا نووسه‌ر به مه‌به‌ست به‌ده‌ویه‌کانی هه‌لبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی باسی تایبه‌تمه‌ندی یه‌کانی عه‌ره‌ب بکات (صراع البداوة والحظارة- ململانێی شارنشین وخێله‌کی-ماهي البداوة- خێله‌کی چییه).به‌کورتیه‌که‌ی ئه‌من توشی سه‌ختیه‌ک زۆر بووم له خوێندنه‌وه کوردیه‌که . بۆیه به‌دوایی عه‌ره‌بیه‌که‌ی داگه‌ڕام تا له تێبینیکانم دڵنیابم، ده‌نا شێوه‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌ی بۆ من گرنگ نیه.ئه‌وه‌ی زیاتر بۆمن گرنگه ئه‌وه‌یه هۆیه‌که‌ی چیه که کورد هێنده گرنگی به‌و توێژه‌ره ده‌دات،له‌کاتێکدا سه‌رجه‌می ئه‌و کتێبه له سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ده‌رناچیت ئه‌وانیش به‌ده‌ویه‌ت و دین و عروبه‌ته.
با بزانین وه‌ردی چۆن باسی نیشتمانی عه‌ره‌بی ده‌کات له( لا13 )وده‌ڵێت: تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نیشتمانی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه که پانتیاییه‌کی گه‌وره داگیر ده‌کات له‌سه‌ر گۆی زه‌وی،که درێژ ده‌بێته‌وه له زه‌ریای ئه‌تله‌سیه‌وه بۆ که‌نداوی عه‌ره‌بی، خۆر ئه‌م دووریه به سێ کاتژمێر ده‌بڕێت.(هه‌رچه‌ند به کوردی به‌رزان کردیه‌تی به كه‌نداوی فارسی به‌س ده‌بێت وه‌ک نوسه‌ر بنوسرێت) . پێم ئاساییه که دکتۆر نه‌یه‌وێت دان به‌و راستیه دابنێت که ئه‌و نیشتمانه‌ی ئه‌و باسی ده‌کات به ناو ئیسلام داگیرکراوه جا ئه‌و ناوی لێده‌نێت فتوحات ئه‌وه که‌یفی خۆیه‌تی ،کۆمه‌ڵێک نه‌ته‌وی غه‌یره عه‌ره‌ب وغه‌یره ئیسلامی لێدژێت که خاوه‌ن خاک و ئابوری زمانی خۆیان .که‌له‌چه‌ند شوێنێکی نیشتمانه‌که‌ی ئه‌و زۆرینه پێک دێنن.دوایی دکتۆر درێژه به ڵێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ده‌دات وله زمانی ره‌هاوه قسه ده‌کات که هۆی دووری وایکردوه که عه‌ره‌به‌کان له هه‌ر هه‌رێمێک بارێکی تایبه‌تیان هه‌بێت .تا دێت له لا 15 گه‌شبینی خۆی به‌و چاپکراوه ده‌خاته ڕوو یه‌کێک له‌و چاپکراوانه‌ی که کۆمه‌ڵێک مامۆستای زانکۆی قاهیره ئاماده‌یان کردووه که ده‌ڵێت(ئێستا ده‌توانین بڕیاری ئه‌وه بده‌ین که به‌درێژایی ئه‌م چوار ساڵه لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌رئه‌و بابه‌ته له هه‌موو کۆلیژه‌کاندا، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که تاقیکردنه‌وه‌که‌مان به ته‌واوی سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه، وه‌تێکه‌ڵ کردنی بابه‌تی کۆمه‌ڵگایی عه‌ره‌بی به زانکۆکان ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هێنایه جێ بۆ دروستکردنی گه‌نجی ووریاو ڕۆشنبیر که،باوه‌ڕی به خودای خۆی وعه‌ره‌بێتی خۆی هه‌یه‌و ئاگای له‌ماڵ وسامانێتی وباوه‌ش به یه‌کیتی عه‌ره‌بدا بکات و به زانست ده‌وری بارودۆخی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگرێت، وه هیوای ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش له کۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بیدا په‌یوه‌ندی وپێکه‌وه گرێدانه‌و هه‌ر تاکێکیش هه‌ست به مرۆڤیا‌تی وکه‌رامه‌تی وکه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات) دوایی دکتۆر قسه‌کانی پێ باشه به مه‌رجێک ئه‌گه‌ر قسه وکردا یه‌کبن. ئه‌وه ئه‌و بیره شه‌ڕانگێزه‌یه که سێ ته‌وه‌ره سه‌ره‌کیه‌که‌ی دکتۆر نه‌ک نیشتمانه‌که‌ی خۆی به‌ڵکو گۆی زه‌ویش ده‌هه‌ژێنێ، دکتۆ ر ئه‌وه‌ش نازانێ كه ئامانج له په‌روه‌رده‌کردنی خوێندکار پڕزانست کردنیه‌تی له‌گه‌ڵ جوانی نه‌ک پرکردنی له قین و ناردنی بۆ به ره‌ی جه‌نگ،ده‌بێت دکتۆر سوپا وقوتابخانه لێک نه‌کاته‌وه؟ ئاخر پێتان سه‌یر نه‌بێت که له لا217 باس له کاره چاکه‌کانی ناظم پاشا ده‌کات له خاڵی دووه‌م که شوێنێک بۆ سه‌گه به‌ڕه‌لایه‌کانی له نزیک گۆڕستانی یه‌هودیه‌کان ده‌کاته‌وه.وایه له‌ڕوانگه‌ی وان گه‌ر ئیسلامبیت ده‌بێت عه‌ره‌ب بیت ،ئه‌گه‌ر عه‌ربیش نه‌بیت ئه‌وه جێگات نابێته‌وه له‌و نیشتمانه. هیچ مێژوێكیشت نیه .ئه‌دی ئه‌وه نیه وه‌ردی له لا52 ده‌ڵێت(ئه‌وه‌ش شتێکی ئاشکرایه که نوح پێغه‌مبه‌ر له‌و کاته‌دا له‌عێراقدا ژیاوه)دوایش به بێ دژایه‌تی کردنی له‌گه‌ڵ دکتۆر سوسه‌یه‌کی که ده‌ڵێت(له‌بیابانێک نزیک نه‌جه‌ف ده‌نیشێته‌وه).هه‌رچه‌نده وه‌ردی له عه‌ره‌بیه‌که‌ی ئاماژه به سوره‌تی هود ده‌کات.به‌س ئه‌و شوێنه هه‌لدبژێرێت که خوا له‌خه‌لکه‌که رازی نه‌بوو،به‌ڵام پشت به‌وه نابه‌ستێت که له‌هه‌مان سوره‌ت ده‌ڵێت:( له‌سه‌ر جودی له‌نگه‌ری گرت). ئه‌من نامه‌وێ لێره باسی چیرۆکه ئه‌فسانه‌یه که بکه‌م .که هه‌ندێک مێژوونوس زیاتر به داستانی گلگامێش ده‌یبه‌ستنه‌وه که له و ناوچه‌یه ڕویداوه و خۆشیه‌ک ده‌دات به خوێنه‌ر.به‌ڵام که وه‌ک دین باسی بکه‌یت ده‌که‌وێته قالبی فاکته‌وه و قسه له‌سه‌رکردنیشی جوداده‌بێت وهه‌ست ده‌که‌م چ حیکمه‌تێکی وایی تێدانیه وپێویست به‌وه ناکات بچێته ناو کتێبێک وهێنده جار بخوێندرێته‌وه.
بێگومان وه‌ردی نیازی خۆی هه‌یه هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ره‌تایی دروستبوونی شارستانیه‌ت که ده‌گه‌ڕێنێته‌وه میسر و عیراق به پشت به‌ستنی وه‌ک خۆی گوته‌نی لێکۆڵه‌ری به ناوبانگ(ارنولد توینبی) له (لا40-41)ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ عه‌ره‌به‌کان که‌دێن به مه‌ڕو حوشتره‌کانیان ،زه‌ویه‌کان به‌کار دێنن بۆ له‌وه‌ڕو کشتوکاڵ وگه‌شه به شارستانیه ت ده‌ده‌ن.که ئه‌وه‌ی ئێستا پێویستی به‌به‌ڵگه نه‌بێت ئه‌وه‌یه که به‌ر له داگیرکردنی عه‌رب له‌و ناوچه‌یه،چه‌ندان سه‌ده بوو ڕووێ گه‌شی شارستانیه‌ت دیاربوو.به‌س وه‌ردی هه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌نادات که نوح له‌بیابانه‌که‌ی نه‌جه‌ف بنیشێنێته‌وه،به‌ڵکو ده‌یه‌وێت ئاده‌م وحه‌واش بکات به عه‌ره‌ب وململانێیه‌که‌ی هابیل وقابیلیش به ململانێیه‌که‌ی به‌ده‌ویه‌کان و شارستانیه‌ت ببه‌ستێته‌وه. وه‌ردی به درێژایی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی پشت به کات وزه‌مان نابه‌ستێت،ئه‌گه‌رچی ناویان لێده‌نێ به‌س له درێژه‌ی قسه‌کانی دێته‌وه سه‌ر ئه‌و خاڵه که عه‌ره‌ب چاک وجوامێر و به‌وه‌فان.ئه‌ویش له ڕوانگه‌یه‌کی عه‌شایری ده‌نا له دنیایی مۆدێرن جوامێری ئه‌وه‌یه تێبکۆشی بۆ ڕێزله ئازادی تاک و خه‌لک وبنه‌ماکانی مافی مرۆڤ .به‌س نه‌ک وه‌ردی زۆر له‌ڵایه‌نگرانی ئه‌و قوتابخانه‌یه واده‌زانن ئه‌وه ده‌سکه‌وتێکی رۆژئاوایه و بۆ تێکدانی کۆمه‌ڵگا هاتۆته ئارا.سه‌یری ئه‌وه بکه لاپه‌ڕه‌یه‌کی زۆری به‌وه پڕ کردۆته‌وه که عه‌ره‌به‌کان له مه‌نگۆله‌کان باشتر بوینه.ئه‌من له‌وه تێناگه‌م ئه‌وه که‌ی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستیه؟ تاڵانکه‌ر به‌هه‌ر جۆرێک لێکیده‌یته‌وه هه‌ر تاڵانکه‌ره ،ئه‌وه‌ی که له دوایی خۆی به‌جێدێڵێت هه‌ر کاولکاری ومالوێرانیه،به‌س لایی وه‌ردی وانیه!!!!.بۆ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له لا79 ده‌ڵێت(1-هه‌لسه‌نگاندنی نه‌ته‌وه‌یی:-ئه‌و جیاوازییه ده‌گرێته‌وه که عه‌ره‌ب به‌سروشتی خۆیان به خشنده‌و چاکن.پێغه‌مبه‌ریش ڕووحێکی وایی بڵاوکردته‌وه که لێوان لێوه له‌یه‌کسانی ودادپه‌روه‌ری،هه‌ر بیر‌و باوڕه‌شه که ترسی ده‌خسته دڵی عه‌ره‌به‌کان تا خوێن نه‌رژن و کاولکاری نه‌که‌ن). ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه وه‌ک بڵێیت خه‌لک چوبێته ماڵی عه‌ره‌ب نه‌ک ئه‌وان خاکی خه‌لکیان داگیرکردبی. ئه‌وه به‌شێکه له شێواندنی ئه‌و مێژوه‌ی که پێیده‌گوترێت مێژوی ئیسلام، وه‌ردی ده‌ڵێت عه‌ره‌به‌کان هێرشیان نه‌ده‌کرده سه‌ر خه‌ڵکه لاوازه‌که ،ئه‌وه‌ش به شێکه له جوامێریه‌کانیان سه‌یره ئه‌و کتێبه پشتی پێببه‌سترێ!
بۆ ئه‌وه‌ی ماندووتان نه‌که‌م چه‌ند نمونه‌یه‌کی خێرا دێنمه‌وه له لا95 ده‌رباره‌ی ئافره‌ت له‌ناو به‌ده‌ویه‌کادا ده‌ڵێت( ئه‌وه‌ش به‌ئاشکرا دیاره لێره‌دا ئه‌وه‌یه له دنیادا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نیه وه‌ک به‌ده‌ویه‌کان(ب.ئ خێڵ) خاوه‌ن ئافره‌تی خوڕه‌وشت پاک وبه‌رزبن) .سه‌ره‌تا با له‌وه گه‌ڕێین که وه‌ردی به‌ده‌ویه‌کان به نه‌ته‌وه یا له هه‌ندێک جێگا به گه‌ل به‌راورد ده‌کات که وا هه‌ست ده‌که‌م جیاوازیه‌کان نازانێت، به‌س ده‌بێت دکتۆر ئه‌وه‌ش نه‌زانێ که ڕه‌وشت په‌یوه‌سته به ئازادی تاک وکرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا،پێوه‌ره ناشیرنه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که زیان به ئازادی ئه‌وانیتر بگه یه‌نیت. ده‌بێت بوونی ئافره‌ت له کۆمه‌ڵگایی به‌ده‌وی چی بێت تا وه‌ردی دڵی هێنده پێخۆش بێت،جگه له‌پڕکردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی پیاوه نه‌خۆشه‌کان ،هه‌موو جوله‌یه‌کی ئافره‌ت مۆری قه‌ده‌غه‌ی لێدراوه.تۆ سه‌یری لا111 بکه وه‌ردی چۆن باسی ئازادی تاک له‌نێوان شارستانیه‌کان و به‌ده‌ویه‌کان ده‌کات ده ڵێت (شارستانیه‌کانیش بۆیه داوای ئازادیان ده‌کردووپێویستیان پێی بووچونکه که‌وتبوونه ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵه زۆردارانێکه‌وه که هه‌موو کاره‌کانیان به پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌مانه‌وه بوو). به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرنگه مرۆڤ ده‌بێت لێیه‌وه فێربێت تێڕواننینی به‌ده‌ویه‌کانه بۆ ئه‌م بابه‌ته وه‌ردی ده‌ڵێت(به‌ڵام لایی به‌ده‌ویه‌کان گه‌وره‌یه‌ک نیه بێزاریان بکات ویا به پێچه‌وانه‌ی خواستی وان بجولێته‌وه). سه‌یره‌که له‌وه‌یه که دکتۆر زۆربه‌ی کتێبه‌که‌ی به ولێکدانه‌وانه پڕ کردۆته‌وه که ده‌یه‌وێت به خوێنه‌ر بسه‌لمێنێ که به‌ده‌ویه‌کان هێمایه‌کن بۆ جوانی بۆ به هایه مرۆیه‌کان ،ئه‌گینا داواکردنی خه‌لک بۆ ئازادی راسته په‌یوه‌ندی به زولملێکردنه‌وه هه‌یه ،به‌س ئه‌ی ووشیاری. ئه‌گه‌ر ئازادی تاک له‌کۆمه‌ڵگایی به‌ده‌ویه‌کان ئه‌وها شکۆمه‌ند بێت ؟ ده‌بێت له سعودیه‌ی ئێستا چ باس بێت خۆ ئه‌وێ مه‌نزڵگایه پیرۆزه‌که‌ی به‌ده‌ویه‌کانه؟ دکتۆر ده‌رباره‌ی نێربازی به ته‌واوی له‌لا 240 روانیه عه‌شائیریه‌که‌ی خۆی نیشانده‌دات یه‌که‌م: یه‌که‌سه‌ر له زه‌مه‌نی عوسمانیه‌کان ده‌ست پێده‌کات و له‌سه‌ر بوونی ئه‌و دیارده به‌ر له‌ئیسلام ودوایی ئیسلامیش قسه ناکات،وه‌ک دیارده‌یه‌کی نامۆ به کلتوری عه‌ره‌ب و هێنانی له‌لایه‌ن بێگانه وه بۆ ناو کلتوری عه‌ره‌بی.
دووه‌م :جیاوازی له‌نێوان پیدۆفیل وهۆمسکسویلا ناکات و دێت هه‌ردووکیان تێکه‌ڵ ده‌کات وبه نه‌خۆش وتێکشکاو له‌قه‌له‌میان ده‌دات،بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر هیلاک نه‌که‌م ده‌توانی نه‌ک هه‌ر ئه‌و زانیاریه به‌ڵکو زۆر زانیاریتریش گۆگله بکه‌یت.بێگومان هه‌تا ئێستا هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که پیدۆفیل نه‌خۆشیه‌و ده‌ردێکه و ڕێگا چاره‌ی بنبڕکردنی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،به‌لام هۆمسکسویلا له‌هه‌موو کۆمه‌لگایه‌کی مرۆڤایه‌تی هه‌بوو جا له‌ژێر ترس بێت یا ئازادی وئێستاش له‌زۆر وولات وه‌ک ئازادی تاک به‌رگریه‌کی به‌هێزی لێده‌کرێت وخه‌لکی ئاسایشن وهیچ کێشه‌یه‌کی ده‌روونیان نیه..ئه‌وه‌ی که شاراوه‌نیه توێژه‌روه‌کان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه که ڕێژه‌یه‌ک له ژن وپیاو له‌سروشتی له‌دایک بوونیان هۆمسکسویلان جا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندی به‌کات وشوێن نیه.
با بچینه‌وه لایی دکتۆر وه‌ردی له لا 241 ده‌ڵێت (له ڕووی زانستیه‌وه ئه‌وه ڕوون بۆته‌وه که: چه‌ند ئافره‌تی باڵا پۆش له کۆمه‌لگه‌دا بونیان زۆر بێت ئه‌وه‌نده دیارده‌ی نێربازی بڵاو ده‌بێته‌وه).كه‌واته دکتۆر ئه‌گه‌ر به‌و به‌ڵگه‌ی تۆ بێت ،ئه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی هاتنی ئیسلامه‌وه ئه‌و دیارده زۆر گه‌شه‌ی کردبێت ،چونکه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بۆ ئه‌وه‌ی ژنه‌کانی خۆی له‌ژنه‌کانیتر جودابکاته‌وه داهێنه‌ری ئه‌و دیارده‌یه ودوایش خه‌لک ورده ورده چاویان لێکرد.باشه ئه‌ی بۆ له‌ئه‌وروپا دیارده‌ی نێربازی چاره‌سه‌ر ناکرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووتن؟ مه‌سه‌له‌که زۆر له‌وه ئالۆزتره تۆ بێیت به چه‌فیه‌و سفور چاره‌سه‌ری بکه‌یت.
ده‌رئه‌نجامی من بۆ ئه‌و کتێبه
سه‌رجه‌می کتێبه‌که ئیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بیری عروبه خوێنی بگاتێ و وشک نه‌بێت، ده‌بێت به‌به‌رده‌وامی ئه‌و دوو شاده‌ماره‌ی که پێیده‌ڵێن به‌ده‌ویه‌ت وئیسلام به‌ڕێز وبه‌پاکی بپارێزرێن،چونکه هه‌ر سێکیان گیانێک دروست ده‌که‌ن. دکتۆر ده‌یه‌وێت ئه‌وه به‌منی خوێنه‌ر بسه‌لمێنێت که به‌ده‌ویه‌کان خاوه‌نی ئه‌و خاک ونیشتمانه گه‌وریه‌ن که سنوری لێکۆلینه‌وه‌که‌ی گرتۆته‌وه،ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که هه‌بووه و که هه‌یه به‌رهه‌می وانه.
ئه‌من لایی خۆم به لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویستی ده‌زانم که به‌ده‌ویه‌کان له‌مێژوودا هێزێکی تێکده‌ربوون وهاتوون چه‌ندان ولاتیان تاڵانکردووه وچه‌ندان شارستانیه‌تیشیان وێرانکردووه ونه‌ته‌وه‌کی منیش یه‌کێکه له‌و نه‌ته‌وانه به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرشیان کردبێته سه‌ر به‌ده‌ویه‌کان هاتوون له ژێر ئاڵایی ئیسلام به‌ده‌یان کوشتارگه‌یان له‌و خاکه دروست کردووه ودکتۆر وهاوه‌ڵانی ناوی لێده‌نێن فتوحات.نازانم دکتۆر پشت به چی لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌به‌ستێت که ده‌ڵێت به‌ده‌ویه‌کان هێنده ئازا‌و جوامێر بوون هێرشیان نه‌ده‌کرده سه‌ر هۆزه لاوازه‌کان .ده‌بێت هۆزه کوردکان ئه‌وه‌نده به هێز بووبن تا له‌ناو ماڵ وحالی خۆیان بکوژرێن؟..
هیچی شاراوه نه ماوه بۆ باس کردن،بۆ ده‌بێت وه‌ردی بێت ئه‌و مێژووه زیندوو بکاته‌وه وبه‌رگێکی پیرۆزی له‌به‌ر بکات و یه‌کێکیش بێت بیکا به کوردی و کچ وکوڕی ولاته‌که‌م توشی ئه‌و هه‌موو زانیاریه هه‌له یه بکات.ئاخر هه‌موو دنیا له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تی که به‌دوه‌کانیش ده‌که‌ونه ئه‌و قۆناغه و(که‌مێک دواتریش به هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له قۆناغی سه‌ره‌تایی وشوانکاره‌ی ده‌ژین). دواکه‌وتوترین قۆناغی کۆمه‌لگایه و تۆ بێیت ئه‌وها به ئه‌رێنی باسی بکه‌یت،ئه‌وه ترسی تاکه له هه‌نگاو نان به‌ره و پێشکه‌ووتن. تۆ سه‌یرکه تائێستاش ئه‌و تاکانه‌ی که له پێشکه‌وتن ده‌ترسن په‌نا بۆ ئه‌و رستانه ده‌به‌ن( ئێمه کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌شائیرین و یا کۆمه‌ڵگا ڕێگا نادات و هتد).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست