کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رای وته‌بێژه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌یان؟

Tuesday, 10/07/2012, 12:00






هه‌رچه‌نده‌ هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی، ئه‌وه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئابوریه‌ نیو هێنده‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی نیه‌، ئه‌م مانگه‌ ده‌بوو ناومان بنایه‌ مانگی رای وته‌بیژه‌کانی پارتی و یه‌کێتی، ئه‌م دوو حزبه‌ له‌م مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریکی خۆ سه‌رقاڵکردن بوون به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌کتره‌وه‌ و مه‌شغوڵکردنی راگه‌یاندنه‌کان و ئه‌وه‌نده‌ له‌ بیرکردنه‌وه‌دا بونایه‌ بۆ رێگه‌چاره‌یه‌ک به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی هه‌رێم و به‌غدا و ناچاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ ناوخۆییه‌کان، ره‌نگه‌ ئه‌و دۆخه‌ چه‌قبه‌ستووه‌ی ‌ئێستا تێدا ده‌ژین هیچ نه‌با گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتبا.
ره‌نگه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ته‌نگه‌شه‌یه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ بێت، که‌ زۆرینه‌ی یه‌کێتی ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یان پێ‌ قبوڵ نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و کادیر و ئه‌ندامانه‌ی به‌تایبه‌ت یه‌کێتی هه‌ست ده‌که‌ن له‌ روی دیموکراسیه‌وه‌ ئامانجی نیشتمانی نه‌پێکابێت ئه‌وه‌نده‌ی زه‌ڕبه‌ی له‌ هاونیشتمانیان دابێت، بۆیه‌ زۆرجاریش داواده‌که‌ن ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ کۆتایی پێبهێنرێت و واز له‌ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان بهێنن، دیموکراسیه‌تێکی باشتره‌، یان زۆرجار ئه‌م رێکه‌وتننامه‌یه‌ هۆکارێک بووبێت بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی هه‌ندێکجار شاراوه‌ و زۆرجاریش ده‌گاته‌ ئه‌و راده‌ی لێدوانی پێچه‌وانه‌ی یه‌کتری و له‌ ئاست زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانیان هه‌ر رۆژه‌ی وته‌بێژێک یان سه‌رکرادایه‌تیه‌ک... هتد، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ یه‌کێتی و پارتی له‌ زۆربه‌ی راگه‌یاندراوی کۆبونه‌وه‌کانیاندا ئه‌وه‌ دوپات ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ پابه‌ندن به‌و رێکه‌وتننامه‌ی نێوانیانه‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ به‌سه‌ر ده‌چێت، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندراوه‌ کۆبونه‌وانه‌ هه‌مووی سواون به‌ ‌وته‌ی دوباره‌ و ته‌نانه‌ت خودی خۆشیان بڕوایان پێی نیه‌ به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێشتر ئاماژه‌مان بۆکردن، جگه‌ له‌وانه‌ش واهه‌ست ده‌کرێت ئه‌م رێکه‌وتننامه‌ی پارتی و یه‌کێتی له‌ ژێرفشاری سه‌رکردایه‌تی ئه‌و دوو حزبه‌ بن نه‌ک رای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیان، به‌ڵگه‌ زۆرجاریش خودی مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانیش له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ بێزاربوون و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ لێدوان و راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت؟
ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کێتی و پارتی هۆکارن بۆ دووپه‌رتبونی کۆمه‌ڵگان و به‌رژه‌‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌کانن، ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ ستراتیژیه‌ی پارتی و یه‌کێتی،که ‌خه‌ڵکی کوردستانیشیان به‌وه‌ ده‌ترساند که‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌ ستراتیژیه‌ کوردستان و ئه‌و دوو حزبه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆ دورده‌خاته‌وه‌، به‌ڵام رۆژ به‌ڕۆژ ده‌رده‌که‌وێت که‌ ئه‌و ڕێکه‌وتنامه‌ ستراتیژیه‌ ده‌ستی ئه‌م دوو حزبه‌یان واڵا کردووه‌ بۆ کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کوشتنی خه‌ڵکی کوردستان و هاوکات به‌فیڕۆدان و ستۆک پێ‌کردنی هێزی ئابوری کوردستان،که‌ ده‌کرێت بکرێته‌ هێزێکی کاری گه‌ره‌ بۆ شه‌ڕکردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد، هاوکات هێنانه‌دی ئه‌و سه‌قامگیریه‌ش که ‌ئه‌وان پێویستیان بوو له‌ پێناوه‌ به‌هێزکردنی خۆیان، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامه‌ بێ‌ باوه‌ڕی به‌ پرۆسه‌ی سیاسی و دیموکراسی و مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وت و داهاته‌که‌یان که‌ له‌ سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ و هه‌رێمه‌یاندا هه‌یانبووه‌ له‌ رابردوو له‌ ئه‌سایاندا به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌، هاوکات له‌ پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانیان ئاماده‌ن هه‌‌موو جۆره‌ رێگا و شێوازێک بگرنه‌به‌ر ئاماده‌ش نین قبوڵی دۆڕان و راوبۆچونی جیاواز له‌ خۆیان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ نه‌هامه‌تیه‌کانی میله‌ته‌که‌مان به‌ده‌ست ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ و له‌ هه‌موشیان گرنگ تره‌؟
خۆ مه‌شغوڵکردنی هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ی یه‌کێتی و پارتی ناو به‌ناو ئه‌و قه‌یرانه‌ی که‌ توشی کوردستان ده‌بێت و یه‌ک نه‌خستنی ناو ماڵی کورد ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که‌ هێنده‌ی ئه‌م دوو حزبه‌ به ‌ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزه‌ هه‌رێمیانه‌ و مانه‌وه‌ی خۆیانن، به‌ ته‌نگ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئایا ئه‌و پارادۆکسه‌ سه‌یره‌ی له‌ کوردستان ده‌گوزه‌رێ‌ سیاسه‌تکردنه‌، یاخود به‌کارهێنانی دروشمه‌ سیاسیه‌کانن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ تایبه‌تیه‌کان ئایا ئه‌وانه‌ی له‌ کوردستان خۆیان به‌ سیاسه‌تمدار ده‌زانن ده‌که‌ونه‌ خانه‌ی سیاسه‌تمه‌دارییه‌وه‌ ئه‌وانه‌ تائێستا خوێندنه‌وه‌یه‌کی ته‌ندروستیان بۆ رووداوه‌کان هه‌بووه‌ و له‌گۆڕانکارییه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ گه‌یشتوون، یاخود ئه‌وان رۆڵێکی تریان گێڕاوه‌ جیا له‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌یبینی و هه‌رگیز به‌ لایانه‌وه‌ گرنگ نه‌بووه‌ که‌ تێی بگه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌نها ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌ی دوای راپه‌ڕین وه‌رگرین له‌ کوردستان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ی له‌ کوردستان ناوی سیاسه‌تی لێنراوه‌، دوور و نزیک په‌یوه‌ندی به‌ سیاسه‌ته‌وه‌ نییه‌! سیاسه‌تکردن به‌ر له‌ هه‌موو شتێک پێویستی به‌ یاریکه‌رێک هه‌یه‌ که‌ ئیراده‌ی خۆی له‌ ده‌ست خۆیدا بێت و نه‌یدۆڕاندبێت، چونکه‌ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی دروستکردنی رووداوی سیاسی به‌ که‌سانێک ناکرێت خاوه‌نی خۆیان نه‌بن! له‌ ده‌ستدانی ئیراده‌ واته‌ پاشکۆ بوون، له‌ سیاسه‌تدا به‌و ئاسته‌ی که‌ له‌کوردستاندا هه‌یه‌، وا ده‌کات یاریزانه‌کان له‌ سیاسه‌تکردنه‌وه‌ ببن به‌ ئامڕازێکی سیاسی به‌ده‌ست هێزه‌کانی تره‌وه‌! به‌مه‌ش هێنده‌ی به‌ ته‌نگ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و هێزه‌ هه‌رێمیانه‌ و مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌بن، ئه‌وه‌ به‌ ته‌نگ ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییانه‌ نابن که‌ دروشمیان بۆ به‌رزکردۆته‌وه‌! باری ئه‌وانه‌ش هێشتا هه‌ر دوو حزب متمانه‌یان به‌خودی خۆیان ‌و رێکه‌وتننامه‌که‌شیان نییه‌ و به‌گومانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ‌ یه‌کتر ده‌که‌ن، باشترین به‌ڵگه‌ش که‌رتبوونی رای کوردی ‌و دابه‌شبوونێتی به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیاوازدا هه‌ریه‌که‌یان له ‌سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبی خۆیانه‌وه‌ شیکردنه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی سیاسی عێراق هه‌یه‌! له‌هه‌مانکاتدا گاڵته‌ش به‌ هه‌ست‌ و سۆزی خه‌ڵکی کوردستان به‌ گشتی ‌‌و هه‌وادارانی خۆیان به‌تایبه‌ت ده‌که‌ن گوایه‌ ئه‌وانن زامنی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانن که‌چی ناتوانن وتاری خۆیان یه‌کبخه‌ن، چۆن ده‌توانن ماڵی کورد یه‌ک بخه‌ن! ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێکرا ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی لای ئه‌و دوو حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ی کوردستان بوونی نییه‌، بوون به‌ ئامڕاز بۆ پرۆسه‌ی سیاسی خه‌ڵکانی تر، واتای نه‌بوون و غیابی پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌! که‌ پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش نه‌بوو، ئه‌م کردارانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن ناکه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و رزگاریخوازییه‌وه‌، به‌ڵکو وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، ده‌که‌ونه‌ قاوغی سه‌فته‌یه‌کی بازرگانی ره‌شی هه‌رێمییه‌وه‌ که‌ دواجار قوربانی سه‌ره‌کی و پله‌ یه‌ک‌ نه‌ته‌وه‌ی کورده‌!
ئه‌مه‌شه‌ وایکردووه‌ که‌ هیچ هێزێک و رێککه‌وتنێک به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره‌ سه‌فتانه‌ خۆی نه‌گرێت، ره‌نگ بێت باشترین نمونه‌ش له‌کاتی ئێستادا رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژی پارتی و یه‌کێتییه‌ که‌ خه‌ڵکی کوردستان وایده‌زانی "ئه‌و دوو حزبه‌ خۆشیان خه‌ڵکیان به‌وه‌ ده‌ترساند" که‌ رێکه‌وتتنامه‌ی ستراتیژی کوردستانی له‌ شه‌ڕی ناوخۆ دوور خسته‌وه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا ده‌رکه‌وت که‌ رێکه‌وتننامه‌ی ستراتیژیش ده‌ستکردی هێزه‌ هه‌رێمییه‌کانه‌، که‌ ده‌ستی ئه‌و دوو حزبه‌یان واڵا کرد بۆ کوشتنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ کۆیله‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان، هاوکات به‌فیڕۆدان و ستۆک پێکردنی هێزی ئابوری کوردستان که‌ ده‌کرێت بکرێته‌ هێزێکی کاریگه‌ر بۆ شه‌ڕکردن له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد، هاوکات هێنانه‌ دی ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ش که‌ ئه‌وان خۆیان پێویستیان بوو له‌ پێناو به‌هێزکردنی خۆیان، به‌ڵام له‌ ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕی به‌ پرۆسه‌ی دیموکراسی ‌‌و مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی ئه‌و هه‌موو ده‌سکه‌وت ‌و داهاته‌یان که‌ له‌ ساییه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ‌و هه‌یمه‌نه‌دا هه‌یانبووه‌ له‌رابردوو و ئێستا به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا، هاوکات له‌پێناو مانه‌وه‌ی خۆیان و پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانیان ئاماده‌ن هه‌موو جۆره‌ رێگا و شێوازێک بگرنه‌به‌ر و ئاماده‌ش نین قبوڵی دۆڕان ‌و راوبۆچوونی جیاواز له‌خویان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش یه‌کێکه‌ له‌ نه‌هامه‌تییه‌کانی میلله‌ته‌که‌مانه‌ به‌ ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌تی و له‌ هه‌مووشیان گرانتره‌.

چۆمان عوسمان مه‌عروف


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە