پارتى بۆ لە سلێمانیدا كارا نابێت ..؟
Friday, 02/10/2009, 12:00
بە مێژوى هەرێمى كوردستان و تا ئاستێكیش كوردستانى گەورە سلێمانى سەنتەرى گۆڕانكارى و داهێنانەكان بووە وەك سەنتەرێك بوەتە پێشەنگى هەموو ڕۆشنبیریە گشتیەكان لێرەوە پاشخانى ڕۆشنبیرى ئەم شارە باكگراوندێك بووە بۆ پێشكەوتنەكان چونكە بەردەوام نوخبەیەكى ڕۆشنبیر كایەیەكى یاخى لە چەق بەستویى هەبوە و بونەتە سەرەتاى كرانەوە و گۆڕانكارییەكان بەم پێوەرانە كە دەكرا زیاتر و ئەكادیمیانە تر خوێندنەوەى بۆ بكرایە دەكرێَ سلێمانى بە بزوێنەرى سەراپاى گۆڕانكارییەكان ناو بنێین , سروشتى ئەم شارە هەڵگرى جۆرە یاخى بونێكە بەرامبەر وەستانەكان و لادانەكانى سیاسى و ئیدارییەكان كە نوخبەیەك هەڵسوڕینەریەتى , ئێستا بە هۆى كرانەوەى جیهان و ئاشنابوونى تاك بە پێشكەوتنەكانى ڕۆژئاوا لە ڕێگەى كەناڵكانى پەیوەندى و جالییەى كوردى لە ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەنتەرنێت و و میدیاكان سلێمانى داواى پێشكەوتن و گۆڕانكارى دەكات بە پێ ى زەمەن و ئەوەلیاتى پێویست بۆ ئەم گۆڕانكارییانە كەواتە دەبێت بڵێین سلێمانى چى دەوێت ...؟ سلێمانى پێشوازى لە كێ دەكات و دەرگا لە ڕوى كێ دادەخات وە دەیخاتە دەرەوەى بازنەى خۆى ..؟ بە مێژوى سلێمانى سەنتەرى گۆڕان و بزوێنەرى شارەكانى تر بووە بۆیە لە ئێستاشدا كام حزب و ڕێكخراو بتوانێت هەڵگرى داواكارییەكانى سلێمانى بێت ئەوا ئەتوانێت لە فایلى قبوڵى سلێمانیدا جێى خۆى بكاتەوە ئەگەر وا نەبێت دەكەوێتە بەر رەحمى یاخیەكانى سلێمانى لەسەر ئەم بناغانە ئێستا سلێمانى وەك یەكەم داواكار پاشان پارێزگاكانى تر داواى كرانەوە دەكەن لەسەر هەموو ئاستەكاندا بە تایبەت شەفافیەت و هەڵبژاردن و میكانیزمى دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و دەرچون لە دەسەڵاتى بنەماڵە و خێڵ و ناوچە گەڕانەوە بۆباوەڕى گشتى بەردەوام سلێمانى پێگەى گۆڕان و نوێ بونەوە بوە , با بپرسین پارتى بۆ لە سلێمانیدا ناتوانێت لە چوار چێوەیەكى بچوك زیاتر ببێت ..؟ پارتى باوەڕى بە دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و بڕیارى ئەنجومەنى نییە تەنها بنەماڵەیەك خاوەنى بڕیارى گشتین بەسەر هەمو حزب و ناوچەى دەسەڵاتیدا وە هیچ كەسێك لە چوار چێوەى بازنەیەك ناتوامێت پۆستى بەرز ببڕێت وە پۆستە بەرزەكان لەو دیو هێڵى سورەوەیە پاسپۆرتى بڕینى ئەم هێڵە لە گیرفانى منداڵێكى بنەماڵەدا هەیە بەڵام گەر كادرێك زۆرترین خەبات و چالاكترین كادر و ڕۆشنبیر بێت نابێتە خاوەنى ئەم پاسپۆرتە وە هیچ شوێنێك نییە بۆ گەنجان تا بتوانن كارا بن تیایدا , لێرەوە سلێمانى لەگەڵ بنەماڵە و دەسەڵاتى تاك و پەراوێز خستنى گەنج و داگیركردنى تاك بۆ چەند كەسێك نا تەبایە , ئێستا یەكێتی لە ناوەڕۆكى دروشمەكانى خۆى خزاوە و چوەتە ناو هەمان بازنەى پارتییەوە بۆیە ئەو ڕۆژانەى سمبولى سلێمانى بوو ڕابورد ناتوانێ بە پێى داخوازیەكانى سلێمانى خۆى نوێ بكاتەوە بۆیە سلێمانى لەگەڵ نوێبونەوە و گۆڕاندایە و دەنگ دەدەن بە بزوتنەوەى گۆڕان خۆ ئەگەر گۆڕانیش هەمان ڕێچكە دووبارە بكاتەوە ئەوا دەكەوێتە دەرەوەى بازنەى سلێمانى پاشان پارێزگاكانى تریش , پارتى خۆشیان باش ئەم ڕاستیە دەزانن بۆیە سلێمانیان پەراوێز خستوە سەرۆكى هەرێم ساڵى جارێ سلێمانى نابینێ نیچیرڤان بارزانى بە هەمان شێوە زۆربەى لێپرسراوانى بنەماڵەى بارزانى هەشیانە سلێمانى بە وێنە نەبێ نەیبنیوە ..پارتى خۆیان باش ئەم ڕاستیە دەزانن ئەوانەش كە لە سلێمانیدا پارتین لە ناخەوە ناتەبان لەگەل هەیكل و دەسەڵاتى پارتى دا تەنها لەبەر بەژوەندى تایبەت ماونەتەوە ..ئێستە لە سلێمانیدا گۆڕان و پەكەكە قابیلى قبوڵە چونكە هەڵگرى داخوازییەكانى سلێمانین لە ئێستادا قەندیل و گردەكە بوتە سمبولى بیرى نەتەوەیى و نوێ بونەوە و گۆڕان , بەڵام پارتى ناتوانێت لەو چوار چێوەى ئێستە هەیەتى زیاتر ببێت ..بۆیە پارتى گەر بە هەموو قورسایى خۆیەوە بێتە سلێمانى ناتوانێت لەوە زیاتر گەشە بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست