کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ گوندێكى كه‌لار پۆسته‌ركانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى ده‌درێنرێت و ته‌نها پۆسته‌ره‌كانى لیستى كوردستانى ده‌مێنێته‌وه‌ . دو ه�

Friday, 03/07/2009, 12:00


به‌ختیار تاهیر -گه‌رمیان. سایتی یه‌کگرتوو

له‌ گوندى شێخ له‌نگه‌رى نزیك له‌ كه‌لار پۆسته‌ره‌كانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى و لیستى گۆڕان لێده‌كرێنه‌وه‌و پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرێن .

به‌ختیار سه‌عیدى نوێنه‌رى یه‌كگرتوو له‌ گوندى شێخه‌ له‌نگه‌ر به‌ سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند نیوه‌ڕۆى دوێنێ هه‌ستاون به‌ هه‌ڵواسینى ژماره‌یه‌ك له‌ پۆسته‌ركانى لیستى خزمه‌تگوزارى و چاكسازى به‌ڵام له‌ كاتژمێر سێ پاش نیوه‌ڕۆ سه‌رجمیان لێ كراونه‌ته‌وه‌ دڕێندراون .

ناوبراو به‌ سایتى یه‌كگرتووى ووت ئه‌م كاره‌ لابه‌نگرانى لیستى كوردستانى پێى هه‌ڵده‌ستن چونكه‌ پۆسته‌ركانى لیستى گۆڕانیش لێ ده‌كرێنه‌وه‌ و ته‌نها پۆسته‌ركانى لیستى كوردستانى ماونه‌ته‌وه‌ .

هاوكات كۆمیه‌ته‌كانى یه‌كیتى له‌ ناحیه‌ى ڕزگارى و گه‌ڕه‌كى شه‌هیدان به‌سه‌ر خه‌ڵكدا گه‌ڕاون و هه‌ڕه‌شه‌ى بڕینى بایه‌عى خه‌ڵكیان كردووه‌ گه‌ر بێت و ده‌نگ به‌ كوردستانى نه‌درێت


----------------------------------------------------------------------
 تابلۆكانى شاره‌وانى قۆرخ كراون بۆ لیستى كوردستانى ..
 
 سایتی هه‌فته‌نامه‌ی یه‌کگرتوو.
 
 www.yakgrtu.org
 
 
 
 
 له‌ شاری دهۆك ته‌نها رێگه‌ به‌ لیستی كوردستانی ده‌درێت كه‌ پۆسته‌ر و لافیته‌كانی له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بڵاو بكاته‌وه‌! له‌وباره‌وه‌ له‌ لێدوانێكیدا
 
 بۆ یه‌كگرتوو به‌ڕێز (سه‌عید عه‌لی عه‌بۆ ـ به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتوو له‌ دهۆك) وتی:"شاره‌وانی دهۆك رێی نه‌داوه‌ به‌ هیچ لیستێك غه‌یری لیستی كوردستانی بۆ هه‌ڵواسینی لافیته‌ و پۆسته‌ره‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش وتوویانه‌ لیستی كوردستانی له‌ڕێی كۆمپانیاوه‌ سه‌رجه‌م شه‌قامه‌كانی به‌كرێ گرتووه‌! ئێمه‌ش وه‌ك لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی په‌یوه‌ندیمان به‌ شاره‌وانیی دهۆكه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ شتی وا ره‌وا نییه‌، كه‌ گشت شه‌قامه‌كان قۆرخ بكرێن، پێویسته‌ رێگه‌ی تر بگرینه‌ به‌ر، له‌ وه‌ڵامدا بڕیاره‌ شاره‌وانی دهۆك رێنمایی تازه‌ ده‌ربكات كه‌ لیسته‌كانی تریش بتوانن بانگه‌شه‌ی خۆیان بڵاو بكه‌نه‌وه‌". به‌ڕێزی ئه‌وه‌ش وت كه‌ "ئه‌گه‌ر له‌م دوو رۆژه‌دا وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه‌، ئێمه‌ش ده‌ست به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ڵواسینی لافیته‌ و پۆسته‌ره‌كانی لیستی خزمه‌تگوزاری و چاكسازی".
 
 له‌لایه‌كى تره‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن، ئاسایشی پارتى فشاره‌كانى بۆ سه‌ر كادیرانى یه‌كگرتوو له‌ زاخۆ به‌رده‌وامه‌. سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شارى زاخۆوه‌ به‌ سایتى یه‌كگرتووى ڕاگه‌یاند، كه‌ هێزه‌كانى ئاسایشی پارتى به‌رده‌وامه‌ له‌ بانگهێشتكردنى ئه‌ندامانى یه‌كگرتوو له‌ مه‌ڵبه‌ندى سێى زاخۆ بۆ باره‌گاى ئاسایش به‌ مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنى زانیاریى ورد له‌سه‌ریان و، هه‌ندێك جاریش فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ریان بۆ به‌جێهێشتنى ڕیزه‌كانى یه‌كگرتوو.
 
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە