حاكم تاریق گەردى بەڕێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى ناوخۆ، نوسراوێكى نهینى بەغداد و گەندەڵییەكانى كەریم شنكارى و سادق مزورى سكرتێرى ئاشكرا د�
Tuesday, 14/09/2010, 12:00
لە ڕۆژى یەكشمەى ڕابردوو بەرامبەر بە5/9/2010 ، لە دیوانى وەزارەتى ناوخۆى هەولێر، شەرە قسەو جنێو تەعلیقلێدان، لە نێوان حاكم تاریق گەردى و سادق مزورى سكرتێرى كەریم شنگارى ڕوویداو، هەرچى كارمەندو ئەفسەرانى پلە بەرزو تا ئەوەى فایەقە ڕەش جێگرى وەزیرى ناوخۆى هەولێر بە كێشەكەى زانى، بەڵام هەموو كەس بە هەراكەى زانیوە، بە ناوەرۆكى كێشەكەى نەزانیوە، تا حاكم تاریق بە دەنگى بەرز هاوارى كردووە، ئەمە وەزارەتى ناوخۆیە بۆ پاراستنى سەرو ماڵە خەڵكى و نەهێشتنى بەدڕەوشتى، یا سەنتەرى دزیى و گەندەڵى و بەدڕەوشتیە، كە سادق مزورى بە ئاشكرا ناوى ئەم وەزارەتخانەیەى سوك و ڕیسوا كردووەو، ئەوەشى باسكردووە، بە قەدەر یەك ساڵۆنى ئافرەتانە ڕۆژانە كچ و ژن و سۆزانى سەردانى لاى سادق دەكەن، ئەوەشى باسكردووە، كە بەهۆى گەندەلچیەكان و ساختەو تەزویرەكانى سادق مزوریەوە، ئەمڕۆ نووسراوێكى نهێنى لە وەزارەتى ناوخۆى عێراقى فیدراڵەوەمان بە دەست گەیشتووە، كە بزات ناوى سادق كە سكرتێرى وەزیرە بە بەرپرسى یەكەمى گەندەڵیەكان و ساختەكاریەكان هاتووە، كە لە بەغدادەوە داواى 120 گەلابە و لۆرى و شاحینەى درێژى بارهەڵگردەكەن، كە مۆڵكى شەخسى و حكومى بووەو، بە تەزویر نەك ئارمیان بۆ كراوە، بەڵكو ژمارە و سەنەویان بۆ كراوەو بۆیاخیشیان كردووەو، هەریەكەیان بە زیاتر لە 60000 هەزار دۆلار بە خەڵكى فرۆشتۆتەوەو، لە ڕێگەى سیروان مزورى كوڕەخەزووریەوە، كەماڵەكەى لە قوشتەپەیە!
بڕوانن كە جام پڕبوو چۆن لێى دەڕژێت و، هەموویان بریشكیان بەردەكەوێت؟!
حاكم تاریق ئەوەى باسكردووە، سادق زیاتر لە 4000 ئارمى سەیارە بە 2000 دۆلار درۆست كردوەوو، نەك هەر ئەوەندە، بەڵكو زیاتر لە 2000 سەیارەى جۆرەكانى(دایۆ و هۆندا) كە كراون بە تاكسى علوج و، لەگەڵ ئەوەشدا هەزاران ڕەقەمى بە ڕێگەى سیروانى دەڵالى كوڕە خەزوورى پارە فرۆشتۆتەوەو، هەزاران ئیجازەى لێخۆڕینى سەیارەى عمومى و خسوسى بە پارە دەركردووە!
ئێمەش بۆ زیاتر وردبینى و ڕاستگۆیى لەو بابەتانە، سەرچاوەیكى نزیكمان لە ڕائید ئارام بەڕێوەبەرى ئارمى هەولێرەوە ، پێڕاگەیاندین، هەموو هەولێریەكان دەزانن سادق مزورى كە بەناو سكرتێرى كەریم شەنگارى وەزیرى ناوخۆیە، بەڵكو حوكم و دەستەڵاتى لە كەریم سنجارى كەمتر نیەو، تا ئەوەى زیاتر لە 300 كەسى كردۆتە ئەفسەرى پۆلیس و بێ ئەوەى بڕوانامەشیان هەبووبێو، هەمووى بە تەزویر بڕوانامەیان بۆ كراوە، هەرچۆن بۆ عەمیدە تەزویرەكى بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر(عەبدولخالق تەڵعەت) یان كردووە، ئەم زانیاریەمان لە زارى هێڤى خوشكى عەبدولخالق تەلعەتەوە پێگەیشتووە، كە سستەرە لە نەخۆشخانەى هەولیرو هاوسەرەكەى پۆلیسە!
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى باسكرد، ڕائید ئارم بە ئاشكرا وتویەتى، كەریم شەنگارى ئاگادارى هەموو ئەو ساختەكاریانەیە، بۆیە زیاتر لە 6 ساڵە سادق هەموو شتێكى كردووە تا ئەوەى پاراستن زانیویانە، هەربۆیە ئارام یش لەسایەى ئەو ساختەكاریەدا 4 خانووى لە هەولێر دروست كردووەو 2 سەیارەى وەنەشەو ئەڤەلۆنیشى لەماڵەوە ڕاگرتووە، و خانویەكى بە 2000 دۆلار مانگانە بە كۆمپانیایەكى بیانى بە كرێداوە، ئەمە ئەوە پەندەمان وەبیر دەخاتەوە گەورە ئاو دەڕژێت و بچوكیش پێى لێدەخشێنێت!
سادق مزورى لە سایەى ئەو دزیى و گەندەڵى و ساختەكاریانەى لە هاتۆچۆى هەولێرو دهۆكدا كردویەتى بۆتە خاوەنى ئەم سەرمایە و موڵكانە:
وەك لیوا ئازاد خۆشناو بەڕێوەبەرى گشتى هاتۆچۆى هەولێر بە فایەقە ڕەشى ووتبوو: خانوەكەى سادق مزورى لە سەڵاحەدین بە پێى سەرچاوەیەك 2 ملێۆن دۆلارى تێچووە، كە بە تەكلیف كردن و بەرتیل وەرگرتن درۆستى كردووە، كە زیاتر لە 20 دەوڵەمەندى هەولێر پارەیان داوە، لەوانە:
غەفۆر خۆشناو وەكیلى جگەرى بنەماڵە، 40 تەن شیش
سەردارى شەریكەى نیسان، 120 تەن چیمەنتۆ
دارایى جەلیل خەیات، بایى 50 هەزار دۆلار كاشى و شایگەرو پەنجەرو دەرگا
عومەرى براى ئەحمەد ئیسماعیل نانەكەلى، 10 دەفتەر دۆلار كاشى و چیمەنتۆ و دەرگاى جیفی سی و كەوانترو ئەساسى ماڵ
ئازادى حاجى یەحیا، 12 دەفتەر دۆلار بە دەستى بۆ كرێى و گواستنەوەو كڕینى مەوادى چەو لم و بلۆك !
خەڵكى سەڵاحەدین شاهیدى ئەوە دەدەن تا ئەوەى خانووى مەكتەب سیاسیەكان و هەندێك لە كوڕانى بنەماڵەش بە قەدەر ئەو خانوەى سادق گەورەو خۆش نیە كە 3 نهۆمەو مساحەى زەویەكەى 1000 مەتر چوارگۆشەیە!
سادق مزورى بۆ 20 دەوڵەمەندى ناو بازاڕى زێڕینگەران مۆڵەتى هەڵگرتنى دەمانچەى پێداون و، لەبرامبەردا هەموویانى تەكاندووە، چ بە زێربێ یا بە دۆلارى زۆربێ!
هەروەها ئیستا گەورەترین خانووى لە شارى خەونەكان لە هەولێر لسەر حسابە گەندەڵى و ساختەكارى و دزیكردن و بەرتیل وەرگرتن لە زەویەكى ڕووبەر1000 مەتر چوارگۆشە دروست كردووە، لە گوندى ئینگلیزیش 4 ڤێلاى داوە بە كرێ كریى مانگانەى هەر 4 یان 85 وەرەقەى 100 دۆلارە!
سەرچاوەیەك نزیك ئەوى پێڕاگەیاندین كە كەریم شەنگارى خۆى شەریكە دزى و گەندەلى و ساختەو تەزویرەكانى نێو وەزارەتى ناوخۆیە!
لە هەمووى ناخۆشتر سادق مزورى لە ڕێگەى رەزوانەوە، دەستدرێژى كردبووە سەر ژنە شەهیدێكى فەرماندەى كۆیەى پارتى كە مەسعود بارزانى هەموو جارێك دەلێ ئەو بنەماڵەیە تاجى سەرمانن، چونكە پارتیان لە كۆیە پاراستبوو، ئەوا ئەمانیش شەرەف و كەرامەتى ئەو خانەوادەیان بە شەهیدەكەشیانەوە تەختى زەوى كردووە، ئەمە سادق مزورى كە خۆى بە بەشێك لە بارزانیەكان زانیوە و لە قوتابخانەكەى مەلا مستەفا بۆ سێكس و بێڕەوشتى تەعدا لە ناموسى ژنە شەهیدە سۆرانیەكان دەكا!
دەك مەسعود بارزانى بێحورمەتى ئەم دونیا و ئەو دونیا بى، كە ئاواتان سوكایەتى كردنە بە سۆرانیەكان..
تێبینى:؟.....
1. دوایى هەولێكى زۆر توانیومانە ژمارەى ئەو نووسراوە نهێنیەى وەزارەتى ناوخۆى عێراقى بە دەست بهێنن كە داواى گەڕاندنەوەى 120 سەیارەى بارهەڵگرى لۆرى و گەلابەو شاحینەكانیان كردووەو، بە ناو ناوى سادق مزورى وەك ساختەكارى كارمەندى حكومى هاتووە، بە ژمارە 13678 لە 24/8/2010 بە واژووى وەزیرى ناوخۆى عێراقى هاتووەو، نەك تەنها داواى گەراندنەوەى ئەو سەیارانە دەكەن، بەلكو داواى تەسلیم كردنى سادق مزورى دەكەن بۆ مەحكمەى فیدرالى لە بەغداو، لەگەڵ ئەو نووسراوەدا، سیڤى و ژمارەى سەیارە دزراوەكانیان ناردووە!
2. سەرچاوەكە ئەوەشى باسكردوە، كە هەموو پێداویستیەكانى وەزارەتى ناوخۆ، لە كڕینى جل و بەرگ وپۆستاڵ و پرشۆژەكانى درۆستكردنى بنەكەى پۆلیس و بینایەى وەزارەتى ناوخۆ و گشت بەرشیچوەبەرایەتیەكانى سەربە وەزارەت لە رشێگەى 3 كۆمپانیاوە ئەنجامدراوە، كە یەكیان مۆڵكى شەخسى كەریمەو سادق مزورى هەڵدەسورێنێت و، 2 كەى دیكەشیان بەناوى خاتوو فەردەى كچى جەمیل پاشایە كە كچى خۆشكى خێزانى نیهاد بارزانیى براى مەسعودەو كەریم شەنگارى شەركیەتى!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست