هه‌له‌بجه.. وولاتی په‌پوله‌کان
Saturday, 07/02/2009, 12:00
له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه زه‌مینه
له‌م پێده‌شته جوان و به‌رینه
گروب گروب پۆل پۆل فریشته‌م دی
فریشته‌ی سه‌ر ئه‌م به‌هه‌شته‌م دی
کۆلوانهی بان شانی خانمانیان
ره‌نگاو ره‌نگ بوون
ژنیان خاتون ،شۆخ‌و شه‌نگ بوون
پیریان ژیر‌و زانا‌و حه‌کیم
له دێر زه‌مانا مرۆی ئه‌م ده‌ڤه‌ره
خاوه‌ن هزرو فه‌رهه‌نگ بوون
هاتن دابه‌زین چین چین
له بان ئه‌م بستووهی جوان و به‌رین
گشتیان نوێنه‌ری خوا بوون
له لایه‌ن خوا رێدرا بوون
بفه‌رموون تا سه‌ردانی ئه‌م خاکه که‌ن
ڕوو له‌و قیبله هه‌واره پاکه که‌ن
هه‌موو ئێوارانی جومعان
دایک‌و باوک‌و کیژو کوڕان
له گۆڕستانه دێرینه‌که‌ی (شێخی گولان)
ڕویان ده‌کرده سه‌ر مه‌زاری
بابه تاهیرو ناڵی وخورشیدهی بابان
له‌وێوه بۆ خزمه‌ت حه‌زره‌تی مه‌وله‌وی و
شاههلۆی لوتکه‌ی ئه‌دیبان مامۆستا گۆران
ههلدهکشان، ئه‌مجاره‌یان به‌ره‌و
شار ده‌گه‌ڕانه‌وه
کۆلان کۆلان ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان
تا گشت دیوار‌و ده‌رگایێ
گشت شه‌قام و ڕێگایێ
یه‌که یه‌که ڕاموسن ، له باوه‌ش وئامێزکهن
هه‌واری خاڵی (کانی قولکه) وخانوه ڕماوه‌کان
پێگه‌ی ده‌رگا شکاوه‌کان
جێکاولگه سوتاوه‌کان ، بدۆزنه‌وه
هاتون باڵدارو پاساری بن سواندوکهو
بان لقوپۆی دره‌خته‌کان هێور که‌نه‌وه
ئاوڕێ له (باوهکوچهک)، له (باغی میر) بده‌نه‌وه
گه‌ڵا و چرۆ ڕه‌نگ سه‌وزه‌کان له
تۆز‌و غوباری بیابان بسڕنه‌وه
ههوێردهو قه‌تی و سوسکه تا هه‌تایه
له ترسی ڕه‌وه کوژی و ڕه‌وی
نه‌ویستراو ڕزگا رکهن
ئاسوده‌و ئارامی بگێڕنه‌وه
وه‌ک شوانه شێته‌ی متوی کیژه ڕه‌وه‌ندان
به دره‌نگی شه‌وان مێگهلبهرن بۆ
له‌وه‌ڕی زهمهندان
کار‌و به رخان ڕه‌وانه‌ی ڕۆخ
چه‌می سیروان و ناو پاوان و په‌رێز که‌ن
هاتون پاوانه‌کان تا هه‌تایه خۆماڵیکهن
کارێزه‌کان پاراوکهن ،دهردهنهوه
جۆگه‌له‌کان جۆماڵیکهن
وه‌ک جهنگهلوانی شه‌یدای سروشت
ڕوو له (کانی ئاشقان)، له ژێر سێبه‌ری
شۆڕه‌بی پشودهن و بسێنه‌وه
باوه‌شی گه‌رمی ئه‌وین
له داری سێو‌و به‌ڕوو ، له دارگوێزکهن
جارێکی‌تر کانیاوه کان بدوێنن
کۆرپه‌ی ناو بێشکه جێماوه‌کان
بخه‌وێنن
هاتون زه‌وییه پڕ بڕشت‌و به پیته‌کان
به‌رد بژێرکهن بکێلنهوه
دڕکو داڵی ئه‌م چه‌قێنه له ڕه‌گه‌وه
ههلتهکێنن ڕیشهکێشکهن
چاوێ به (گه‌ڕه‌کی پاشا) و (باغی شار)
بخشێننه‌وه
سه‌ر له نوێ وه‌رد و په‌رێز
خهرماشهکهن شۆکهنهوه
به قوڵایی له‌پی ده‌ستیان گۆلمه ئاوێ
له کانیاوی (زڕگوێز) بخۆنه‌وه
هاتون گوێیان له تاوانی جهنگهڵیاسای
ڕابردوو بێ
له ئازار‌و ئاسه‌واری قه‌تماغه‌و برینی
(با) کردووبێ
له دۆشینی دوا دڵۆپی شیری مه‌مکی
نیشتمان و بگره‌و به‌رده‌ی کێخوای داهاتوو بێ
هاتوون
جه‌سته‌و ده‌سته سوتاوه‌کان تیمارکهن
له رق وکینه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م
له تڕاژیدیای کۆمه‌لکوژی و
کرده‌ی جینۆسایدی ژه‌هره با بکۆڵنه‌وه
هاتون به نێو شاده‌مارو ناخی زه‌وی
به قولایی سه‌دان سه‌ده شۆڕبنه‌وه
مێژووی ملیۆن ساله‌ی ئه‌م فه‌زایه
ناره‌زایه بپشکنن
لاپه‌ره ڕوو زه‌رد و نه‌فره‌تییه‌کان
یه‌ک به دوای یه‌ک ههلدهنهوه
هاتون نهێنی سه‌ربرده‌ی یاخیبونی
(با) بزانن
له گێژاوی لولخواردوی باڵای بگه‌ن
له گه‌رده‌لولی دژ به یاسا بکۆڵنه‌وه
ده‌رمانێ بۆ تیماری زامی سینگ‌و لرخه لرخی
ناو سییه‌کان بدۆزنه‌وه
فرشته‌کان هه‌ر هه‌مویان به خۆیان و
پێنج هه‌زار قامکه نێرگزی ده‌ستیان
پێنج هه‌زار مۆمی ته‌مه‌نی ژینیان
ڕوو له (حه‌زره‌تی خاوه‌ر) ده‌ست له
سه‌ر سینگ به ئاسته‌مێ چه‌مانه‌وه
سرودی ڕۆژی شه‌هید بونی خۆیان فه‌رموو
سرودیان بۆ گیانی زیندوی خۆیان فه‌رموو
هه‌موو چه‌پکه نێرگزه‌کان
هه‌موو بوکه شوشه‌و ئهسپهدارینهکان
کۆکرانه‌وه
وه‌ک دیاری بهههشتو حه‌زره‌تی زه‌رده‌شت
له ڕۆژی زیندوبونه‌وه له به‌رده‌م
شۆڕه‌ژنی کۆرد (عادیله خانم) و
حه‌زره‌تی خاوه‌ر دانران
له ڕۆخ کێلی هه‌ر گۆڕێ مۆمێ داگیرسا
له ده‌وری بالای هه‌ر که‌ڵه نێرگزێ
قه‌دی هه‌ر (شه‌مێ)
پێنج هه‌زار په‌پوله‌ی ئه‌م کوێستانه له‌و سنوره
وه‌ک (دێوانه) ده‌سوڕانه‌وه
له سهرینگانی هه‌ر گۆڕێ نه‌مامێ چاندرا
له‌و کۆڕگێڕه یادی گیانی نه‌مران کرانه‌وه
سروود بۆ ئازادی و ئاشتی‌و ئارامی گوترا
لهوێڕۆژێ هه‌ور له ئاسمان زیزه
باران له نه بارینی په‌شیمانه
له ده‌ریاو له ئاسمان به گومانه
که ژههرهبا ده‌ردو به‌ڵای مه‌رگی هێنا
ئه‌و بۆ ئهنیسکی نه‌داو فرمێسکی
به گوڕی نه‌باراند ؟
مانگ له شه‌رمان ڕووی داپۆشی
تریفه‌ی شه‌وی چوارده‌ی
له خامۆشی شه‌و دابڕاند
رۆژ ئاگری له تیشکی خۆی به‌ردا
جه‌سته‌ی خۆی سوتاند
روحی ده‌ریا پڕ به دونیا زریکاندی
به قه‌د ژماره‌ی شه‌پۆله‌کان هاواری کرد
توڕه‌و تووش وبێزار
له بیابان له قوم‌و لم‌و کهف و لیتار
به‌و هاواره‌ی هه‌موو گیانله‌به‌ری
ناو هه‌ناوی خۆی هه‌ژاند
سه‌رچاوه‌ی کانیاوه‌کان
گشت جۆگه‌له‌و ڕوباره‌کان
قورگیان تاڵبوو
که ئه‌ژدهای گه‌رده‌لول هات
نه هه‌ور گرماندی نه بروسکه‌ش تریشقه‌ی هات
گوێیان که‌ڕو زمانیان لاڵبوو
خوێنی چاوی گه‌شی خونچه‌و
ڕوحی گوڵان
بونه فرمێسک‌و به ناخمدا تک تک رژان
منیان گریاند
نا نه‌خێر له‌م گریانه من ته‌نیا نه‌بووم
به‌و تاوانه بێئامانه تێکڕای
مرۆڤ و سروشت و گه‌ردونیان گریاند
تێکڕای ویژدانی کۆمه‌لگای جیهانیان هه‌ژاند
2-2 -2009
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست