چەکدارەکانی پارتی رادەکەن، یەکینەکانی هێزی گەل لە رۆژئاوا شوێنیان دەگرنەوە
Sunday, 03/08/2014, 12:00
3082 بینراوە
ئامادە کردنی مستەفای حەسەنە گەورە
لەوەتای شۆڕشی خۆر ئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، پارتی بۆیەک ساتیش
دەستی لە دژایەتی شۆڕش و خەڵکەکەی هەڵنەگرتووە!
کەچی ئەمڕۆ لەدوای ئەوەی لە تاکتیکێکی کەم وێنەدا شاری شەنگاڵ و دەوربەریان ڕادەستی هێزە هاوپەیمانەکەیان (داعش) کرد.
بەپێی قسەی شایەد حاڵەکان ئەو پێشمەرگانەی کە شەریان کردووە ، فەرمانی سەروی خۆیان فەرامۆش کردوە...دەنا پارتی فەرمانی پێکردوون کە شەڕ نەکەن.
پارتی لە شکستەوە بۆ کارەسات،لە خیانەتەوە بۆ خیانەت.....
سبەیش پاڵەوانی یەکەمە و هەریەکە لە هاوپەیمانەکانی لە گۆڕان و یەکێیەتی
جارێکی تر کڕنوشی سیاسی بۆ دەبەن.
ڕاکردنی چەکدارەکانی پارتی
دژە هێڕشی گەریلاکانی خۆرئاوا ببینە
پارتی شەنگاڵێ بەئەنقەست رادەستی داعش کر!
فەرموون لەگەڵ ئەم لێدوانە
وتەبێژی (یەپەگە) زانیاری گرنگ لەسەر شەڕەكانی شنگال دەداتە (چەترپرێس)
چەترپرێس ـ سەلاح خدر
شەڕ لە شەنگاڵ بەردەوامی هەیە و وتەبێژی هێزەكانی پاراستنی گەل لەو بارەیەوە بۆ (چەترپرێس) دەدوێت، ئاشكرایدەكات كە بە تەنسیق لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هاتوون، رایدەگەیەنێت لە چەند جێگەدا بەتەنها ماوین و پێشمەرگە كشاونەتەوە.
دوێنێ شەو چەتەكانی داعش هێرشیان كردە سەر زومار و شەنگال و لەئاكامدا ئەمڕۆ یەك شەممە هەردوو شارۆچكەكە و چەند دەڤەرێكی تریان داگیركرد.
ئاشكرا بووە كەلەو شەڕانەدا نزیكەی 19 پێشمەرگە شەهید بوون و نزیكەی 40 پێشمەرگەی تریش برینداربوون.
ئاژانسە هەواڵیەكان بڵاوی كردوە كە بەرپرسانی سەربازی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێراق PDK فەرمانی بە پێشمەرگە كردوە كە لەبەرامبەر داعش شەڕنەكەن و ئەو هەرێمانە چۆڵ بكەن. هەروەها ئاشكرا بوو كە هەندێك پێشمەرگە بەهۆی دڵسۆزبوونیانەوە لەبەرامبەر ئەو فەرمانە نارەزایەتییان نیشانداوە و بەو هۆیەشەوە لەبەرامبەر چەتەكانی داعش تا دواسات شەڕیان كردووە .
لەپاش داگیركردنی ئەو دەڤەرانە لەلایەن داعشەوە شەرڤانانی یەپەگە لە دیوی ڕۆژئاوای كوردستانەوە بۆ هاوكاری و بەهاناوە هاتنی هێزەكانی پێشمەرگە و خەڵكانی مەدەنی لە هێرشەكان بەهێزێكی مەزنەوە دەربازی باشووری كوردستان بوون.
وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) پۆڵات جان زانیاری زیاتری لەبارەی دۆخی هەرێمەكە و ناوچەی شەڕەكان دا و وتی؛ ئێمە تا ئێستا لە زۆر جێگە بەرگری دەكەین لە زومار، شەنگال، سحێلا و مەحمودیە و ڕەبیعە و زۆر دەڤەری تر كە هەرێمی شەڕن ناوچەكان دەپاریزین، بەڵام مەخابن لە زۆر جێگە پێشمەرگە دەكشێنەوە و شوێنەكانیان بەجێدەهێڵن، ئێمە هاتووین هاوكاری ئەوان بكەین، بەڵام لە چەند جێگەدا بەتەنها ماوین و ئەوان كشاونەتەوە.
لەسەر لێدوانێكی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەبار یاوەر كە هاتنی یەپەگەی بۆ باشوور ڕەدكردبوەوە و بێ ئاگایی خۆیانی لەو بارەیەوە نیشاندابوو پۆڵات جان وتی؛ ئێمە بە ڕێكەوتنێك هاتوینەتە باشووری كوردستان و بێ ڕێكەوتن و تەنسیق ئەو كارە ناكرێت، ئەگەر جەبار یاورە ئاگاداری هاتنی ئێمە نیە با بێت پێشمەرگەكانی كۆبكاتەوە و ناوچەكانی شنگال و ڕەبیعە و زومار و دەوروبەریان لە چەتەكانی داعش بپارێزێت.
لەسەر دەنگۆی كشانەوەی هیزەكانی پێشمەرگە لەو ناوچانە بەرەو ڕۆژئاوای كوردستان پۆڵات جان ئاشكرای كرد كە ژمارەیەكی زۆر پێشمەرگە دەربازی ڕۆژئاوای كوردستان بوون ، هەندێكیان بریندارن و زۆربەیان بریدارنین، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێمە لە ئێستادا لەناو شەڕداین ئاگام لێیان نیە و نەمتوانیوە سەردانیان بكەم، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سنورەكانمان كراوەیە و سەدان ئۆتۆمبێل و هەزاران خێزانی كورد ڕوویان كردوەتە ڕۆژئاوای كوردستان ئێمە بەهەموو هێزی خۆمان هەوڵ دەدەین بیانپارێزین و جێ و ڕێیان بۆ دابین دەكەین، داواش لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بەتەواوی سنورەكانی بكاتە و هاوكاریەكانمان بەرفراوانتر بكەین.
بەهۆی كشانەوەی پێشمەرگە و داگیركردنی ناوچەكە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە كوردە یەزدیەكان داوایان لە یەپەگە كردبوو بەهانایانەوە بچن و و بیانپارێزن ، لەوەڵامی بانگەوازی یەزیدیەكان پۆڵات جان وتی؛ ئێمە هێزی خۆمان بۆ پاراستنیان هێناوە و هێزی تریشمان بەڕێوەن بەهەموو ئیمكانی خۆمان دەیانپارێزین، بەڵام بەداخەوە ئێستا چەندین پێشمەرگە لەگەڵ ئێمەدان تەنانەت فیشەكیان پێنیە، گەلۆ عەیب نیە پێشمەرگەیەك خاكی كوردستان دەپارێزێت و لە سەنگەرەكانی پێشەوەری بەرگریدایە فیشەكی پێنەبێت؟
عەیب نیە لەم ڕۆژەدا پێشمەرگە تۆپ و چەكی گرانی پێنەبێت ؟ ئەوەتا تۆپیان پێیە و گولەی تۆپەكەیان پێنیە ؟ پێویستە بەزوترین كات حكومەتی هەرێم ، وەزارەتی پێشمەرگە یان فەرمانداری پێشمەرگە ئەم دۆخەی ئێستا كۆنتڕۆڵ بكەن هێز و پێشمەرگەكانیان كۆبكەنەوە، ئەگەر وا نەبێت ئەوا دۆخەكە بەرەو خەتەرتر دەچێت.
وتەبێژی یەپەگە پۆڵات جان ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەوان نازانین پلانی كشانەوەی پێشمەرگە لەو دەڤەرانە تەكتیكیە یان نا و وتی؛ نازانین بڕیاری فەرمانداری هێزەكانی پێشمەرگە چیە، بەڵام ئەوەندەی ئێمە دەیزانین زۆر پێشمەرگە بۆ ئەوەی هیچ فەرمانێكیان پێبگات جێگاكانی خۆیان بەجێهێشتوە، ئەگەر تەكتیكی بوایە دەبوو فەرماندەكانیان ئاگاداریان بكردنایەتەوە كە بكشێنەوە، دەكرێت هەندێك جار لەبەرامبەر دوژمن بۆشاییان بۆ دروست بكەن تا بێنە پێشەوە و دوایی هێرشیان بكرێتە سەر، بەڵام ئەگەر شارێكیان بۆ چۆڵ بكەن و ئەوانیش بێن و خەڵكەكەی بكوژن ئەوە چی تەكتیكێكە ئێمەش نایزانین.
پارتی ڕای کردوو
گەریلاکانی پەیەدە شەڕ لەناو شانگاڵ دەکەن فەرموون لەگەڵ ئەم هەواڵە
"ئه‌وشه‌ڕه‌ی ئێستا له شنگال له‌گه‌ڵ داعش ده‌كرێت په‌یه‌ده ده‌یكات نه‌ك پێشمه‌رگه"
********************************
به‌همه‌ن عومه‌ر
به‌پرسێكی یه‌كێتی له شنگال رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێنج لیوای پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی له‌ناوچه‌ی شه‌نگال و زوممار بوون به‌بێ شه‌ڕ كشاونه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش پێشمه‌رگه نه‌گه‌شتونه‌ته‌وه شنگال و ئه‌و شه‌ڕه‌ش له‌و ناوچه‌یه ده‌كرێت هێزه‌كانی په‌یه‌ده ده‌یكه‌ن نه‌ك پێشمه‌رگه.
له‌و باره‌یه‌وه خه‌یری شنگالی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ وتی: له‌كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی دوێنێوه شه‌ڕ ده‌ستێپێكردووه، له‌چه‌ندین میحوه‌ری سنوری (به‌عاش) و (ناحیه‌ی قه‌یره‌وان) و سنوری سوریاوه، شه‌ڕو پێكدادان بووه، ته‌نها هاوڵاتیانی ناوچه‌كه مابوونه‌وه به‌ركرییان له‌خۆیان ده‌كرد، پێشمه‌رگه هیچ موقاوه‌مه‌یه‌كی نه‌كرد و كشانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێكوپێك، (5) لیوای پێشمه‌رگه و زێڕه‌ڤانی بوون كشانه‌وه، ته‌نها خه‌ڵك مایه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ش تا كاتژمێر 6ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕیان كرد له‌دژی گروپه چه‌كداره‌كانی داعش، دوای ئه‌وه‌ی كه عه‌تاد و فیشه‌ك به‌و خه‌ڵكه نه‌ما له‌شه‌ڕه‌كه كشانه‌وه و به‌هه‌زاران خێزان و خه‌ڵكه‌كه روویان كرده شاخی شنگال و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاوی خورادنه‌وه و خواردنیان هه‌بێت بێخۆن و بیخۆنه‌وه، بارودۆخیان زۆر خراپه، داعش‌یش به‌ناو هه‌موو گونده‌كاندا كه‌وتوه و خه‌ڵكی بێ‌تاوانیان كوشتوه وه تا ئێستا كه من قسه بۆ رادیۆ نه‌وا ده‌كه‌م 20 هاوڵاتی یه‌زیدی رفێنراوه و 25یش كوژراون.
خه‌یری شنگالی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌شی به‌نه‌وا وت: گروپی چه‌كداری داعش به‌زۆر خه‌ڵكی یه‌زیدی ده‌گرن و ده‌یكه‌ن به موسوڵمان و شایه‌تمانی پێده‌هێنن، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی شنگالیش شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه و داعش به‌رده‌وامه ده‌كه‌ن و پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن بۆ راماڵین و راونانی چه‌كدارانی داعش و پاراستنی هاوڵاتیانی یه‌زیدی.
وتیشی: ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ناو شه‌نگال له‌رۆژهه‌ڵاتی ره‌بیعه‌ن تا ئێستا له‌و ناوچه‌یه تێنه‌په‌ڕیون.
خه‌یری شنگالی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا فریای ئه‌و خه‌ڵكه نه‌كه‌ون پێده‌چێت به‌سه‌دان هاوڵاتی ئه‌و ناوچانه گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن، به‌هۆی نه‌بوونی خۆراك و ئاو.