کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


كاتی ئەوە هاتوە كەس وكاری ئەنفالەكان سكاڵا لە سەر تاڵەبانی و بارزانی تۆمار بكەن

Tuesday, 05/10/2010, 12:00




ئەمەوێت بە نمونەیەكی زۆر خۆش دەست بەم نوسینە بكەم، برادەرێك بۆ گێڕامەوە كە شەوێك لە گەناڵی (زاگرۆس تیڤی) منداڵی بەرپرسێكی پارتی دەعوتكرابو، لە بەرنامەكەدا ئەو كەسەی پێشكەشكەری بەرنامەكە بو پرسیارێك لەمنداڵەكە دەكات و دەڵێت: هیوایەتت چیە؟ ئەویش دەڵێت هیوایەتم كوردستانپۆستە، لە بەر ئەوەی بەرنامەكە راستەوخۆ دەبێت نەیانتوانیبو كۆنترۆڵی قسەی ئەومنداڵە بكەن.
منداڵی بەرپرسێكی باڵای پارتی ئەوا هیوایەتی كوردستانپۆست بێت، ئیتر چۆن پارتی و یەكێتی دەتوانن بەر لە ئازادی رادەربڕین بگرن، ئەم هوشیاربونەوەیە دڵی خەڵكانی ئازادی خوازی خۆش دەكات و ورەی دز وگەندەڵەكان و خائینەكان بەردەدات.

پاش ئەوەی كوردستانپۆست بەزمانی رەخنەی توند بە چەكوش بتە وەهمیەكانی سەرۆك و سەركردەی كوردی تێكشكاندوە و دواتر لە دایكبونی میدیای ئەهلی لە كوردستان، توانیویانە خەڵكێكی زۆر هوشیار بكەنەوە و لە دایك بونی ئوپۆزسوێنیشی لێبكەوێتەوە، لە دایك بونی ئەو میدییانە پارتی و یەكێتی والێكردوە دەست بكەن بە ئازاردان و زیندانیكردن و رفاندن و كوشتنی ئەو رۆژنامەنوسە جەربەزانەی كە دەسەڵاتیان بە نوسینە بە پێزەكانیان هێناوەتە چۆكا، پارتی و یەكێتی هەمو جۆرە رێگایەكیان گرتوەتە بەر بۆ ترساندن و تۆقاندنی رۆژنامەنوسان و خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان، ئەوەی جێگای خۆشحاڵیە ئەو دو هێزە شەڕخوازە نەیانتوانیوە ورەی رۆژنامەنوسە بویرەكان دابەزێنن، رەنگە چەند رۆژنامەنوسێكی لەرزۆك بۆ مەرامی تایبەتی هاتبێتە نێو ئەو میدیا ئەهلیانەوە و دواتر مەرامەكەیان هاتوەتە دی ئەوجار كەوتونەتە تەقەكردن لە میدیای ئەهلی و رۆژنامەنوسە سەربەخۆ و ئازاكانن بونەتە داردەستی ئەو دو حیزبە كورد كوژە، بەڵام ئەوانەش نەیان توانیوە بتوانن كار لە ئیرادەی راستەقینە رۆژنامەنوسە جەربەزەكان بكەن.
دوای ئەو هەمو هەوڵ و تەقەلایانەی پارتی و یەكێتی كە هیچیان پێنەكراوە بەرامبەر رۆژنامەنوسە جەربەزەكان، ئێستا هاتون ئیانەوێت لە رێگای یاساوە وەكو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەكانی جیهان شەرعێت بە خۆیان بدەن میدیای ئەهلی و رۆژنامەنوسە سەربەخۆكان دەم كوت بكەن و بیانترسێنن، بەڵام لەم هەوڵە نەزۆكەشدا ناتوانن سەركەوتوبن، چونكە ئەو رۆژنامەنوسانە دەنگێكی دلێریان دروستكردوە لە ناو خەڵكی كوردستاندا، ئەو دەنگە دلێرە لە پشتی میدیای ئەهلی و رۆژنامەنوسە جەربەزەكانن.
لێرەوە ئەمەوێت بچمە سەر بابەتە سەرەكێكە كە ئەویش سكاڵا تۆماركردنە لە سەر خودی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كە چەندین ساڵە داڵدەی جاش و مستەشارە خوێن رێژەكانیان داوە و بونەتە پاسەوانیان و داكۆكیان لە چەندین بەعسی و بەرپرسی باڵای بەعس كردوە،لە داهاتی دزراوی كوردستانیان بە ناوی دویخانانەوە داوەتە خائینەكانی مێژو كە مێژویان وەكو مێژوی پاڵەوانەكانی جاشەكانی 66 و 31 ئابە.
ئێمە دەمێكە ئەمانەوێت پارتی و یەكێتی پەنا بەرن بۆ یاسا، بۆ ئەوەی بەو یاسایە كە داوای ملوێنان دینار و دۆلار لە رۆژنامەنوسە جەربەزەكان دەكەن، بەو یاسایە كەس و كاری ئەنفالەكان و ئەو خەڵكانەی لە شەڕی برا كوژیدا كوژراون و ئەنفالكراون سكاڵای یاسای لە سەر خودی مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی تۆمار بكەن، ئەوانیش جگە لە دادگایكردنی خائینەكانی مێژو هەر كەسێك لە كەسو كارێكی ئەنفال و كەسو كاری ئەوانەی كە كەسەكانیان لە شەڕی براكوژیدا كوژراوە داوای هەریەكە و داوای قەرەبوی یەك ملیار دۆلاری لەو دو حیزبە بكەن. كەس و كاری سەربەزی ئەنفالكراوەكان ئەی ئەوانەی كە یەكێتی و پارتی كەسە نزیكەكانی ئێوەی ئەنفال و سەر نگوم كردوە لە شەڕی بركوژیدا، كاتی ئەوە هاتوە هەموتان لە سبەینیەوە سكاڵای یاسای لە سەر مەسعود بارزانی وجەلال تاڵەبانی و دارو دەستەكانیان تۆمار بكەن. كاتی ئەوە هاتوە خەڵكی كوردستان سكاڵای یاسای تۆمار بكەن لە سەر ئەو هەمو دزی و راو روتەی یەكێتی و پارتی كردویانە لە ساڵی 1991 وە كە لە پارەی گومرگەكان و ئاودیوكردنی ئەو هەمو كەل و پەلانەی حكومەت كە موڵكی خەڵك بون و بە تاڵانیان برد تا ئەو هەمو پارەی لە دوای روخانی بەعسەوە هاتوەتە كوردستان و دزیویانە.
لەو رۆژەوەی كە پارتی ئەو هەمو سكاڵایانەی لە سەر میدیای ئەهلی و میدیای گۆڕان تۆماركردوە، من وەكو خۆم زۆرم خۆشحاڵ بوم، چونكە گەڕانەوە بۆ یاسا لە قازانجی خەڵكی كوردستان كۆتای دێت، لە بەر ئەوەی مێژوی یەكێتی و پارتی مێژویەكی رەشە و پڕێتی لە خیانەت و كوشتن و بڕین و دزی وتاڵانی.
ئەوتا زۆر بێباكانە پارتی پشتگیری لە قاسم ئاخای خائین و ئەنفالچی دەكات و رزگاری دەكات لە دادگایكردن و لەم لاشەوە جەلال تاڵەبانی پاسەوان بۆ ئەنفالچیەكەی ملە سورە داناوە كە ئێستا لە كەلار دەژیت و زیاتر لە 15 هەزار كەسی ئەنفالكردوە، ئەپرسم لە كەس وكاری ئەنفالەكان ئایە ئەمە بێ حورمەتی نیە بە ئێسك و پروسكی ئەنفالەكانتان لە گۆڕە خەریبەكانی جنوبی عێراقدا؟ ئایە كاتی ئەوە نەهاتوە پەنا بۆ دادگا بەرن و ئەنفالچیەكان و پارێزەرەكانیان راپێچی زیندان بكەن؟
ئەو رۆژنامەنوسانەی كە دیواری ترسیان شكاندوە و خۆین خۆیان كردوەتە قوربانی بۆ ئازدكردنی خەڵك لە درندەكانی دارستانی كوردستان، هەمومان باش ئەوە دەزانین كە روخاندنی دیواری ترس و رزگاركردنی كۆمەڵگا لە كویلەیەتی و ئازادكردنیان، پێویستی بە خوێنی سۆرانی مامە حمە و سەردەشتەكانە. بۆیە ئێمە كە بەم جۆرە روبەڕوی ئەم دەسەڵاتە بوینەتەوە بەبێ چەك و تەنها قەڵەم چەكی دەستمانەو باكمان بەو مردنە نیە كە دەبێت هەر جارێك بمرین لەم ژیانەدا.


 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە