کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێکی تورک به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوون له‌تیرۆرکردن ده‌دات

Wednesday, 23/01/2013, 12:00






شه‌رمه‌ بۆ که‌سێک خۆی به‌ کورد له‌قه‌ڵه‌مبدات به‌ڵام پشتگیری تورک دژ به‌کورد بکات.
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی خۆیان له‌ تورک تورکتر پیشانده‌ده‌ن وخۆیان وڕاگه‌یاندنه‌کانیان خستۆته‌ خزمه‌تی دوژمنان وقسه‌ وڕاگه‌یاندنه‌کانیان ده‌جوونه‌وه‌ وتووتی ئاسا دووباره‌ده‌که‌نه‌وه‌.
پارتی وڕاگه‌یاندنه‌کانی بنه‌ماڵه‌ سیناریۆ ده‌سکرده‌کانی حکوومه‌تی تورکیان بڵاوده‌کرده‌وه‌ که‌گوایه‌ هه‌ندێ کورد، په‌که‌که‌ خۆی کاره‌ تیرۆرییه‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی پاریسی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه.
هه‌موو کوردێکی دڵسۆز بێجگه‌ له‌بنه‌ماڵه‌، یه‌کسه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغانی تۆمه‌تبارکرد نه‌ک چونکه‌ دوژمنی گه‌وره‌مانه‌ به‌ڵکوو هه‌موو ئاماره‌کان ئاماژه‌یان بۆ ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کرد.
زۆر که‌س، نووسه‌رانی به‌رێز ئه‌م بابه‌ته‌ گرنگه‌یان بایه‌خ پێدا وبه‌ڵگه‌ی ڕوون وئاشکرایان خسته‌ڕوو که‌ ده‌وڵه‌تی تورک ده‌وڵه‌تێکی تیرۆرسته‌ دژ ودوژمی کورده‌ نه‌ک ته‌نها له‌ کوردستان به‌ڵکوو له‌ هه‌موو شوێن وجێگایه‌کی ئه‌م دنیایه‌ هه‌وڵی تێرۆرکردن وله‌ناوبردنی کورد ده‌دات.
لێره‌ پێویست ناکات من دووباره‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ بنووسمه‌وه‌ به‌ڵام ئاخر به‌ڵگه‌ ده‌خه‌مه‌ڕوو که‌ ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌و کۆمه‌ڵ کوژیه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌. بێجگه‌ له‌وه‌ی ئاشکرابوو که‌ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی فه‌ره‌نساوه‌ ده‌ستگیرکراوه‌ تیرۆرستێکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی تورکه‌، ئه‌مه‌ش ڕووی پارتی وڕاگه‌یاندنه‌ به‌کرێگیراوه‌که‌ی ڕه‌ش وشه‌رمه‌زارده‌کات،باسی ئابروو ناکه‌ین چونکه‌ له‌زووه‌وه‌ نه‌ماوه‌۰
بێجگه ‌له‌مه‌ دوێنێ به‌رپرسێکی گه‌وری تورک مزگینی به‌تورک ده‌دات که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌تیرۆرکردنی کورد. مه‌حه‌مه‌د عه‌لی شاهین که‌ جێگری ئه‌ردۆغانه‌ له‌حزبی ناعه‌داله‌ت وبێدادوه‌ری هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد ده‌کات وودووپاتی ده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌م نزیکه‌ ئه‌وه‌ی له‌پاریس ڕوویدا له‌ به‌رلین دووباره‌ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵگه‌ له‌مه‌ گه‌وره‌تر وئاشکراتر چیبێت. داننان به‌تاوان له‌هه‌موو دادگاکانی دنیادا به‌گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌ ده‌ژمێڕێت.
ئێستا نازانم چۆن بنه‌ماڵه‌ هه‌وڵده‌دات ده‌ستی خوێناوی به‌رپرسانی تورک بسڕێت وپاککاته‌وه ‌وئامرازه‌کانی ئه‌م جه‌ریمه‌ته ‌ده‌شارێته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە