شرۆڤه‌یه‌ک له سه‌ر توندوتیژی سیاسی - (به‌شی پێنجه‌م)
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
له به‌شی چواره‌م دا باسمان له ڕوانگه‌ی کاڕل شمیت کرد که ده‌ڵێ جه وههری سیاسه‌ت توندوتیژییه و ئه‌گه‌ری شه‌ڕیش به‌رده‌وام له ئارادایه. له‌م به‌شه دا ڕوانگه‌ی ئیمانوێل کانت شرۆڤه ده‌که‌ین که به ته‌واوی دژبه ڕوانگه‌ی شمیته. له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته دا چه‌مکی کانت بۆ توندوتیژی و سیاسه‌ت ده‌که‌مه‌وه و پاشان ڕوانگه‌ی وی له‌سه‌ر ئه‌م مژارانه ده‌ستنیشان ده‌که‌م. له به‌شی دوهه‌می ئه‌م بابه‌ته‌دا کێشه‌کانی ناو ڕوانگه‌ی کانت شیده‌که‌مه‌وه و له کۆتایی دا به کرداری بوون یان نه‌بوونیان ده‌نرخێنم.
ئیمانوێل کانت فیله‌سوفی به‌ناوبانگی ئاڵمانی له‌و بڕوایه‌دایه که ڕه‌وتی مێژوو به‌ره‌و ئاشتی و ئارامییه‌کی هه‌تا هه‌تایی ده‌ڕوا و بۆ پێک هاتنی ئه‌و ئاشتی و ئارامییه، چه‌ند مه‌رج ده‌ستنیشان ده‌کا که لێره‌دا ده‌یانخه‌مه به‌ر چاو و شرۆڤه‌یان ده‌که‌م. یه‌که‌م مه‌رجی کانت بۆ پێکهێنانی ئاشتی، پێکهێنانی یاسایه‌که که کانت پێی ده‌ڵێ 'یاسای بنه‌ڕه‌تی ریپابڵیک'. به پێی ئه‌و یاسایه شه‌ڕ کاتێک ده‌بێ ڕابگه‌یه‌ندرێ که هاووڵاتیان رازی بن، وه هه‌تا بیر و ڕای هاووڵاتیان وه‌ر نه‌گیردرێ، نابێ بانگه‌شه‌ی شه‌ڕ ده‌ربچێت. کانت له‌و باوه‌ڕه‌دایه که له ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ دا هه‌موو ماڵوێرانییه‌کانی هه‌ر بۆ هاووڵاتی ده‌مێنێته‌وه و هیچ تاڵ و تیژییه‌ک به‌شی سیاسه‌توان نابێ، جا به‌و پێیه هاووڵاتی مه‌یلی شه‌ڕ کردنی نییه و ئه‌گه‌ر پێش ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ، ڕای وی وه‌ربگیردرێت، هاووڵاتی بژارده‌ی شه‌ڕ هه‌ڵنابژێرێ، چونکه ده‌زانێ که ئه‌وه بۆخۆیه‌تی که له پاشه ڕۆژدا هه‌موو دژوارییه‌کانی شه‌ڕ له ئه‌ستۆ ده‌گرێ. کانت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات کۆماری یان ڕیپابڵیکی نه‌بێ، ئه‌و کاته بانگه‌شه کردنی شه‌ڕ و شه‌ڕ کردن له هه‌موو کارێکی ئه‌و دونیایه ئاسانتر ده‌بێ.
مه‌رجی دوهه‌می کانت بۆ پێک هێنانی ئاشتی و ئارامی، پێکهێنانی ئه‌رته‌شی گه‌لییه که جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تی. ئه‌و ئه‌رته‌شه‌ی که شه‌ڕی وڵاتانی پێده‌کرێ، له ڕوانگه‌ی کانت دا ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تین که وه‌کوو ئامێرێک له ده‌ستی چینێکی تایبه‌ت دان به ناوی ده‌وڵه‌ت و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه وه‌کوو ئامێرێک به‌کار دێن و شه‌ڕیان پێده‌کرێ و نرخی ئه‌و شه‌ڕه‌ش له ئه‌ستۆی هاووڵاتییه، نه له ئه‌ستۆی گروپی سیاسه‌توانان، یا ده‌وڵه‌ت. کانت ده‌ڵی بۆ پێک هێنانی ئاشتی و ئارامی، پێویستیمان به ئه‌رته‌شی گه‌لی هه‌یه، وه بۆ پێک هێنانی ئه‌ڕته‌شی گه‌لیش، گه‌ڵان ده‌توانن خۆیان په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی ببین و له کاتی شڕ دا بۆخۆیان له هه‌مبه‌ر هه‌ر هێرشێکی ده‌ره‌کی خۆیان بپارێزن.
مه‌رجی سێهه‌می کانت بۆ پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی، ئاواکردنی کۆنفێدراسیۆنی نه‌ته‌وه‌کانه، چونکه به بێ پێکهێنانی گرێبه‌ستی ناو نه‌ته‌وه‌یی له نێوان گه‌لان دا، ئاشتی و ئارامی نایه‌ته دی. پێویسته لێره‌دا باس له‌وه بکرێ که بیرۆکه‌ی 'کۆنفێدراسیونی نیو نه‌ته‌وه‌یی' کانت هه‌وێنێک بوو بۆ 'لیگی نه‌ته‌وه‌کان' که پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م ئاوا کرا، وه 'نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان' یان بڵێین 'ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان'. که‌پاش شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی ئافرێندرا.
له ڕوانگه‌ی کانت دا مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه که له‌لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه یان فکریه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌قڵی مرۆڤیش به هیچ چه‌شنێک له به‌ره‌ی شه‌ڕدا نییه و هه‌ڵوه‌دای ئاشتی و ئارامییه. کانت ده‌ڵێ چاوپێداخشانێک به سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌و ڕاستییه ده‌خاته ڕوو که مرۆڤ هه‌تا دێ، زیاتر ئه‌قڵی وه‌کار ده‌خا و پتر که‌ڵک له ئه‌قڵی وه‌رده‌گرێ، وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌قڵی مرۆڤ خوازیاری ئاشتی و ئارامییه مرۆڤ که‌متر ڕوو له توندوتیژی ده‌کات، وه ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی گۆڕان و ته‌واوبوونی ئه‌قڵ به لوتکه‌ی خۆی بگا، ئه‌گه‌ری وه‌کار هێنانی توندوتیژی له ئارادا نامێنێ و ئاشتی و ئارامی هه‌تاهه‌تایی پێکدێت.
کانت ده‌ڵێ یه‌کێک له پێکهێنه‌ره خۆزایی و سه‌ره‌تاییه‌کانی ئاشتی و ئارامی خودی 'سروشته' و له ناو سروشت دا هاوسه‌نگی هه‌یه. ئه‌گه‌ر مرۆڤ یاسای سروشت په‌یڕه‌و بکات، سروشت مرۆڤ به‌ره‌و ئاشتی و ئارامی هه‌تا هه‌تایی ده‌بات. به پێچه‌وانه‌ی کاڕل شمیت که له به‌شی چواره‌م دا باسمان کرد، له ڕوانگه‌ی کانت دا سیاسه‌ت گرێدراوی ئه‌خلاقه‌و ئه‌خلاقی مرۆڤایه‌تیش ئیدانهکهری شه‌ڕه و ئه‌گه‌ر مرۆڤ له سه‌ر بنه‌مای ئه‌خلاق و به پێوه‌ره‌ی ئه‌خلاقی سیاسه‌ت بکا، ئه‌وکاته دونیای ئێمه به‌دوور ده‌بێ له هه‌ر چه‌مکێکی توندوتیژی و، ئاشتی و ئارامی هه‌تا هه‌تایی دهئافرێندرێت.
زۆر باشه... تا ئه‌م به‌شه‌ی بابه‌ته‌که ته‌نیا چه‌مکه‌کانی کانت مان کرده‌وه، به‌ڵام خۆ هه‌رشتێک کانت بیڵێ مه‌رج نییه دروست بێ و ئێمه‌ش بچین به گوێره‌ی هزر و ڕامانی کانت سیاسه‌ت بکه‌ین و کانت بکه‌ین به گه‌وره‌ی خۆمان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤێکی ده‌ره‌کی و بیانییه، یا چونکه فیلهسۆفێکی ئاڵمانیه هه‌رشتێک بیڵێ به‌ڵێ قوربان گیانی بۆ بکه‌ین...! که واته لێره‌وه پێویسته هه‌ندێک شرۆڤه‌ی فه‌لسه‌فی له سه‌ر چه‌مکه‌کانی کانت بکرێ و کێشه‌کانیان ده‌ستنیشان بکرێن. کانت ده‌ڵی ئه‌گه‌ر سیسته‌م یاخود حکومه‌ت، کۆماری یا به وته‌ی ئه‌و 'ریپابڵیک' بێت، شه‌ڕ پیش نایا، چونکه له سیسته‌می کۆماری دا سیاسه‌توان پێویستی به ده‌نگ دانی گه‌ل هه‌یه بۆ مسۆگه‌رکردنی پۆستێکی سیاسی. له سیسته‌می کۆماری دا ئه‌گه‌ر سیاسه‌توان ڕای گه‌ل به بنه‌ما وه‌رنه‌گرێ، له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌دۆڕێ. بۆ ئه‌وه‌ی که نه‌دۆڕێ، ده‌بێ ڕای گه‌ل به بنه‌ما وه‌رگرێ، وه چونکه گه‌لان به پێی ئه‌و ڕاستییه‌ی که هه‌موو دژواری و کوێره‌وه‌رییه‌کانی شه‌ڕ له سه‌رشان و ئه‌ستۆی وانه، ده‌نگ به شه‌ڕ ناده‌ن وخوازیاری ئاشتی و ئارامین و به‌و پێیه ئاشتی پێک دێت. یانی کانت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سیسته‌م گه‌لی بوو، ئه‌و به 'ریپابڵیک' ناوی ده‌با، ئاشتی و ئارامی هه‌تا هه‌تایی پێک دێت. ڕوانگه‌ی کانت لێره‌دا زۆر له ڕوانگه‌ی 'ڕێبه‌ر ئاپۆ' نزیکه و چه‌مکی به بنه‌ما گرتنی ئیراده‌ی گه‌لان له‌ناو فه‌لسه‌فه‌ی هه‌ردوکیان دا زۆر به‌هێزه و هه‌ردوکیشیان باس له ئه‌رته‌شی گه‌لی ده‌که‌ن نه‌ک ئه‌رته‌شی ده‌وڵه‌تی که له خزمه‌ت پاراستنی چینێکی تایبه‌ت دایه. ئه‌و ڕوانگه‌یه زۆر به‌هێزه به‌ڵام ئه‌و مژاره لێره‌دا دو ڕه‌هه‌ندی لێده‌بێته‌وه که پێویسته تێکه‌ڵ به یه‌ک نه‌بن:
1. دیسکریپتیڤ، که ته‌نیا ڕووداوه‌کان به‌یان ده‌کات و ده‌ڵێت که ئاوایه و ئاوا نییه.
2. نۆڕمهتیڤ، ده‌ڵێت که ڕووداوه‌کان 'ده‌بێ' ئاوا بێ یا ئاوا نه‌بێ.
ئه‌وه‌ی که کانت باسی لێوه‌ده‌کا 'نۆرمهتیڤه'، که ده‌ڵێ ده‌بێ ئاوا بێت، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی که له ڕه‌هه‌ندی نوڕمهتیڤ بوونی ئه‌و مژاره تێبگه‌ین پێویسته لایه‌نی دیسکریپتیڤهکهی شرۆڤه بکه‌ین، یانی بزانین دونیا چۆنه. ئه‌و کاته‌ی که زانیمان دونیا چۆنه، ئه‌و کات ده‌توانین بڵێین ئاوا نابێ و ئاوا ده‌بێ. کانت ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سیسته‌م کۆماری بێت و ڕای گه‌لان به بنه‌ما وه‌ربگیردرێت، گه‌لان شه‌ڕیان ناوێ. به‌ڵام پێش هێرشی ئامریکا بۆ عێڕاق، به میلیۆنان مرۆڤ له سه‌رتاسه‌ری دونیا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دژی شه‌ڕ هه‌ڵوێستیان گرت، ئه‌ی بۆچی ئه‌وه‌ی گرینگ نه‌بوو، ڕای گه‌لان بوو، وه شه‌ڕیش هه‌ر کرا؟ له وانه‌یه سیسته‌م ئه‌و سیسته‌مه نه‌بێ که کانت پێشنیاری ده‌کات. ئه‌دی ئه‌و سیسته‌مه‌ی که بۆ هه‌ر مژارێک ڕای گه‌لان وه‌رگیردرێت و هه‌ر به پێی ڕای گه‌لان هه‌ڵسوکه‌وت بکرێ، که‌ی و چۆن دروست ده‌بێ؟
کانت ده‌ڵێ که ئه‌خلاق و سیاسه‌ت گرێدراوی یه‌کترین و ئه‌گه‌ر مرۆڤ له سه‌ر هێڵی ئه‌خلاقی و به پێوه‌ره‌ی ئه‌خلاقی سیاسه‌ت بکا، ئه‌خلاق شه‌ڕ و کوشتنی ناوێت و به‌و پێیه ئاشتی و ئارامی دێته ئاراوه. به‌ڵام هه‌روه‌ک ئاماژه‌م پێدا ئه‌وه لایه‌نی 'نۆڕمهتیڤ'ی مژارهکهیه، که ده‌ڵێ ده‌بێ 'ئاوا بێ'، به‌ڵام ئێمه نابێ لایه‌نی 'دیسکریپتیڤ'ی مژراکهشمان له بیر بچێ که ده‌ڵێ 'ئاوایه'. سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی له سه‌ر بیر و ڕامانی ماکیاوێلی به‌ڕێوه ده‌چێ که ده‌ڵێ سیاسه‌ت و ئه‌خلاق دو چه‌مکی ته‌واو ته‌واو لێک جیاوازن و ئه‌گه‌ر سیاسه‌توان له سه‌ربنه‌مای ئه‌خلاقی سیاسه‌ت بکات، ئه‌وکاته ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌ڵبه‌ت ڕوانگه‌ی ماکیاوێلی ده‌توانێ زۆر مه‌ترسی دار بێت و لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نییه که شرۆڤه‌ی کێشه‌کانی ماکیاوێلیسم پێشکه‌ش بکه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه ڕاستییه‌که که باڵی خۆی به سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دونیای ئه‌وڕۆدا کێشاوه.
کانت ده‌ڵێ مرۆڤ بوونه‌وه‌رێکه که له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت و ئه‌قڵی مرۆڤ شه‌ڕی ناوێ و به پێک هێنانی ئاشتی، مرۆڤ زیاتری وه ده‌ست ده‌که‌وێ. به‌ڵام فیله‌سۆفی ئیمپیریسیتی بریتانیایی ده‌ڵی که ئه‌قڵی مرۆڤ به‌رده‌ی ده‌ستی مه‌یلی مرۆڤه. مرۆڤ که برسی ده‌بێ، ئه‌وه مه‌یله که پێی ده‌ڵێ ده‌بێ خواردن بخوا و خواردنی ده‌وێ، ئه‌قڵی ته‌نیا پێی ده‌ڵێ که ده‌توانێ له خواردنگه یان مه‌دبه‌خی ماڵێ‌دا خواردن وه‌رگرێ. که‌واته مه‌یل ئامانج دیاری ده‌کا و ئه‌قڵ ڕێکاری گه‌یشتن به ئامانج ده‌ستنیشان ده‌کا. ئه‌گه‌ر به راستی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، داگیرکه‌ری کوردیش وه‌کوو مرۆڤ ده‌بێ هه‌ر له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه بچێ. ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ری کوردی له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و به‌رده‌ی مه‌یلی داگیرکه‌رانه نییه، ئه‌دی داگیرکه‌ری کورد نابینێ که کورد ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بچه‌ی بینی به‌ڵام چۆکی دانه‌دا و هه‌ر داشی نادا... ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ری کورد له لایه‌ن مه‌یلیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێ و له لایه‌ن ئه‌قڵیه‌وه به ڕێوه ناچێ، ئه‌دی مه‌یلی داگیرکه‌ری کوردی چۆن بنبڕ ده‌بێ و که‌ی کۆتایی دێت ...؟؟
تۆماس هابس، فیله‌سۆفی به‌ناوبانگی ڕیالیستی بریتانیا پشتراستی ده‌یوید هیوم ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ، مرۆڤ به سروشت بوونه‌وه‌رێکی خراپه و له لایه‌ن مهیلیشیهوه به‌ڕێوه ده‌چێت و مه‌یلی مرۆڤیش له بن هاتنی نییه و کۆتایی نایا هه‌تا شتێک به‌ربه‌ستی نه‌کا و ڕای نه‌گرێ و کۆتایی پێنههێنێ. مه‌یلی مرۆڤ که ئامانج دیاری ده‌کا، ئه‌قڵی مرۆڤ ئامێری پێکهێنانی ئامانج ده‌ستنیشان ده‌کا. به‌ڵام کاتێک که به ئامانج گه‌یشتی، ئه‌و ئامانجه ده‌بێته ئامێرێک بۆ گه‌یشتن به ئامانجی دوهه‌م و سێهه‌م و چواره‌م و هتد. تۆماس هابس ده‌ڵێ مه‌یلی مرۆڤ ئه‌و کاته کۆتایی دێت که ژیانی مرۆڤ کۆتایی پێ هاتووه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌و ڕوانگه‌یه ڕاست بێ و داگیرکه‌ری کوردی له لایه‌ن مه‌یلی داگیرکه‌رییه‌وه به‌ڕێوه بچێ و مه‌یلی مرۆڤ له بن نه‌هاتوو بێ و کۆتایی پێ نه‌یا مادام شتێک به‌ربه‌ستی کا و له بنی بێنێ، ئه‌دی ئه‌و مه‌یله داگیرکه‌رییه به چی به‌ربه‌ست ده‌کرێ و له بن دێ...؟ مه‌یلی داگیرکه‌ری کوردی، به هێز کۆتایی دێت یا به نووسینی بابه‌تێکی مانگانه له سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کان...؟؟ ئه‌گه‌ر مه‌یلی داگیرکه‌رانه‌ی داگیرکه‌ری کوردی له بن نه‌هاتوو بێ و به‌رده‌وام له تهڤگهڕیندا بێ هه‌تا له لایه‌ن به‌ربه‌ستێکه‌وه کۆتایی پێ دێت، ئه‌دی ئه‌و مه‌یله داگیرکه‌رییه به هێز به‌ربه‌ست ده‌کرێ و له بن دێ یا به دانیشتن له‌گه‌ڵ دو دیپڵۆماتی ده‌ره‌کی و به گرتنی کۆبوونه‌ویه‌کی ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ یادی شه‌هیدان...؟؟ ئه‌گه‌ر مه‌یلی داگیرکه‌ری کوردی له بن نهێ هه‌تا له‌مپه‌رێک له بنی نه‌هێنێ، ئه‌و مه‌یله داگیرکه‌رییه به هێز له بن دێ یان به‌و شته‌ی که هه‌ندێک لایه‌ن له بێچاره‌یی خۆیان دا نێویان لێناوه خه‌باتی مه‌ده‌نی...؟
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌تا دا باسمان کرد کانت ده‌ڵێ بۆ پێکهێنانی ئاشتی و ئارامی پێویسته که گه‌لان کۆنفێدراسیۆنی خۆیان پێک‌بێنن. هزری کۆنفێدراسیۆنی گه‌لانی پێشنیار کراوی کانت، بوو به هه‌وێنی 'لیگی گه‌لان' ی پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و 'نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان' ی ئاواکراوی پاش شه‌ری دوهه‌می جیهانی. به‌ڵام تا چ ئاستێک ئه‌و هزره سه‌رکه‌وتوو بووه و ئاشتی و ئارامی پێک هێناوه. هه‌موو ده‌زانین که 'لیگی نه‌ته‌وه‌کان' شکه‌ستی هێنا و نه‌یتوانی به‌رگری شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی بکات و به‌و پێیه پاش شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی 'نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان'، یان واباشتره بڵێین 'ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان'یان دروست کرد، به‌ڵام ئه‌ویش پاشهبهرهیهکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و ئامێرێکی ده‌ستی ئامریکا بووه بۆ چه‌سپاندنی سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌وتی باڵا ده‌ستی جیهانی. که‌واته مه‌رجه‌کانی کانت بۆ پێک هێنانی ئاشتی و ئارامی هه‌تاهه‌تایی، نوقمی کێشه و پرسگری فه‌لسه‌فین و واپێده‌چێت که ڕوانگه‌ی کاڕڵ شمیت که ده‌ڵێ ئه‌گه‌ری شهر هه‌رئان له ئاراده‌یه له جێی خۆی دابێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕوانگه‌ی شمیت ڕاسته، ئه‌دی ئه‌گه‌ری شهر له نێوان فه‌ڕانسه و ئاڵمان یان ئاڵمان و بریتانیادا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌گری شه‌ڕ له ئارادا نییه، ئه‌دی خۆ سه‌رده‌می کارڵ شمیت فه‌ڕانسه و ئاڵمان دوژمنی یه‌ک بوون و که‌س بڕوای نه‌ده‌کرد ڕۆژێک ببن به‌و دۆسته‌ی که ئێستا هه‌ن. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه که ئایا وێنه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ده‌توانرێ له هه‌موو سوچێکی ئه‌و دونیایه‌دا ئاوا کرێ و ئه‌گه‌ری شهر زه‌وت بکا؟ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره ئاسان نییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له به‌رچاوه و جێگای پرسیار و تێڕامانه ئه‌وه‌یه که بۆچی وڵاتانی ئه‌وڕۆ له هه‌موو کاتێک زیاتر خۆیان به چه‌کی جۆراوجۆر ته‌یار کردووه و ڕۆژ ڵه‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر خه‌ریکی خۆته‌یار کردنن؟ ئه‌گه‌ر دونیا به‌ره‌و ئاشتی و ئارامییه‌که‌ی کانت ده‌چێ، ئه‌دی بۆچی هیچ یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ی خۆته‌یار کردوو به هه‌موو جۆره چه‌کێکی وێرانکه‌ر، له بیری خۆ-چه‌ک کردن و چه‌ک دانان دا نین؟ ئه‌گه‌ر هیچ لایه‌نێکی جیهانی و هیچ وڵاتێکی سه‌رده‌م به هیچ شێوه‌یه‌ک ئیزنی چه‌ک دانان ناده‌ن به خۆیان، ئه‌دی بۆچی داوای چه‌ک دانان له ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی ده‌کرێ؟
هه‌روه‌ک کوتم، من له وڵامدانه‌وه خۆ ده‌بوێرم ، له وڵامدانه‌وه گرینگتر پرسیارکردن و له پرسیارکردنیش گرینگتر بۆ من شێوازی داڕشتنی پرسیاره. به درێژایی مێژوو گوێچکه‌ی گه‌لی ئێمه‌یان به وڵامگهلی جۆراوجۆر ئاخنیوه، وڵامگهلێکیش که به هیچ چه‌شنێ ده‌رفه‌تی پرسیار کردنیان بۆ نه‌هێشتۆته‌وه...!
له‌م بهشهده دا باسمان له ڕوانگه‌ی کانت کرد، له به‌شی داهاتوودا باس له شه‌ڕی هێژه‌مۆنی و تێۆری بازنه‌ی شه‌ڕ ده‌که‌ین و پاش شیکارییه‌کی فه‌لسه‌فی و زانستییانه، مژاری چه‌ک دانانی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی کوردی ده‌نرخێنین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست