کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌و سه‌رکردانه‌ی له‌گوڵه‌ گه‌نمی پوچ ده‌چن

Friday, 24/07/2009, 12:00


گرگنه‌کانی کورد زۆریان چونه‌ته‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ به‌ڵام سیاسه‌تیان کردۆته‌ پیشه‌و وازله‌گه‌له‌که‌مان ناهێنن زۆریان وه‌ک قۆنده‌ره‌ هه‌موو سپێده‌یه‌ک سه‌رو سمێڵیان ڕه‌ش ده‌که‌نه‌وه‌ و خۆیان لێ ده‌بێته‌ ناپلیۆن  له‌کۆڕوکۆبونه‌وه‌کاندا خۆیان له‌سه‌ر قاچه‌کانیان بۆ ڕاناگیرێ و به‌قنچکانه‌وه‌ قسه‌ بۆ خه‌ڵک ده‌که‌ن  قسه‌کانیان سه‌رتاپا دووباره‌بونه‌وه‌یه‌ و هه‌رجاره‌ی له‌جێگه‌یه‌که‌وه‌ پاش و پێشی ده‌خه‌ن ،من هه‌وڵ ده‌ده‌م
چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کیان هه‌ڵسه‌نگێنم له‌ڕێگه‌ی ئه‌و قسانه‌یانه‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کرداریاندا پاشان خوێنه‌ر ئازاده‌ چۆن تێیان ده‌ڕوانێ ،به‌هادین نوری له‌گۆڤاری شه‌قامدا ده‌ڵێ (نه‌وشیروان مسته‌فا دیلی کوشتوه‌) من جاران زۆر ڕێزم بۆ به‌هادین نوری هه‌بوو ده‌مووت ئه‌م پیاوه‌ له‌ناوکوردا نه‌بوایه‌ لێنینێک ده‌بوو له‌وگۆڕه‌ی به‌ڵام له‌نامه‌یه‌کدا داوای سواڵی ده‌کرد له‌جه‌لال تاڵه‌بانی و له‌تاودا له‌هه‌رچی گۆڤاروماڵپه‌ڕدا هه‌بوو بڵاوی کرده‌وه‌ ئاخر مردن ئه‌وه‌ده‌هێنێ پیاوێکی شیوعی وابکڕوزێته‌وه‌ بۆی ،من له‌دوای ئه‌و نامه‌یه‌یه‌وه‌ بڕوام به‌مێژووی ئه‌م گوڵه‌گه‌نمه‌ پوچه‌ نه‌ماو‌ هه‌موو مێژووی خۆی و ماندووبونی خۆی لکه‌دارکر‌د ئێستاش چی بڵێت له‌سنوری قه‌ره‌وێڵه‌که‌ی ده‌رناچێت، د. مه‌حمود سۆران ده‌ڵێ من ده‌نگ ده‌ده‌م به‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌گه‌ر چی ده‌زانم هه‌ڵه‌شی زۆره‌ به‌ڵام هه‌ر پێ ی ده‌ده‌م سۆرانی ده‌بوو شه‌رمی بکردایه‌ ئه‌و یه‌که‌مین که‌س بوو له‌سه‌ر ئاشبه‌تاڵ نامیلکه‌ی نوسی و کۆمه‌ڵی فاکته‌ی خسته‌ڕوو به‌ڵام ئه‌م گرده‌ پیاوه‌ له‌وه‌ڕکه‌ی پاکه‌ ئه‌گه‌ر وانی یه‌ فه‌رموو به‌یانی که‌ هه ڵه‌کانی مه‌سعود چین بۆیه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ش ده‌که‌یت تا جێگه‌ت له‌به‌عداد لێژ نه‌بێت ، تاڵه‌بانی ده‌مێکه‌ بڕیارم دابوو له‌سه‌ر تاڵه‌بانی هیچ نه‌ڵێم به‌ڵام تاڵه‌بانی وه‌ك پێشتر ووتم حه‌دی نه‌بوو له‌هه‌رێمی زه‌رد هیچ وڕێنه‌یه‌ک بکات به‌رۆکی سلێمانی گرتوو به‌شان و باڵی بارزانیدا هه‌ڵی ده‌دا  تائه‌و کاته‌ی یه‌کێک له‌ چالێنه‌ره‌کانی لێ ی ده‌پرسێ مامه‌ ئێمه‌ش ده‌نگ به‌مه‌سعود بده‌ین ئه‌ویش به‌توڕه‌بونه‌وه‌ ده‌لێ ،،،،،،،،، ئه‌مه‌یه‌ سه‌رکرده‌ ،کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌نته‌ری ده‌رچوه‌ هاوڕێیه‌کم بۆی گێرامه‌وه‌ کاتێک کۆسره‌ت ده‌بینێ یان ده‌بیستێ له‌کوردستان پۆست بابه‌تی له‌سه‌ر بلاوکراوه‌ته‌وه‌ هه‌زان داخ هه‌ڵده‌کێشێ ئه‌وڕۆژه‌ له‌داخدا هه‌رتوڕه‌ده‌بێت شه‌و خه‌ویلێناکه‌وێ و به‌زۆر سه‌ری بۆیاخ ده‌کاته‌وه‌  به‌ڵام هه‌موو جارێک په‌شیمانه‌ که‌چی پاره‌و پول ڕێگه‌ی پێنادات بڕیار بدات ،سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌  ووتبووی من درۆزنێکی لێزانم قه‌ت لاشم ناخۆش نی یه‌ که‌ده‌لێن فایلت هه‌یه‌ به‌سنه‌یان ووتوه‌ چۆن بومه‌ته‌ خاوه‌نی ئه‌و فایله‌ من ده‌توانم هه‌موو شتی ژێر به‌ڕه‌بێنمه‌ سه‌ر به‌ڕه‌ ، له‌نێچیریان پرسی بۆچی که‌ده‌رده‌که‌ویت هه‌ر شت ده‌خوێنیته‌وه‌ خۆلای خۆت تۆ دوکتۆریت له‌وه‌ڵامدا ووتی چونکه‌ هێشتا باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌م میلله‌ته‌ منیان لاقبوڵ بێت که‌کامێرا ڕووم تێ ده‌کات خه‌ریکه‌ خۆم پیس ده‌که‌م منیش نامه‌وێ وه‌ک مامم بم هه‌ر قسه‌ی هه‌له‌قومه‌له‌ق بکه‌م بۆیه‌ بۆم ده‌نوسن و منیش ده‌یخوێنمه‌وه‌ له‌بیریشتان نه‌چێت خۆشم و دکتۆراکه‌شم هه‌ر ته‌زویره‌ بۆیه‌له‌گوڵه‌گه‌نمی پوچ ده‌چم ،به‌فازیل میرانیان ووت بۆ ده‌نگت نه‌بوو له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنا ووتی بۆیاخی قژیان لێ قه‌ده‌غه‌کردم منیش بێ په‌یمانم داوه‌ بێ بۆیاخ ده‌ر نه‌که‌وم ئاخر ژنی فاحیشه‌تان دیوه‌ بێ میکیاج ده‌رکه‌وێت ؟ له‌به‌رهه‌م ساڵحیان پرسی ئه‌وه‌ مالیکی له‌ئه‌مه‌ریکایه‌ بۆ تۆ نه‌چوی له‌گه‌ڵیا له‌وه‌ڵامدا ووتی  باشبوو له‌وێ نه‌بووم واشنه‌بوایه‌ هه‌ر نه‌ی ده‌بردم ده‌یووت جێمان نی یه‌و جێت نابێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌توانی به‌دوامانا ڕاکه‌ ، عه‌بدولای مهته‌دی قه‌رزکوێر ده‌ڵێ نازانم چۆن قوتاربم له‌وقه‌رزه‌ بۆم نادرێته‌وه‌ به‌رپرسێکیش پێ ده‌ڵێ ئاسانه‌ هێشتا سه‌ری بڕاوی هاوڕێکانت له‌ودیو سنور پاره‌ده‌که‌ن. سلێمانی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە