بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە فیس بووکەوە هەرجارە و چەند بابەتێک

Tuesday, 07/02/2012, 12:00


پەکەکە و شەڕی شارەکان، کۆمەڵکوژییەکەی شرناخ

یەکەم: شەڕی شارەکان
لەدوا لێداوانی جەمیل بایکدا هاتووە. کە پەکەکە لە مەو دوا شەڕ دەباتە ناو شارەکنی تورکیا و شەڕی سەراتاسەری ڕادەگەیەنن.
شەڕ بردنە ناو ماڵی دوژمن دەبوو دەمێک بوو بخرایەخانەی جێ بەجێ کردنەوە. دوو ساڵ لەمەو بەر لە بابەتێکمدا باسم لەوە کردبوو کە دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە ئەوسا تاقیکردنەوەی بەهاری عەربی هەر ناویشی نەبوو. ئێستا لە جیاتی شەڕ بردنە ناوماڵی دوژمن و ناو قوڵاایی شارەکانی تورکیا، کاتی ئەوە هاتوو خەباتی شارەکان دەست پێبکات، لەجیاتی دروشمی ئازادکردنی ئۆجەلان دەبێت بانگی سەر بەخۆیی و ئازادیی هەموو گەل بدریت. لە جیاتی بە کوشتدانی کوڕ و کچانی گەریلا لە قەندیل و چیاکانی تری کوردستانی باکور.
هاندانی خەڵک بۆ مەیدانی ئازادییەکان و چۆڵ نەکردنی ئەو مەیدانانە تا بە چۆک داهێنانی ڕژێمی تورکیا.. ئیستا ناوچەکە لە دوو ڕیانی ئاڵوگٶڕیێەکی تازەدایە هاتنە سەرشەقام و مەیدانەکانی ئازادیی کوردانی باکور نەک تورکیا بەڵکوو هەموو ئەو دوڵەتە زلهێزانەی ئەمریکا و ئەوروپا بەچۆک دادێنێت مەرج نییە شەڕ هەر بەچەک و خوێنڕشتن بێت
ئەمە لە تەواویی دونیا و ناوچەکەش شەڕی شەقام خەباتی جەماوەرییە.

دووەم: کۆمەڵکوژییەکەی شرناخ
هەڤاڵانی بەدەپەی ئەندام پەرلەمانەکانی تورکیا دوای هەوڵێکی زۆر فشار خستنە سەر دەوڵەتی تورکیا، پرسی کۆمەڵکوژیی ئەو لاوە چاو گەشانەیان گەیاندە یەکێتی ئەوروپا، کەچی پەکەک دێت و ئەم پرسە تێکەڵ بە پرسی ئۆجەلان دەکات، کوشتی خەڵکی سڤیل و بە کۆميل دەچێتە خانەی کۆمەڵکوژیەوە دەتوانرێت سەد هێندەی تر تورکیا پی ڕیسوا بکرێت، بيلام بەستنەوەی ئەم پرسە بە ئازادیی ئۆجەلان کارێکی هەڵە بوو.
هیچ کەس ناتوانێت نکوڵئ لە ڕۆڵی پەکەکەوە ئۆجەلان بکرێت، بەڵام تێکەڵاوکردنی دۆسییەکان لە جیاتی سود، زیان بە دۆسییەکە دەگەیەنێت. ئەگەر ڕاشکاوانە تر بڵێین لە ڕەخنەو وەڵامی پەکەکە نەترسین. ژیانی ئۆجەلان ژیانی گەریلایەکی لە بناری قەندیل و ژیانی ئەو لاوانەی لە شڕناخ بوونە سوتەمەنی فڕۆکەکانی تورکیا چ جیاوازییەکیان هەیە لەگەڵ گیانی ئۆجەلان.

فەرموون لەگەڵ لینکی لێدوانەکەی جەمیل بایکدا
http://www.hawlati.co/babetekan/12695


ئاساییە دەسەڵاتێکی ئێکسپایەر، خواردن و دەرمانی ئێکسپایەریش بە هاوڵاتییەکانی بدات

ڕۆژ نییە، دەیان چێرۆکی پڕ تراژیدیا و هەواڵی جەرگبڕ، لەم کوردستانەی ئێمە نەبیستین، تەنانەت میدیاکانی دەسەڵاتیش ناتوانن ئەم راستییە بشارنەوە و پاکانە بۆ ئەو هەموو کارە نەخواستراوانە بکەن.
تا ئێستا سەدان جار سەرەڕای هەواڵی سایت و ڕۆژنامەکان، لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانیش سەدان تەن خواردنی بەسەر چوو. دەیان کارتۆنی حەب و دەرمانی بەسەرچوو، تەنانەت حەب و دەرمانی هۆشبەر و ژەهراوییش، کە لە سنوری دراوسێکانەوە دەیان تەن لەم جۆرە خۆراک و دەرمانانە دەهێنرینە ناو هەرێمی کوردستانەوە، کەچی تاکو ئێستا نەمان بینی کەسێک لێپچینەوەی لەگەڵدا بکرێت، دەزانن بۆ؟ چونکە زوربەی بازرگانەکان لە ژێرەوە دەستیان لەگەڵ سەرانی دەسەڵاتدا تێکەڵ کردووە، بەرپرسێکی باڵا ڕاستەوخۆ بەو پارە دزییە لەگەڵ قاچاخچییەکاندا بازرگانیی پێوە دەکەن.
هاوڵاتیانی کوردستان لێرەدا دوو جار باجی دزیی و بازرگانی بەرپرس و سەرانی دەسەڵات دەدەن:

یەکەم: لەلایەک ئەو پارە و سەرمایەی بەرپرس و شەڕێکە بازرگانەکەی هاوڵاتیان، کە مامەڵەی پێوە دەکەن ئەوە حەقی هاوڵاتیانە، کە بەشێکی هی بودجە لە سەدا حەڤدەکەی بەغدایە.

دووەم: جارکیتر بەهۆی خواردنی خۆراکی بەسەرچوو هەمان هاوڵاتی توشێ نەخۆشی دەبێت.
جارێکی تر دەبێت بە دەرمانی ئیکس پایەر چارەسەر بکرێت، کە تووشی گرفتی تر دەبێت.
هێنانی دەرمان و خۆراکی بەسەر چوو دەچیتە خانەی ئاسایشی نیشتیمانی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە