کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال و بنه‌ماله‌ی با‌رزانی....

Monday, 18/05/2009, 12:00


ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ڤاڵێکی خۆشه‌ویستم بینی که‌وتینه‌ کفتوگۆ ده‌رباره‌ی جه‌لال تاله‌بانی و په‌یوه‌ندیه‌ گومان لێکراوه‌کانی له‌گه‌ل بنه‌ماله‌ی بارزانی خائین.

ئه‌ و هه‌ڤاله‌م پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی ی.ن.ك و خۆشم زیاتره‌ له‌ 36 ساڵه‌ ئه‌ندامی ی.ن.ك م.

بۆی باس کردم که‌ ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا جه‌لال تاله‌بانی به‌ نهێنی سه‌ردانی حه مایل خان دایکی مه‌سعودی کردووه‌ و له‌ هه‌موو کاره‌کانی که‌ دژی بنه‌ماله‌ی کردووه‌ په‌شیمانه‌ و داوای لێکردووه‌ که‌ حیسابی کوری خۆی بۆ بکات و تاله‌بانیش باش ماوه‌یه‌کی تر یه‌کێتی ته‌سلیمی پارتی بکات یان هه‌لیوه‌شێنێته‌وه‌. دایکی مه‌سعودیش قبولی کردووه‌و داوای له‌ مه‌سعود کردووه‌ که‌ هاوکاری تاله‌بانی بکات له‌و کاره‌دا.



له‌ سه‌رتادا زۆر قه‌ناعه‌تم نه‌کرد په‌لام پاش جه‌ند روودارێکی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆم ده‌رکه‌وت که‌ راسته‌ و تاله‌بانی نیازێتی ی.ن.ك له‌گه‌ل پارتی بنه‌ماله‌ یه‌کبکرنه‌وه‌.
روداوه‌کان.

1/ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی تاله‌بانی له‌ جیابوونه‌وه‌ی بالی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ بنه‌ماله‌ له‌ 1962 ئه‌مه‌ش له‌ چاوپێکه‌وتنێکی تاله‌بانی له‌گه‌ل که‌نالی ئاسمانی العراقیه‌.

2/ به‌خشینی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ موراهق نیجیروان بارزانی. له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی ی.ن.ك کفتوگۆ کرا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ لایه‌ن ی.ن.ك وه‌ و باش کفتوگۆیه‌کی زۆر تاله‌بانی داوای له‌ مه‌کته‌بی سیاسی کرد که‌ به‌ نوسراو وه‌لامی بده‌نه‌وه‌ باش 3 رۆژ. رۆژی دواتر واته‌ رۆژێك پێش ته‌واو بوونی مۆله‌ته‌که‌ی که‌ دابووی به‌ مه‌کته‌بی سیاسی که‌ به‌نوسراو وه‌لامیان بده‌نه‌وه‌ ، سه‌ردانی هه‌ولێری کردو موراهیق نیجروان  بینی و پۆستی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بێ به‌خشی.

3/ له‌ هه‌موو جاوپێکه‌وتنه‌کانی تاله‌بانی هه‌و‌لده‌دات به‌سه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی و زۆر به‌ شۆرشگیر له‌ قه‌له‌میان ده‌دات هه‌ر زوو 31 ئابی 1996 له‌بیر جووه‌وه‌و که‌ تاله‌بانیان راونا بۆ قاسمه‌ ره‌ش و خه‌ریك ئا ش په‌تالێک ی ترمان پیبکات ئه‌گه‌ر جه‌ند هه‌ڤالێکی وه‌ك شه‌هید شاخاوان و کاک کۆسره‌ت نه‌بوایه‌ و قه‌ناعتیان پێ کرد که‌ به‌رده‌وام بن له‌ خه‌بات.

4/ نێوی کردنه‌وه‌ی رێکه‌وتنامه‌ی نا ئیستریژی نێوان پارتی و تاله‌بانی له‌ 6/5/2009 به‌ته‌واوه‌تی قسه‌کانی ئه‌و هه‌ڤاڵه‌ به‌رێزه‌ ته‌واو ده‌رجۆ که‌ تاله‌بانی ئێستا کۆری بارزانی یه‌ و کار له‌ دوا قۆناغی ته‌سلیم کردنی ی.ن.ك به‌ پارتی بنه‌ماله‌ ده‌کات.

چه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی کوردستان و پێشمه‌رگه‌ دڵسۆزه‌کانی ی.ن.ك و ئه‌ندامان و لایه‌نکرانی ی.ن.ك ئه‌وه‌ قبول مه‌که‌ن له‌ تاله‌بانی و رێکربن له‌ توانه‌وه‌ی ی.ن.ك له‌ناو پارتیدا. ی.ن.ك ده‌ریایه‌ك خوێنی په‌خشیوه‌ به‌و خاكه‌ هه‌زاره‌ها شه‌هید و که‌م ئه‌ندام و منالی بێ باوكی هه‌یه‌. پیلانی گلاوه‌کانی تاله‌بانی و بارزانی هه‌ڵوه‌شێنه‌وه‌.

ئێستا ئینکاری له‌ بوونی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌ی 6/5/2009 ده‌که‌ن جونگه‌ ئه‌زانن ئه‌گه‌ر دانی پیابنین ئه‌وکات که‌س ده‌نغ به‌لیسته‌که‌یان نادات. چه‌ماوه‌ری به‌شه‌رفی کوردستان قبول مه‌که‌ن له‌ تاله‌بانی ی.ن.ك به‌کاربێنێت بۆ مه‌رامه‌کانی خۆی.

18 ساڵه‌ هیجیان بۆ گه‌رمیان نه‌ کردووه‌ په‌لام ئێستا خانوو بۆ که‌سو کاری ئه‌نفالکراوه‌ به‌شه‌ره‌فاکان دروست ده‌کات و بیری ئیرتوازیان بۆ لێده‌دات . پاره‌ی میلله‌ته‌که‌مان ئه‌به‌خشی به‌سه‌ر که‌سانی گه‌ندڵدا.



به‌ بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و بارزانی که‌رکوکیان فرۆشت . به‌ناکۆکی هه‌ردووگیان که‌رکوک بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ده‌ستمان جوو..

هه‌موو رۆژی کۆروکۆبوونه‌وه‌ ده‌کات به‌لام به‌ وشه‌یه‌کش باسی ئازادکردنی فرۆکه‌وانی کیمیابارنی هه‌لبجه‌ ناکات. هه‌موو به‌لێنه‌کانی درۆیه‌و هیجی جێ به‌جێ ناکات،

جه‌ماوه‌ی به‌شه‌رفی کوردستان ، که‌س وکاری شه‌هیدان ، که‌س وکاری ئه‌نفال کراوه‌کان پاوه‌ر به‌ په‌لێنه‌کانی بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی وبارزانی مه‌که‌ن و ده‌نگیان بۆ مه‌ده‌ن. کوردستان پێویستی به‌ گۆرانه‌ و خۆ رزگار کردنه‌ له‌م بنه‌مالانه‌. ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ دزو چه‌رده‌.

پاره‌شیان داپێتان یان دیاری سید الرئیس وه‌ك ده‌مانجه‌ وه‌ریکرن به‌لام ده نگیان بۆ مه‌ده‌ن جۆنگه‌ که‌س نازانێت ده‌نگت به‌ گێ داوه قه‌دیش نازانن وه‌ناشتوانن هه‌موو خه‌لکی کوردستان ده‌ربکه‌ن له‌ کوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگیان نه‌داوه‌ به‌ بنه‌ماله‌ گه‌نده‌له‌کان.

ده‌نگ بده‌ن بۆ گورانکاری له‌ سیستێمی به‌رێوه‌بردن. ده‌نگ بده‌ن بۆ جیاکردنه‌وه‌ی حیزب وحکومه‌ت ده‌نگ بده‌ن بۆ سه‌روه‌ری یاسا، ده‌نگ بده‌ن گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیراوه‌کان، به‌لێ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆران.‌

ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی گۆران.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە