دە ساڕی..................... بەرد
Tuesday, 13/05/2014, 12:00
1838 بینراوە
چۆلەکەی وەز
دوای سەرمای
وەرزی زستان
پەیمانی
لەقەل وەرگرت
لە پاشماوەی داهاتی نوێ
لە ئاشی دەساڕی بەرد
ژەمی چۆلەکە
دابین کا
زستان ڕۆیشت
بەهار هات و
هاوین ... داهات
گوڵە گەنم
لە خەرمان
کۆ کرایەوە
بەلام لەداهاتی
هاوین
چگە لە قەل و
قەلە ڕەشکە
دانوێلەیەک
بۆ مەلەوەر
نەمایەوە
گۆڕانی وەرز
زستان هاتوو
بەهار دەمی
وەرزی گولی کردەوە
بە رەنگی وەرز
باڵای لقی درەخت گۆڕا
هەموو دەشت و هەوراز
گۆڕا
بەڵام
سەر بەیاسای
میراتی دەساڕی بەرد
هەمان دەساڕ
دانەوێلەی
چۆلەکەی خەم
دابین دەکا
خۆشحاڵی
ئەزمونێک بوین
ماف دەساڕ
بهاژێنی
بەڵام
دەساڕ
مافی خستە
قوڕقوڕاگەی
ئاشی
بەد بەخت
خێو
خێوێک
بەتۆقاندن و
بەبەخشینی
ماڵی پەپولەی
بێ ئۆقرە
دەنگیان بۆ وەرز
کۆ کردەوە
دەنگەکان
کۆ بوونەوە
هاواری ژەم
سوودی نەبوو
سەرلەنوێ
بوون بە
میراتگەری
ماڵی پەپوولەی
سەرماو وەرز
جارێکی تر
دەنگی ئەزموون
توایەوە