کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


به‌یاننامه‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی "عیماد ئه‌حمه‌د "جیگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌�

Sunday, 09/12/2012, 12:00


كۆمه‌ڵێك له‌گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید




به‌رپرسانی كورد له‌به‌رده‌م مه‌حه‌كی به‌ڵێنه‌ سه‌رابیه‌كانی خۆیاندا
به‌خێرهاتنی كاك عیماد ده‌كه‌ین بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌,ده‌پرسم بۆچی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ پێشوازیدا ئاماده‌ نه‌بووه‌؟به‌ڵام پێده‌چێت ئیشوكاری هه‌بێت یان له‌لای مه‌سعود به‌رزانی میوان بێت !یه‌كێك پێمان بلێت پارێزگاری هه‌له‌بجه‌ كوا؟بۆ ئاماده‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ نه‌بووه‌؟
له‌دوای ویرانكردنی شاره‌كه‌ی و كوشتنی به‌شێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ له‌سه‌رده‌ستی سه‌رانی به‌عس له‌ماوه‌ی 25ساڵه‌ی حوكمڕانی به‌رپرسانی كوردا ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌ی گیرۆده‌ی به‌ڵێنه‌ سه‌رابیه‌كانی به‌رپرسانی كورد بووه‌,شه‌ڕی ده‌روونی و ده‌یان ساڵ چاوه‌ڕوانی و سه‌دان به‌لێنی سه‌رابی سه‌رانی كورد به‌رامبه‌ر ئه‌م شاره‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی هیچی كه‌متر نییه‌ له‌و شه‌ڕه‌ی به‌عس ده‌رحه‌ق به‌ خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی كرد,
به‌ڵێنه‌ سه‌رابیه‌كانی به‌رپرسان كه‌ بووه‌ته‌ هۆی وێرانكردنی ڕۆحی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی بۆمبارانه‌كانی به‌عس كاریگه‌ری خراپی دروست كردووه‌ له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و ویرانكردنی رۆحی خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ ئه‌م ویرانكردنه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی وێرانكردنی خانوه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ی تاوانه‌....ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شمان له‌ كانگای هه‌زاران به‌ڵێن و سه‌دان پرۆژه‌ی شكست خواردووی به‌هه‌ده‌ردانی ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌م شاره‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌سایی ڕق و قینه‌ موزایده‌ی سیاسی.ئه‌وه‌ ئێمه‌ و ئه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی سه‌وز ئه‌وه‌ش به‌ڵێنه‌ سه‌رابیه‌كانتان
له‌م چه‌ند دێڕه‌دا به‌پرسی یه‌كه‌می حكومی له‌ سنوری ئیداره‌ی سه‌وزدا مه‌حكوم ده‌كه‌ین و لێره‌وه‌ ئێمه‌ چیتر له‌ بری داواكاری و كرووزانه‌وه‌ به‌ میتۆدی لێپرسینه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسان و مه‌حكومكردنی قسه‌ ده‌كه‌ین ....
1-به‌لێنی به‌ پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ هه‌تا ئیستا تاكه‌ هه‌نگاوێكتان بۆ نه‌ناوه‌,ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ش تێی گه‌شتوین ده‌سه‌ڵاتدانی ئیستای كورد باوه‌ڕیان به‌ پاریزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ نییه‌ و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ش كه‌ له‌ لایه‌ن مه‌سعود به‌رزانی و به‌رپرسانی تره‌وه‌ دراوه‌ و جێبه‌جێ ناكرێت ده‌ڕواته‌ خانه‌ی درۆ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه‌ی درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ تاوانێكه‌ ده‌بێت خاوه‌نی به‌ڵێنه‌كان تا 16ی3ی ئه‌مساڵ جێبه‌جێی بكه‌ن یان له‌ مێژوو ئه‌م شاره‌دا ناویان وه‌ك سیاسیه‌ك و به‌رپرسێكی درۆز تۆمار ده‌كه‌ین.

2-ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆش كه‌ ئێمه‌ باروه‌ڕمان به‌ ئیداره‌یه‌ك نییه‌ كه‌ پاریزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌نگاوی دووه‌می نه‌بێت ,كه‌چی ئێوه‌ ئه‌وه‌شتان پێ ڕه‌وا نه‌بینین و له‌و به‌ڵێنه‌ی خۆشتان پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ كردتانه‌ قوربانی و بردتان بۆ ناوچه‌كانیتر و هه‌ڵه‌بجه‌ش ته‌نها به‌ڵێن و نوسینی سه‌ر كاغه‌زی بۆ مایه‌وه‌.
3- پرسی به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی كه‌مته‌ر خه‌میه‌كانی حكومه‌ت له‌ ئاست كه‌سیی به‌ جینۆساید ناساندنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالدا شه‌رمهینه‌ره‌,له‌ دونیادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك نابینته‌وه‌ هینده‌ی به‌رپرسانی كورد له‌ ئاست كاره‌ساته‌كاندا كه‌مته‌رخه‌مبن نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نیه‌ به‌رپرسه‌كانی داڵده‌ده‌ری بكوژی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی بێت به‌لام ده‌سه‌لاتی كوردی به‌رپرسه‌كانی ڕێزی ئه‌نفالچی و به‌عسی و جاشه‌كان زیاتره‌ له‌لای تاوه‌كو كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان.

4-زۆربه‌ی به‌رپرسانی ئیداری و حكومی و حیزبی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ئه‌رك و باریكی قورسن به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ قایمقامه‌كه‌ی توانای به‌ڕێوه‌ بردنی ئه‌م شاره‌ی نییه‌ فاشله‌ به‌مانانی فاشل

5-ئه‌و دۆسیانه‌ی ده‌بێت به‌رپرسانی له‌سه‌ر دادگای بكرێت
-به‌ڵێنه‌ سه‌رابیه‌كانیان
1-به‌پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌
2-ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ
3-گێڕانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كان
4-ڕزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌و گۆشه‌گیریه‌ جوگرافیه‌و كردنه‌وه‌ی به‌ڕوووی شاره‌كانیتردا
-پرۆشه‌ شكت خواردوه‌كانتان
1-پردی ته‌نگی سید محمد(هه‌ڵه‌بجه‌-ده‌ربه‌ندیخان)23 ملیۆن دینار ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكیه‌كانه‌وه‌ بۆ ته‌رخان كرا و له‌ بوجه‌ی ساڵی 2009 زیاتر له‌ 100 ملیۆن دینار و ساڵی 2010 زیاتر له‌ 80 ملیۆن دینار كوا پاره‌كه‌ی پردی ته‌نگی سه‌ی محمد گه‌رانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی وبووجه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌ ده‌بێت جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵام بداته‌وه‌ئه‌وپرده‌بۆدرووست نه‌كرابووجه‌كه‌ی بۆكوێ براوه‌ .
2-پردی تووه‌ قوت(هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌)
3-مه‌رزی سازان وجاده‌ی نێوان سازان گریانه‌ به‌كه‌ناری رووباری سیرواندا له‌سنوری رۆژهه‌ڵات.بووجه‌كه‌ی وه‌رگیراوه‌ له‌حكومه‌ت به‌ڵام پرۆژه‌كه‌ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ .بۆ؟
نه‌كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌ تا ئێستا بۆ؟
4-ڕێگای جووت سایدی هه‌ڵه‌بجه‌-سیدسادق كه‌ ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه‌
5-پاركه‌ له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی كۆكۆیه‌كان له‌سه‌ر ڕێگای چاوگ
6-پاركی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ 5 ساڵه‌ ته‌واو بووه‌ به‌بی سودو بۆ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان
7-دانانی به‌ردی بناغه‌ی به‌رێوبه‌رایه‌تی رۆشنبیری به‌ڵام باجێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت بروات سه‌یربكات بزانێت ئه‌وپرۆژه‌یه‌ چه‌ندێ جێ به‌جێ كراوه‌و چه‌ندێكی ماوه‌.
8-قه‌ره‌بووی زه‌وییه‌كانی گرده‌چاڵ كه‌بۆچه‌ندساڵێك ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ڵێێن به‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دراوه‌ قه‌ره‌بووتان ده‌كرێته‌وه‌ .به‌ڵام تائێستاش خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌رچاوه‌روانن.
9-فراوان كردن و قیركردنی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌بۆماوه‌ی زیاتر له‌ ده‌ساڵه‌ساڵ بۆساڵ ده‌ڵێن سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵ ده‌س ده‌كرێ به‌جێ به‌جێ كردنی به‌ڵام تائێستا به‌ردێك نه‌خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌رد.بۆ؟
10-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ و پێدانی حه‌ق و مافی ئاواره‌یی.
11-فراوان كردن و قیركردنی جاده‌ی سازان هه‌ڵه‌بجه‌و كردنه‌وه‌ی خاڵێكی سنوری له‌نێوان كوردستان و ایراندا.
12- كارگه‌یه‌كی دروست كردنی دۆشاوی ته‌ماته‌ تا ئیستا هیج كاریكی بۆ نه‌كراوه‌ .

ئێمه‌ لێره‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێن چیتر باوه‌ڕمان به‌وه‌ نییه‌ كه‌ لیستی داواكاری بده‌ینه‌ ده‌ستی به‌رپرسانێك كه‌ ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌كه‌یان پڕه‌ له‌ نوسراوی داواكاری میلله‌ت به‌ڵكو لێپرسینه‌وه‌ و مه‌حكومكردنی به‌پرسان و وه‌ستاندنیان به‌پێوه‌ بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌و كه‌مته‌رخه‌می و به‌ڵێنه‌ سه‌رابیانه‌ی كه‌ دراوه‌ به‌م شاره‌و دادگایكردنیان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ شكتخواردوانه‌ی كه‌ پاره‌ی ئه‌م شاره‌ی تێدا به‌هه‌ده‌ر دراوه‌
كۆمه‌ڵێك له‌گه‌نجانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
9-12-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە