قوباد تاڵەبانی كوری ئەم زاتەیە چاوەڕیی چی لێئەكەن؟
Thursday, 13/08/2009, 12:00
فەرموون بە چاوی خۆتان بیبینن كە جەلال تاڵەبانی چۆن دەستی سەنعان قەساب ماچ دەكات لەم 2 كلیپە، سەنعان قەساب پارێزەرێكی توركمان بوو ، سكرتێری پێشووی بەرەی توركمانی بوو كە بارەگای لە سلێمانی بوو پێش پرۆسەی ئازادكردنی عێراق پاشان بارەگایان بردە كەركوك. تاڵەبانی نۆكەر دەستی سەنعان ماچ دەكات چونكە دەرگای توركیای بۆدەكاتەوە، لە دانیشتنەكە نوێنەری حكومەتی توركی دەلێت سڵێمانی زۆر گەرم نییە تاڵەبانیش دەڵێت " لەھەولێر باشترە، ھەولێر زۆر گەرمە دەستی سەعید قەزاز بشكێ كردی بە پایتەختی حوكم زاتی چونكە ھەموو ئەوانەی مفاوەزاتیان دەكرد ھەوڵێری بوون" پاشان تاڵەبانی دەڵێت " ھەولێر وەك برادەرانی خۆمان دەڵێن دێیەكی گەورەیە" پاشان سەنعان قەساب گالتە بە ھەولێری دەكات بە توركی دەلێت " خەلكی ھەولێر كە دێن بۆ سلێمانی دەلێن ئەرۆین بۆ شار،،،،، چونكا ئەوان لە شار نین" !!!!!!
ئاخر تاڵەبانی تۆ بۆ نامریت، بۆ خۆت ناسوتێنی ، لەلای بێگانە گاڵتە بە كورد دەكەیت ، ئێمەی كوردی كۆچەر ھەموو رۆژ شەرمانە لەم ووڵاتی غەریبییە لەگەڵ تورك رازی نیین بلێن باكووری عێراق دەبێ بلێن كوردستان، تۆی نۆكەریش دەستیان ماچ دەكەیت، كورە نەوت فرۆشەكەت ناورێت بكۆكێت لە بەردمی توركەكان لە ئەمریكای ئازاد.
ئازیزان ،، بۆ زانیاریتان سەنعان قەساب ئەو كابرا سمێل فشە ماڵی ھەزارەھا كوردی داگیركرد، وە ھەزارەھای تریشی دەربەدەر كرد. پاش 2003 فایلەكانی بڵاو كرایەوە كە سیخۆری بۆ سەدام دەكرد، وە رۆژنامەی ھاوڵاتی زۆری لەو فایلانەی بڵاوكردەوە ، لەناوەراستی 2004 شكاتی لێكرا لە داەدگای سلێمانی بە توھمەتی ئەوەی یەكێك بوو لەھەڵگیسێنەری شەری برا كوژی و داگیركردنی ماڵی كورد بەڵام جەلالی نۆكەر رەوانەی توركیای كرد، ئێستاش وا لە ئەورپا پالیداوەتەوە كە زۆر باش دەزانم ئەم بابەتەش دەخوێنێت چونكا كوردێكەی زۆر باشە.
خەلكینە چاوەریێ چی دەكەن لەمانە ،،، كوردینە ،، كوردی بەشەرفی ئەمریكا بەتەمایی چین لەگەڵ ئەمانە، ئێمە ھان ئەدەن بۆ گیانی عەرەب و تورك خۆشیان دەستیان ماچ دەكەن ،،،،كاتی دەنگدانی پەرلەمانی عیراق بەرێوەیە ماڵ ئاوایان لێی بكەن با برۆن بۆ زبڵخانەی مێژو.
http://www.youtube.com/watch?v=iJ8HutrNSAA http://www.youtube.com/watch?v=hyLRF4ItxXg *دەستەی لێسەندنی نوێنەرایەتی لە قوباد تاڵەبانی لە ئەمریكا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست