کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بڕی بودجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی زیاد مه‌که‌ن خه‌رجی چاره‌سه‌ری کوێری وئیفلیجی زمناکۆبده‌ن

Sunday, 26/06/2011, 12:00


زمناکۆڕزگاری ته‌مه‌ن 15 ساڵی خێرله‌خۆنه‌ دیو له‌گه‌ڵ دایک وباوکی و گشت که‌س وکاروهاوڕێکانی چاوڕوانی ڕه‌حمه‌تی خێروازانن که‌ پاره‌ی بۆکۆبکه‌نه‌وه‌ تا چاره‌سه‌ری کوێری و ئیفلیجی بۆبکرێت له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا که‌له‌ئه‌نجامی ته‌قه‌ی کوێرانه‌ی پیاوکوژو منداڵ کۆژه‌کانی ئه‌منه‌ زه‌رده‌که‌ی سلێمانی له‌ ڕۆژی 17ی شوبات تووشی بووه‌...!
زمناکۆی خوێندکاری پۆلی ده‌، عاشق بوونه‌ک تیرۆرست، له‌به‌رئه‌وه‌ شایانی ئه‌وه‌ نه‌بووکه ‌تیرۆرسته‌کانی لقی چوارخه‌ون وهیواکانی له‌به‌هاری ته‌مه‌نی دا هه‌ڵوه‌رێنن...!!

دایکی زمناکۆ ده‌ڵێت "هه‌مووئاواتی من وباوکی ئه‌وه‌بووکه‌ زمناکۆمان بۆپێبگات وهاوکاری باوکی بکات که‌ یه‌ک ده‌ستی ئیش ناکات" به‌ڵام ئه‌وئاواته‌شیان له‌باربرا...!!
هه‌روه‌ها دایکی زمناکۆده‌ڵێت"به‌عس نه‌یده‌وێرا به‌ ڕۆژی ڕووناک ته‌قه‌له‌ گه‌نجانی ئه‌م شاره‌بکات به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی وکوردی کردیان...!!"
باوکی زمناکۆده‌ڵێت" دڵنیابن من خۆشنابم له‌م تاوانه‌ و گه‌رمنیش خۆش ببم خه‌ڵکی شاری سلێمانی له‌ تاوانباران خۆش نابن...!!"

منداڵ کوژه‌کانی لقی چوارزمناکۆیان کوێروئیفلیج کرد، بارزانیش خه‌ڵاتی تاوانبارانی کرد و پله‌وپایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وڕاستی یه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ خۆی تاوانباره‌...!!
ئاخرئه‌وتاوانه‌ له‌ هه‌رووڵاتێکی دیموکراتی دا بکرایه‌، نه‌ک تاوانکاران به‌ڵکوسه‌رکرده‌کانیشیان ڕاپێچی دادگا ده‌کردن وبه‌ سزای خۆیان ده‌گه‌یاندن...!!

له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته بارزانی وه‌ک سه‌رکرده‌ی ئه‌وتاوانبارانه‌‌ له‌لایه‌ن دایک وباوکی زمناکۆوه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماربکرێت ودادگاش بریاری سه‌ربه‌خۆی خۆی بدات له‌سه‌ربناغه‌ی ئه‌وبه‌ڵگه‌ وفلیم وفۆتویانه‌ی که‌له‌کاتی تاوانه‌که‌دا گیراون وڕاستی تاوانی کوشتن وبریندارکردنی خۆپیشانده‌ران ومنداڵان ده‌سه‌لمێنن له‌لایه‌ن لقی چواری پارتی یه‌وه!

حکومه‌تی هه‌رێمه‌که‌ی بارزانی بێ شه‌رمانه‌ مینحه‌ی بزونته‌وه‌ی ئیسلامی له‌ 80 ملیۆن دیناره‌وه‌ به‌ئاڕه‌زووی خۆیان زیاد ده‌که‌ن بۆ 190ملیۆن دینار، له‌کاتێکدا زمناکۆکه‌ به‌ده‌ستی ئه‌وتاوانبارانه‌ی پارتی یه‌وه‌ به‌سه‌ختی بریندارکراوه و چاوه‌ڕوانی ڕه‌حمه‌تی خه‌ڵکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوکاری بکه‌ن تا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی یه‌که‌ی بۆبکرێت له‌ هه‌نده‌ران، به‌مه‌ش هیواوئاواته‌کانی زمناکۆودایک وباوک و که‌س و کاری بیهێنرێته‌ دی...!‌

ئه‌ومینحه زیاده‌ی بزوتنه‌وه‌ به‌ ‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زمناکۆبگه‌یه‌نرێته‌ ئه‌ڵمانیا بۆ چاره‌سه‌رکردن!

ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هاوکاری دایک و باوکی زمناکۆبکه‌ن وه‌ک لێپرسراو له‌ کردنی ئه‌وتاوانه‌ و زۆربه‌ی تاوانه‌کانی تری که‌ ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی کورد به‌ گشتی و خۆپیشانده‌ران به‌تایبه‌ت ئه‌نجامیان داوه‌، نه‌ک خۆیانی لێ بدزنه‌وه‌...!!
تائه‌وکاته‌ی یه‌کێتی و پارتی ڕێکه‌وتنی ئیستراتیجی له‌نێوانیانداهه‌بێت بۆ قۆرخکردنی ئابوری وده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا، خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه‌ باس له‌ دیموکراتی و ئازادی بکرێت!!

ئابوری و پاره‌ی کوردستان که‌ ئێستا بارزانی و تاڵه‌بانی ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه‌ له ‌ژێر ناوی په‌رله‌مان و حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌ کوردستاندا، پاره‌وموڵکی خه‌ڵکی کوردستانه‌ و هه‌مووتاكێکی کورد به‌شی خۆی هه‌یه‌ له‌وبودجه‌یه‌دا....!
بارزانی کاتێک ئاماده‌نی یه‌ تاوانبارانی 17 ی شوبات ڕاپێچی دادگا بکات، به‌ڵام پله‌یان به‌رزده‌کاته‌وه، ئه‌م کرداره‌ی بارزانی ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت که‌ ئه‌م سیستمه‌ گه‌نده‌ڵه و تاوانباره‌ بۆیه‌ ده‌بێت به‌ هه‌وڵ و توانای ئازادیخوازانی کوردستان‌ بگۆڕدرێت ...!!

شه‌رمه‌زاری یه‌ بۆ بارزانی که‌ زمناکۆ چاوه‌ڕوانی ‌کۆمه‌ک بێت تا بنێردرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ چاره‌سه‌رکردنی، چونکه‌ بودجه‌ی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ به‌زیاده‌وه‌ به‌شی چاره‌سه‌رکردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی هه‌مووبرینداره‌کانی خۆپیشاندانه‌کان و زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات، گه‌رئه‌م دزوتاونبارانه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردانه‌گرن بۆ خۆیان...!!

ئۆپۆزسیۆنیش پێویسته‌ وازبهێنێت له‌ دووڕوویی وهه‌روه‌ها به‌کارهێنانی که‌یسی زمناکۆوگشت خۆپیشانده‌ران‌ بۆ فشارخستنه‌ سه‌رده‌سه‌ڵات له‌ دانیشتنه‌کانیاندا....!
له‌ڕاستی دا ده‌بوایا ئه‌م به‌ناوئۆپۆزسیۆنانه‌ مه‌رجێک له‌ مه‌رجه‌کانی دانیشتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وه‌ بوایا که هاوکاری ماددی تایبه‌ت ته‌رخان بکات بۆ ئه‌وه‌ی برینداره‌کان له‌کوردستان یان ده‌ره‌وه‌ی ووڵات چاره‌سه‌ربکرێت..!
کاتێک به‌ناوئۆپۆزسیۆنه‌کان بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا کۆده‌بنه‌وه‌، ئیترچۆن له‌ ڕوویان دێ که‌یسی زمناکۆوخۆپیشانده‌رانی ترباس بکه‌ن بۆ خۆڵ کردنه‌ چاوی خه‌ڵک...!!

ئه‌رکی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌ که‌ به‌ لێپرسراوانه‌ترمامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرسی منداڵان و گه‌نجانی کوردستاندا بکه‌ن وچیترنه‌یان که‌نه‌ سووته‌مه‌نی سیاسه‌ته‌ گڵاوه‌کانی خۆیان چونکه‌ منداڵان به‌شێکن له‌ داهاتووی کوردستان و گه‌نجینه‌وسامانێکی گیانی گه‌وره‌ن بۆ پێشکه‌وتن و دروستکردنی کوردستانێکی ئازاد وپڕخۆشی بۆ منداڵان...!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە