کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسه‌كان له‌ ته‌رافیكلایت و هێڵی په‌ڕینه‌وه‌ راناوه‌ستن عه‌مید قادر:به‌رپرس ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ لێپرسراوی بكه‌ن

Friday, 29/01/2010, 12:00


به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ، ره‌خنه‌ له‌و به‌رپرسانه‌ ده‌گرێت كه‌ له‌ هێلی په‌رینه‌وه‌ی هاوڵاتیانیان و ته‌رافیك لایته‌كاندا راناوه‌ستن، و ده‌لێت "لێپرسراو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ پاراستنی یاسا بكه‌ن، ئه‌وانه‌ لێپرسراون، ئه‌گینا خه‌ڵكێك ته‌جاوزی سه‌ر یاسا بكات، ئه‌كه‌ر به‌رپرسیش بێت ئێمه‌ به‌ به‌رپرسی نازانین.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژانه‌ رووده‌ده‌ن و له‌ لایه‌ن شۆفێرانه‌وه‌ یاسای هاتووچۆ پێشێل ده‌كرێت، ئه‌و شۆفێرانه‌ش زۆرجار ده‌بینرێت له‌ به‌رپرسانی حكومی و حیزبین، له‌ ته‌رافیكلایتدا راناوه‌ستن یاخوود له‌ (خگ العبور) هێلی په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیاندا، عه‌مید قادر سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆ رایگه‌یاند "لێپرسراو ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ پاراستنی یاسا ده‌كه‌ن، ئه‌گینا خه‌ڵكێك ته‌جاوزی سه‌ر یاسا بكات، ئه‌گه‌ر به‌رپرسیش بێت ئێمه‌ به‌ به‌رپرسی نازانین، چونكه‌ ئێمه‌ ئه‌وانه‌ به‌لێپرسراو ده‌زانین وڵات و نیشتمانی خۆیان خۆش بوێت"، عه‌میدی به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی هاتووچۆ وتیشی "ئێمه‌ وه‌ك كارمه‌ندی هاتووچۆ جیاوازی له‌ نێوان په‌رپرسێك و هاوڵاتییه‌كدا ناكه‌ین و ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ربێت و هه‌موومان له‌ ژێر چه‌تری یاسادابین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە