بابەتی تر



لاپەڕە 1/281: 1 2 3 4 5 ... :: »

راگەیاندنە ئەهلییەکان باسی دەستگیرکردنی حەسەن زاخۆیی ناکەن

Thursday, 29/01/2015, 12:00


لە رۆژی 25-01-2015 ئەندامی دەستەی بەریوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادی، لە لایەن ئاسایشی زاخۆوە دەستگیرکراوە، هۆکاری دەستگیرکردنی حەسەن سالح ئەوەیە ، کەوا دوو کورێ گەریلای هیزی پاراستنی گەلە و خۆشی ئەندامی سەرکردایەتی تەڤگەری ئازادییە، کە نزیکە لە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە. ئاسایشی ژێر دەسەلاتی پ د ک دوو داواکاری لە حەسەن هەیە بۆ ئەوەی ئازادی بکات :

یەکەم: دوو کورە گەریلاکەی بهێنێتەوە و تەسلیمی ئاسایشیان بکات.
دووەم: دەبێت حەسەن سالح دەست لە رێکخراوی تەڤگەریی ئازادی بکێشێتەوە و چالاکی سیاسی نەکات.

لە بەرامبەر ئەم پێشێلکاریە زەق و نارەوایەی ئاسایشی زاخۆدا، کە رەنگدانەوەی سیاسەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستانە، کەنالەکانی بە ناو راگەیاندنی سەربەخۆ و رۆژنامە ئەهلیەکانی باشور، بێدەنگیان هەڵبژاردوە و خۆیان لە قەرەی بنپێخستنی مافی حەسەن و بنەمالەکەی نادەن، وەک ئەوەی دەستگیرکردن و زەوتکردنی ئازادیی سیاسیی ئەو بەریزە پێشێلکردنی ماف و ئازادیی خەلکی کوردستان نەبێت!

د.فایق گۆلپی
٢٩-١-٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help