یەکێتی ، باراشێکی خاوێنە ؛ گەربیەوێ لەهەولێر بەسەعدی ئەحمەد پیــرە هەستیتەوە !
Saturday, 09/02/2013, 12:00
بێگومان هەولێر،چ وەک پایتەخت وچ وەک چڕی ڕێژەی دانیشتوانی ، گرنگی تایبەتی سـیاسـی خۆی هەیە لەیەکلاکـردنەوەی دەسـەڵاتی سـیاسـی وململانێی هەڵبژاردنەکاندا،بۆیە پارتی لەڕێگەی جۆراوجۆروبەبەرنامەی جۆراوجۆرەوە، قورسایی زۆری خۆی خستۆتە سەرئەوشارە و،گرنگیەکی تایبەتی پێدەدات و، تەنانەت وەک داگیرکەرێک سیاسەتی ئیسگیتانی تێداپەیڕەودەکات وئەوشـارەی پـڕکردووە لەبارزانی وبادینی وزۆریش لە سەرۆک وبەڕێوەبەری دامودەزگــا حکومیەکانی کـردوون بە بارزانی ،ئەگەرنا بادینی وخەڵکی تریش لەهەرپلەیەکی ئیداری وحزبی دابێت ،حیسابی هاوڵاتی دەرەجە دووی بۆدەکرێت و، وەک کورد دەڵێت ؛کەس لەدانوان ئاوی بەدەست نی یە ! بەوشێوە کار لەسەرئەوشـارەدەکات و
هەرلەپێنج سایەق تەکسیش ،سیانیان لینکیان لەگەڵ پاراستنە ودوای باژوون، دەڵێت ؛ مامۆسـتا ،کولەزروفەکەی دەگەی ؟! ئەوە هەموو لەپای ئەوەی کەبەداتـا ،ئاگاداری جوڵانەوەی ئەوشارەبێت وکارێک بکات ، جارێکی تر، لەڕووی جەماوەرەوە ، نەکەوێتەوە بەردەستی کۆسرەت ڕەسوڵ ویەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ویەکێتیش لەبەرامبەرهەموو ئەوهەوڵانەی پارتی کەدەیەوێت خەڵکی هەولێر دەستەمۆبکات ؛
تێکۆشەری گیرفان ودرۆزان ، سەعدی پیرە بەرپرسی مەڵبەند دادەنێت ..
سەعدی ، وەک هەموولایەک لێی ئاگادارن، یەکێکە لەوکەسانەی وەک زۆری دیکە ، لەژیانی سیاسی وئاساید ا ، قەت وهەرگیز ،بەردی ساردوگەرمی بۆکورد نەهاتۆتە ڕێ و ، جگە لەوەش یە کێکە لەتێکۆشەرە مەلەفدارە ئەوروپی یەکان ، تا سەرۆکی فەرماند ە سەدام حوسێن وحزبەکەی لەدەسەڵاتدابوو ، لەڕێگەی باڵوێزەکانی عێراق لەدەرەوە ،قسووری لە وەرگرتنی پارەو توندووتۆڵی پەیوەندی نەکردووە ...!
ئێستا قەیدێ ناکات وبالەوەش گەڕێین و ،ئەویش هاوشێوەی هاوچەشنەکانی ،ئەویش بۆی بە خزمەت وتێکۆشان وکوردایەتی ئەژمار بکرێت !!؟؟
بەڵام ئەدی نابێت ، دوای ئەوە کارێک بکات ، ڕووی خۆی پێ لەمێژوو ناوخەڵک سپیبکاتەوەوبڵێن بابە وانی یە ، ئەوبۆیەکێتی ی نیشتیمانی ، پیاوێکی باش وئەکتیڤە ! بەڵام ئەزموون ومێژووی ئەوکابرایە ،پێمان دەڵێت ؛ لەزمان لووسی ودرۆزانی بەولاوە ، هیچی تری تێدا بەستە نی یە و،لەدزی وخۆشگوزەرانیش زیاترگرنگی
بەهیچی تر نادات ، ترسناکیش لەوەدایە ، کەوەک چەند خەسڵەتێک ، هەمووی لە بیروباوە ڕیەوە سەرچاوە ی گرتووە ، بۆیە لەدڵسۆزی بۆخەڵک ویەکێتی بەتاڵە !
کابرایەکە سەرف وجودی و،موهتەم بەهیچ نی یە،ئەوەتا ئێـستاکە ،لەوەتەی بۆتە بەرپرسی مەڵبەندی هەولێر ،لـفی لەچەند هەزاردۆلارێک داوە و، سەرانی یەکێتی چەندجار ویسـتوویانە ،لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکات ، بەڵام بەهۆی نەخۆشـی مام و نالەباری دۆخی یەکێتی یەوە ، فەرامۆشکراوە ..! ئەی کەواتە ،دەبێ حیکمەتی
ئەوکابرایە بۆ یەکێتی لەهەولێر ،لەچیدابێ ؟؟! خواهەڵناگرێ باخەوانێکی هەتا بڵێی باشە ، لەسـاڵیادەکانی بارزانیدا ، پارتی لەهەولێر،نەمام وسنەوبەری پێ بڕوێنێ !!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست