رووداو كادیرێكی بەرهەم ساڵحیشی له خشته‌برد
Friday, 24/08/2012, 12:00
سەرنوسەری سایتی خەندانی سەر بە بەرهەم ساڵح، هێمن لهۆنی لەم رۆژانەدا رایگەیاند، کە واز دێنێت، هەواڵی وازهێنانەکەشی لە سایتی رووداوی نێچیرڤان بارزانی بڵاوکرایەوە.
شایانی باسه فازیل نەجیب، کە پێشتر گۆڕان بو دواتر خۆی فرۆشت بە رووداو و هاوڕیەکی نزیکی هێمن لهۆنییە، داوای لە هێمن کردوە بۆ کارکردن لەگەڵ رووداو‌و مووچەیەکی زۆری بۆ بڕاوەتەوە بۆ کارکردن لە تەلەڤزیۆنی رووداو ی نێچیرڤان بارزانی و هێمنیش رازی بووە.
هێمن لهۆنی برازای سەلاحەدین بەهادین ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامییە، پێشتر لە گۆڤاری لڤین کاری دەکرد / دواتر بوو بە گۆڕان، دوایی پێچی کرده‌وه خۆی دا له رۆژنامەی رۆژنامە و سایتی سبەی له‌وێ کاری بۆیان کرد، ئینجا دوایی چووە لای خەندانی بەرهەم ساڵح، ئێستاش دەچێتە رووداو، خوا که‌ریمه دوای ئه‌مانه سه‌ر به چ کونێک و به ده‌زگایه‌کی دیکه‌دا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه تەلەفزیۆنەکەی نێچیر رووداو، ماوه‌یه‌ک که‌سانی نه‌فسنزم و که‌سانی ده‌ربار و ناستنزمی زۆری له خۆی کۆکردۆته‌وه، به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌رده‌وام له هه‌وڵی ده‌سته‌مۆکردنی که‌سه پیسکه و خۆفرۆشهکانهوهیه، که پاره‌یه‌کی زۆریان بۆ رۆده‌کات و ئه‌وانیش به‌دوایدا راده‌که‌ن، پێشتر چەند کەسێکی تری کڕی لەوانە رەنج سەنگاوی .
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/16589.html
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست