کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاويژكارێکی مه‌سعود بارزانی، لە هەمانکاتییشدا سیخوڕی ئيتلاعاتە

Saturday, 29/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست، په‌يامنێری قه‌لادزێ
هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناو ناوچه‌ی قه‌لادزێ باس له‌ ئاشكرابوونی دۆسيه‌ی حاجی حاجی برامی ڕاويژكاری مه‌سعودبارزانی بلاو كرايه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ٣ هه‌مين جاره‌ له‌ دوای ڕاپه‌رينه‌وه‌ حاجی حاجی برايم كاری سيخوری بۆ ئيتلاعاتی ئيرانی ده‌كات، يه‌كه‌مين جار كه‌ سه‌ربه‌ حزبی سۆسياليست بووه‌ و، دووجاره‌كه‌ی ديكه‌ش سه‌ربه‌ پارتی بووه‌ و ئەو كاتەی سه‌رپه‌رشتياری ئه‌و سنوره‌ی كردووه‌، ئه‌مجاره‌ش كه‌ پۆستی راويژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی هه‌يه‌.
له‌ دانيشتنه‌كه‌دا هه‌ريه‌كه‌ له‌ خاليد عه‌بدولڵا قه‌لادزيی و ڕه‌حمان قه‌ڵادزيی، كه‌ دوو برايان شه‌هيدی پارتیيه‌، ئيستا سه‌ر به‌ ده‌زگای پاراستن و ئاراسی حه‌سۆ ميراخانن وخاليد ئه‌ندام لقی قه‌لادزي وره‌حمانيش ئه‌ندامی فه‌رمانده‌ی كاوه‌يه‌ ئه‌وان به‌ ئاشكرا ئه‌وه‌يان دركاند، كه‌ ٢ جار ڕاپۆرتيان داوه‌ته‌ پاراستن و خودی مه‌كته‌بی سه‌رۆك و له‌ رێگه‌ ئاراسی حه‌سۆ ميراخانه‌وه‌، كه‌ ئه‌وكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌رۆك بووه‌ .
تا ئه‌وه‌ی خاليد ووتی بنه‌ماله‌ی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ حساب بۆ جاش و خائين ده‌كه‌ن بۆ كه‌سی ناكه‌ن ئيمه‌ دوو برامان شه‌هيده‌ و ئينجا حسابيان بۆ نه‌كردووين ناچار ئيستا بووينه‌ته‌ راپۆرتنووسی پاراستن و هه‌والگرییه‌كان، تا له‌ پارتی ده‌رمان نه‌كه‌ن
سه‌باره‌ت به‌حاجی حاجی برايم ئه‌وه‌يا ن باسكردووه‌، كه‌ تا ئيستا ٢ خانووی هه‌يه‌ له‌ تاران و شنۆ و ريزه‌ دوكانی هه‌يه‌ له‌ پيرانشه‌هر و تا ئيستاش مانگانه‌ حاجی حاجی برايم خاروباری ئيرانی بۆ ديته‌ سه‌لاحه‌دين و مانگانه‌ی له‌ ئيتلاعاتی ره‌زايیه‌ هه‌يه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە